پێش بەفربارین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێش بەفربارین
Before Snowfall
دەرھێنەرھیشام زەمان
نووسینھیشام زەمان
کییەل ئۆلا داڵ
چەشنی فیلمدراما
کاستعەبدوڵڵا تاھیر
سوزان ئیلر
بەھار ئۆزەن
ئاوا عەبدولسەتار
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٣
ماوەی فیلم٩٦ خولەک

پێش بەفربارین (بە ئینگلیزی: Before Snowfall) فیلمێکی کوردییە، لە دەرھێنانی ھیشام زەمان؛ ساڵی ٢٠١٣ بەردەم ھاتووە.

چیرۆک[دەستکاری]

سیاری تەمەن شازدە ساڵ، داوی بابی بووەتە پیاوی ماڵەکەیان و بەرپرسیارەتیی دایک و دوو خوشکەکانی کەوتووەتە سەر ئەستۆی. خوشکە گەورەکەی، نەرمین مل ناداتە ھاوسەرگیرییەکی زۆرەملی و کوڕی ئاغای دێی ناوێت و لەگەڵ خۆشەوێستەکەی ھەڵدێتە تورکیا. سیار گەرەکییەتی بیانبینێتەوە و ئەو بێئابڕووییە بە خوێن بشواتەوە و لەو بەینەشدا ئاغا و کوڕەکەی تینی دەدەن.[١][٢]

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • عەبدوڵڵا تاھیر: سیار
  • سوزان ئیلر: ئەوین
  • بەھار ئۆزەن: نەرمین
  • ئاوا عەبدولسەتار: نەرگز

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • خەڵاتی دراگۆن بۆ باشترین فیلمی نۆردیک، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی یۆتۆبۆری، ٢٠١٣[٣]
  • خەڵاتی باشترین وێنەگری سینەمایی، فیستیڤاڵی فیلمی ترابیکا، ٢٠١٣[٤]
  • خەڵاتی گەورە، فیستیڤاڵی فیلمی باتومی، ٢٠١٣
  • خەڵاتی خواوەندی زێڕین، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پرێشتێنا، ٢٠١٣
  • خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بۆ سوزان ئیلر - ئاماژەی تایبەتیی دادەوران - خەڵاتی شاری دھۆک، فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک، ٢٠١٣
  • خەڵاتی باشترین فیلمی جیھانی عەرەب، فێستیڤاڵی فیلمی ئەبووزەبی، ٢٠١٣
  • خەڵاتی تایبەتیی دادوەران، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی مانھایم، ٢٠١٣
  • خەڵاتی باشترین فیلمی یەکەم، فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی فێسترۆیا، ٢٠١٤
  • خەڵاتی باشترین دەرھێنەر، Baltic Debuts، ٢٠١٤
  • خەڵاتی بەشداریی تایبەت بۆ سینەمای باکوور - خەڵاتی بینەران بۆ باشترین فیلمی درێژ، فێستیڤاڵی فیلمی باکوور، ٢٠١٤
  • خەڵاتی فێپرێشی - تانیتی زێوین بۆ فیلمی درێژ - باشترین ئەکتەری ژن (سوزان ئیلر)، فێستیڤاڵی فیلمی کارتاژ، ٢٠١٤

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Simon, Alissa; Simon, Alissa. "Before Snowfall". Variety (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Renowned Kurdish Director "Hisham Zaman" returning to Duhok IFF with two new films in a special program". duhokiff.com (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٤ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Göteborg International Film Festival Dragon Awards Winners 2013". www.filmfestivals.com (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "Tribeca Film Festival Winners Announced". Vulture (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]