شین (فیلم)
ڕواڵەت
شین | |
دەرھێنەر | محەممەد مستەفا |
---|---|
بەرھەمھێنەر | محەممەد مستەفا |
نووسین | محەممەد مستەفا ھیوا محەممەد |
مۆسیقا | ئەفشین شوکری |
وێنەگری سینەمایی | ڕاسان جەلال دیار ئەسکەندەر ھۆکار مەولوود |
دەستکاری | میران عومەر |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | میترۆنۆم پرۆداکشن |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٢٣ |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
شین فیلمێکی سینەمایی کوردییە، لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی محەممەد مستەفا، شکار جەباریش بەڕێوبەری بەرھەمھێنانی فیلمەکەیە. ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ یەکەم ڕۆژی وێنەگرتنی فیلمەکە بوو و ھەتاکوو ٢٦ مانگ درێژەی ھەبوو. لە شیندا چەند خەتی چیرۆک ھەیە کە ھاوتەریب لەگەڵ چیرۆکە سەرەکییەکە دەچنە پێش؛ کێشەکانی ئەمڕۆی ناوخێزان و کۆمەڵگای کوردی، ھەروەکوو: ڕۆیشتنی نایاسایی بۆ دەرەوەی وڵات، ھێنانی دەرمان بۆ کوردستان، بەناوبانگبوون و ھتد لەم فیلمەدا کاریان لەسەر کراوە. شین نە بە واتای ڕەنگی شین بەڵکوو بە واتای ڕۆڕۆ و ناڕەحەتییە و دەگەڕێتەوە بۆ ناوەرۆکی فیلمەکە و واقیعی ژیان، ھەرچەندە لە کۆتاییدا ھیوا دەدرێتە بینەر.[١][٢]
- شەماڵی عەبەڕەش (فەرھاد)
- ھەڵوێست محەممەد (سەرکەش)
- ڕووبار خالید (شیرن)
- کەژان عەبدولوەھاب (خەندە)
- ئاڵا عەباس (ساکار)
- کارۆ سەوز (ھاوڕاز)
- زاھیر غەریب
نمایشکردن
[دەستکاری]- ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ یەکەم نمایشی فیلمەکە لە سیتی سینەمای سلێمانی بوو.
- ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ یەکەم نمایشی شین لە شاری کەرکووک بوو.
- ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ھۆڵی ھونەری شاری کەلار نمایشی فیلمەکە دەستی پێ کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ محەممەد مستەفا، ڕادیۆ دەنگی گەلی کوردستان، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، سەردان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
- ^ فیلمی سینەمایی کوردی "شین" نمایش دەکرێت، سەردان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣
- ^ فیلمی سینەمایی "شین".. شیرین وێنەی ڕەسەنی ژنی کوردە، سەردان لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣