بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەزموون (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەزموون
دەرھێنەرشەوکەت ئەمین کۆرکی
بەرھەمھێنەرمەمەد ئاکتاش
نووسینمحەممەدڕەزا گەوھەری
شەوکەت ئەمین کۆرکی
مۆسیقامەحموود بەرازی
وێنەگری سینەماییئەدیب سوبحانی
دەستکاریئیبراھیم سەعیدی
ماوەی فیلم٨٩ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردی

ئەزموون (بە ئینگلیزی: The Exam) فیلمێکی کوردییە لە دەرھێنانی شەوکەت ئەمین کۆرکی و بەرھەمھێنانی مەمەد ئاکتاش.[١] ھەر یەکە لە ئاڤان جەمال، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، محمد وریا، ھوشیار زێڕۆ نێروەیی و کۆمەڵێک ئەکتەری کورد لە باشوور، باکوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆڵی تێدا دەگێڕن. فیلمەکە لە سەرەتادا لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی سینەمایی ناوخۆ و جیھانیدا نمایش کرا.[٢][٣] دواتر لە جێژنی ڕەمەزانی ٢٠٢٢دا لە سینەماکانی باشووری کوردستان نمایش کرا.[٤]

ئەزموون، فیلمی کرانەوە (دەستپێک)ی ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بوو.[٥] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، عێراق فیلمی ئەزموونی هەڵبژارد بۆ ئەوەی وەک نوێنەری خۆی لە ئۆسکاری ٢٠٢٣ لە پۆلینی باشترین فیلمی نێونەتەوەیی کێبڕکێ بکات.[٦]

ئەکتەرەکان

[دەستکاری]
ئەکتەرەکانی فیلمی ئەزموون
ئەکتەر ڕۆڵ
ئاڤان جەمال شیلان
ڤانیا سالار ڕۆژین
حوسێن حەسەن عەلی سەردار
شوان عەتووف جەمال
محمد وریا قوتابی
ھوشیار زێڕۆ نێروەیی ئەندازیار
نیگار عوسمان مونیرە
کاوە قادر شەماڵ
عادل عەبدولڕەحمان کەریم
حەمەڕەشید ھەرەس عەزیز
یانا توانا سنوور
سۆلاڤ حەمەغەریب ڕەیحان
زەریا سامی فایەق
دیدار غەریب پزیشکی گوێ
بەھار مەعرووفی
ژیر فەرەیدوون
ئومێد زەندی
مەستان مەریوان

خەڵات و فێستیڤاڵەکان

[دەستکاری]

فیلمەکە لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی و ناوخۆیی بەشدار بووە و بووە بە براوەی بەشێک لە خەڵاتەکانیش.

فیستیڤاڵ خەڵات تێبینی/ژێدەر
فێستیڤاڵی فیلمی سانتا باربارا - ٢٠٢٢ باشترین فیلمی نێودەوڵەتی [٧]
چل و سێھەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی قاھیرە سندووقی جەماوەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان- UNFPA' [٨]
نۆزدەھەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی تیرانا باشترین سیناریۆ [٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ««ئەزموون» لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «بۆسان» لە کۆریای باشوور نمایش دەکرێت». فراتاب (بە فارسی). ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: C1 control character لە |ناونیشان= لە 42 (یارمەتی)
  2. ^ «فیلمی سینەمایی"ئەزموون" لە یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەرلین" نمایشکرا». www.rachlaken.com. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «فیلمی سینەمایی "ئەزموون" ئامادەی نمایشکردنە». www.wishe.net. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «فیلمی ئەزموون یەکەمین ڕۆژی جەژن نمایشدەکرێت». pukmedia.com. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دھۆک» بە «ئەزموون» ەوە دەستی پێ کرد». SAHAR KURDISH (Sorani). ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «عێراق فیلمی 'ئەزموون' بۆ نوێنەرایەتیکردنی لە ئۆسکاردا هەڵبژارد». www.rudaw.net. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ Hipes، Patrick (١٢ی ئازاری ٢٠٢٢). «Irish Film 'Róise And Frank' Wins Santa Barbara Film Festival Audience Award». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ «ئەزموون لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی قاھیرە خەڵاتکرا». www.rudaw.net.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  9. ^ «فیلمی ئەزموون خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بردەوە». کوردی - RojNews.News. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]