تەھا کەریمی
Jump to navigation
Jump to search
تەھا کەریمی (لەدایکبووی ١٩٧٦–مردووی ٢٠١٣) دەرھێنەرێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران بوو. کەریمی لە دێی بۆیەن لە نزیک بانە لەدایک بوو و لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە سلێمانی لە باشووری کوردستان گیانی لە دەست دا.[١][٢] تەھا لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە باشووری کوردستان دەژیا.[٣]
تەھا خاوەنی چەندین بەرھەمی سینەمایی و کورتە فیلمی ھەبوو کە ھەندێکیان خەڵاتی نێونەتەوەییان بردبووەوە.[٤] فیلمەکانی تەھا کەریمی بە کوردی بوون و ناوەرۆکی بڕێک لە فیلمەکانی وەک کوێستانی قەندیل و کوێستانی سپی دەربارەی کێشەی کورد، شەڕ و براکوژی بوون.[٥]
فیلمۆگرافی[دەستکاری]
فیلمی درێژ[دەستکاری]
- کوێستانی سپی
- کوێستانی قەندیل
- ھەزار و یەک سێو
کورتەفیلم[دەستکاری]
- نان و نەوت
- زریان
- سەمای مروارییەکان
- سنوری ژین
- ھەزار و یەک شەو
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "ڕووداو: ڕووداو فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر تەھا کەریمی بەرھەمدێنێت".
- ^ "ڕووداو: بانە.. ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانلەدەستدانی تەھا کەریمی بەڕێوەچوو".
- ^ رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئەستێرەی دنیای ھونەر "تەھا کەریمی" + وێنە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردپا، لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ "طاھا کریمی، کارگردان سینما بر اثر سانحە رانندگی درگذشت".
- ^ "ئێن ئار تی: کوێستانی قەندیل نمایش دەکرێت.".