بیرەوەرییەکانی سەر بەرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیرەوەرییەکانی سەر بەرد
دەرھێنەرشەوکەت ئەمین کۆرکی
بەرھەمھێنەرمحەممەد ئەکتەش
نووسینمحەممەد ئەکتەش
شەوکەت ئەمین کۆرکی
کاستحوسێن حەسەن
نەزمی کرک
شەیما مولایی
ئالا ڕیانی
دەستکاریئیبراھیم سەعیدی
ڕێکەوتی دەرچوون٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (باشووری کوردستان)
وڵاتعێراق، باشووری کوردستان
زمانکوردی

بیرەوەرییەکانی سەر بەرد (بە کوردیی باکووری: Bîranînen li ser kevirî) فیلمێکی ٢٠١٤ی کوردییە، لە دەرھێنانی شەوکەت ئەمین کۆرکی، لەنواندی حوسێن حەسەن، نەزمی کرک و شەیما مولایی. چیڕۆکی فیلمەکە دەربارەی جینۆسایدی کورد و ئەنفالی کوردانە، هەروەها فیلمەکە وەک فیلمێکی عێراقی دیاریکرا بۆ چوونە پێشبڕکێی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی لە٨٨ەمین فیستیڤاڵی دەبەشکردنی خەڵاتەکانی خەڵاتی ئۆسکار.[١]

چیڕۆکی فیلم[دەستکاری]

فیلمەکە دەست پێ دەکات بەڕووداوێکی کۆن، بەچوونی منداڵێکی بچووک (حوسێن) بۆ سینەمایەکی شێوە کلاسیک، حوسێن دەچێتە ژووری پەخشی سینەماکە کەفیلمێکی کوردی لەسەر نمایشکردنە ئەویش فیلمی ڕێ (یۆل) لەوساتە چەند ئەفسەرێکی بەعسی دێنە ناو سینەماکە و دەڵێن ئەو فیلمە قەدەغەیە و کەسانەی ناو سینەماکەش ئازار دەدەن و تووندووتیژی لێدەکەوێتەوە وە لەوکاتە باوکی حوسێن کەخاوەنی سینەماکەیە، بەھۆی پەخشکردنی فیلمەکە دەستگیردەکرێت.

دیمەنی فیلمەکە دەبێتە کاتی ئێستا، حوسێن ئێستا دەرھێنەرە و دەیەوێت لەگەڵ ئالان کە ھاوڕێیەکی منداڵییەتی ھەروەھا وەکوو بەرھەمھێنەرێکی فیلم بەیەکەوە فیلمێک لەسەر ئەنفالی کورد لەلایەن سەددام حوسەینەوە دەربکەن، سەرەتا حوسێن و ئالان دەستدەکەن بەدانانی ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمەکە بۆڕۆڵی پاڵەوانی سەرەکی پیاو ھونەرمەندێکی کوردی ناوخۆیی دەدۆزنەوە بەناوی ڕۆژ ئازاد، دوای ئەوە کێشەی دۆزینەوەی کچە پاڵەوانێک بۆ ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکە دێتە ئاراوە.

دیمەنی فیلمەکە دەچێتە سەر خانمە مامۆستایەکی قوتابخانەی نابینایان بەناوی سنور، سنور لەفرۆشگایەکی فیلم سەیری تیڤی دەکات کەھەواڵێکە لەسەر سازکردنی فیلمێک لەسەر ئەنفال. سنور بەبینینی ئەو ھەواڵە ئارەزوودەکات بەشداری لەو فیلمەدا بکات، بۆیەش بۆ ڕۆژی دوای ئەوە سەردانی شوێنگەی فیلمەکە دەکات و چاویشی بە حوسێنی دەرھینەر دەکەوێت، حوسێنیش کە چاوی بە سنور دەکەوێت وا ھەستدەکات ئەو کچەی کەدەیەوێت بۆ فیلمەکەی ئەوا سنورە. بەڵام سنور کەباوکی مردووە بەستافی فیلمەکە دەلێت کە مەرجی بەشداربوونی ڕەزامەندی مامییەتی. بەمەش ستافی فیلمەکە دەچنە ماڵی مامی سنور بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەو. مامی سنور ڕەتی دەکاتەوە کەسنور لەو فیلمە بەشداربێت تاکوو شوونەکات. دوای ماوەیەک کوڕە مامی سنور کەناوی ھیوایە، ئەو سنوری خۆشدەوێت بەڵێن بەسنور دەدات گەر شووی پێبکات ئەوا ڕەزامەنددەبێت لە بەشداربوونی سنور لەفیلمەکە، ئەمەش سنور ڕازیدەبێت

لەکاتی وێنەگرتنی فیلمەکە ھیوا چەندجارێک ڕێگری فیلمەکە دەبێت بەوەی ھەندێک لەگرتەی فیلمەکانی سنور قبوڵناکات، تا لەکۆتاییدا پەیوەندی ھیوا و سنور بەھۆی فیلمەکەوە تێکدەچێت، حوسێنی دەرھێنەر کە ھەموو ئەوانە دەبینێت پرسیاری ئەوەی لادرووستدەبێت بۆچی سنور بۆ فیلمەکەی ئەو، ئەو ھەموو قوربانییەی داوە تاکوو دوایی بۆی ئاشکرادەبێت کەباوکی سنوریش یەکێکە لەقوربانییەکانی ئەنفال، لەلایەکی دیکەوە سنور لە دیمەنێکی فیلمەکە دەستووخەتێکی باوکی دەدۆزێتەوە کەنووسراوە سنور لەدیواری زیندانێکی بەعسدا ئەمەش حوسەین زیاتر ھاندەدات کە فیلمەکە بەکۆتا بھێنێت، بەرلەوەش لەکاتی گرتە تۆمارکردنی فیلمەکە. ڕۆژێک ھیوا تەقە لە حوسێننی دەرھێنەر دەکات و بەسەختی برینداردەبێت و دەکەوێتە نەخۆشخانە بەڵام دوای ئەوەی بەھۆکاری قوربانییەکانی سنور دەزانێت فیلمەکە بەھەرجۆرێکبێت تەواودەکات.

کۆتایی فیلمەکە، نیشاندنی فیلمی ئەنفالە کە حوسێن دەرھێنانی بۆکردووە بەئامادەبوونی چەند میوانێک پێشکەشدەکرێت بەڵام بەھۆی کووژانەوەی کارەباوە پەخشی فیلمەکە دەپچڕێت سەرجەم میوانەکان شوێنەکە جێدەھێڵن و لەکۆتاییدا لەگەڵ بارینی بارانەکە تەنیا ستافی فیلمەکە لەگەڵ ھیوا و دایکی سنور سەیری فیلمەکەدەکەن.

بەشداربووان[دەستکاری]

  • حوسێن حەسەن (حوسێن)
  • نەزمی کرک (ئالان)
  • شیما مەلایی (سنور)
  • سوعاد ئوستا
  • ڕێکێش شەھبزا
  • بەنگین عەلی
  • ھۆشیار زێرۆ
  • بەڕۆژ ئاکرەیی
  • سەلاح شێخ محەممەدی (مامی سنوور)

نمایشکردن[دەستکاری]

باشووری کوردستان[دەستکاری]

فیلمەکە سەرەتا لەسێیەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی دھۆک نمایشکرا. دواتر لەسینەماکانی ھەولێر و سلێمانی نمایشکرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]