بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێڕستی ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبێل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەرجەم خەڵاتەکانی نۆبێل کە لەلایەن ژنانەوە براونەتەوە (١٩٠١–٢٠٢٥)

خەڵاتەکانی نۆبێل پێنج خەڵاتی جیاوازن کە بەپێی وەسیەتنامەکەی ئەلفرێد نۆبێل لە ساڵی ١٨٩٥، دەبەخشرێن بە "ئەو کەسانەی کە لە ساڵی پێشوودا، گەورەترین سوودیان بە مرۆڤایەتی گەیاندووە." سەرباری ئەوەش، خەڵاتی بانکی سوید لە زانستە ئابوورییەکان بۆ یادی ئەلفرێد نۆبێل (کە زۆرجار بە خەڵاتی نۆبێلی ئابووری ناودەبرێت) لەلایەن بانکی ناوەندیی سویدەوە لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە و دەبەخشرێت بە "کەسێک یان چەند کەسێک لە بواری زانستە ئابوورییەکان کە کارێکی زۆر گرنگ و دیاریان بەرهەم هێنابێت."

تا ساڵی ٢٠٢٥، بەپێی دامەزراوەی نۆبێل،[١] ٦٨ خەڵاتی نۆبێل و خەڵاتی یادەوەریی ئابووری بەخشراوە بە ٦٧ ژن (ماری کووری دوو جار خەڵات کراوە، یەکەم جار لە فیزیادا لە ساڵی ١٩٠٣، پاشان لە کیمیادا لە ساڵی ١٩١١).[٢] کۆی گشتیی براوەکانی خەڵاتی نۆبێل (کە دووبارە نەبوونەتەوە) بریتین لە ٨٩٤ پیاو، ٦٤ ژن، و ٢٧ ڕێکخراو تا ساڵى ٢٠٢٥.[٣]

دابەشبوونی نزیکەییی خەڵاتەکانی نۆبێل کە بەخشراون بە ژنان بەم شێوەیەی خوارەوەیە (پێڕستی بەردەوام نوێکراوەی دامەزراوەی نۆبێل دەکرێت لە وێبگەکەیان لەژێر ناوی "ژنانێک کە خەڵاتی نۆبێلیان پێدراوە" بدۆزرێتەوە):

یەکەم ژن کە خەڵاتی نۆبێلی بردەوە ماری کووری بوو، کە خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیادا لە ساڵی ١٩٠٣ لەگەڵ پیێر کیوری و هێنری بێکوێرێل خەڵاتی نۆبڵی فیزیای بەدەستهێنا. [١٠] [١١].[١٢][١٣] کیوری هەروەها یەکەم کەس و تاکە ژنە کە چەندین خەڵاتی نۆبێلی بردبێتەوە؛ لە ساڵی ١٩١١دا، خەڵاتی نۆبێلی لە کیمیا بردەوە. کچەکەی کیوری، ئرێن ژولیۆ کوری، خەڵاتی نۆبێلی لە کیمیا لە ساڵی ١٩٣٥ بردەوە، بەمەش بوونە تاکە دایک و کچ کە هەردووکیان خەڵاتەکانی نۆبێلیان بردبێتەوە[١٢] وە پیێر و ئیرێن کیوری تاکە باوک و کچن کە هەردووکیان خەڵاتی نۆبێلیان بردبێتەوە، لە کاتێکدا بە بەراورد ٦ جووت لە باوک و کوڕ هەن کە خەڵاتەکانی نۆبێلیان بردۆتەوە.[١٤]

دواترین ژنان کە خەڵاتی نۆبێلیان پێبەخشرا بریتین لە ماریا کۆرینا ماچادۆ بۆ ئاشتی، مێری برونکۆو بۆ زیندەزانی یان پزیشکی (٢٠٢٥)، ھان کانگ لە وێژە (٢٠٢٤)، کلاودیا گۆڵدین نێرگس محەمەدی بۆ ئاشتی، ئان لۆلیێر لە فیزیا و کاتالین کاریکۆ لە فیزیۆلۆژی یان پزیشکی (٢٠٢٣)، ئانی ئێرنۆکس لە ئەدەب و کارۆلین ڕ.بێرتۆزی بۆ کیمیا (٢٠٢٢)، ماریا ڕێسا بۆ ئاشتی (٢٠٢١)، لویس گلوک لە ئەدەب، ئەندریا ئێم.گێز لە فیزیا، ئیمانوێل شارپێنتیە و جێنیفر دۆدنا لە کیمیا (٢٠٢٠). [١٥]زۆرترین خەڵاتی نۆبێل کە لە یەک ساڵدا بەخشرابێت بە ژنان لە ساڵی ٢٠٠٩دا بوو، کاتێک پێنج ژن لە چوار پۆلدا بوونە براوەی خەڵاتەکە.[١٦]

پێڕستی ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبێل

[دەستکاری]
ساڵوێنەناووڵاتبوارھۆکار
١٩٠٣ ماری کوری
(بەھاوبەشی لەگەڵ پیەر کوری و ھێنری بێکەرێل)
پۆلەندا و فەڕەنسا فیزیک "لە پێزانینی ئەو خزمەتە نائاساییانەی کە بە توێژینەوە ھاوبەشەکانیان لەسەر ئەو دەرکەوتە تیشکانەی کە پرۆفیسۆر ھێنری بێکەرێل دۆزیویاویانە پێشکەشیان کردووە"[١٧]
١٩٠٥ بەرسا ڤۆن سەتنەر نەمسا ئاشتیی سەرۆکی فەخری نووسینگەی ئاشتی نێودەوڵەتی و بۆ نووسینی ڕۆمانی تفەنگەکەت دابنێ[١٨]
١٩٠٩ سەلما لاگەرلۆف سوێد وێژە "بەھۆی ئایدیالییە بەرزەکەی و خەیاڵە زیندووەکان و ئەو دیدە ڕۆحییەی کە نوسینەکەی دیاری دەکات"[١٩]
١٩١١ ماری کوری پۆلەندا و فەڕەنسا کیمیا "بۆ دۆزینەوەی ڕادیۆم و پۆلۆنیۆم"[٢٠]
١٩٢٦ گرازیا دیلێددا ئیتاڵیا وێژە "بەھۆی نووسینە ئیلھامبەخشەکانییەوە، کە ژیانی خۆی لەدوورگەی ماڵەکەیدا بەوێنەیەکی ڕوون و گۆڕانکراو ھاوبەشی لەگەڵ کێشە گشتییەکانی مرۆڤ وێنا دەکات "[٢١]
١٩٢٨ سیگرید ئوندسێت نەرویژ وێژە "بۆ باسکردنە بەھێزەکەی سەبارەت بە ژیانی باکوور لە سەدەکانی ناوەڕاست "[٢٢]
١٩٣١ جەن ئادامس
(بە ھاوبەشی لەگەڵ نیکۆلاس مۆرای بۆتلەر)
ئەمریکا ئاشتیی کۆمەڵناس و سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی جیھانی بۆ ئاشتی و ئازادی.[٢٣]
١٩٣٥ ئرێن ژولیۆ کوری
(بە ھاوبەشی لەگەڵ فرێدریک ژولیۆ کوری)
فەڕەنسا کیمیا "بۆ دروستکردنی توخمە تیشکدەرەکانی نوێ"[٢٤]
١٩٣٨ پێرل باک ئەمریکا وێژە "بۆ ئەو وەسفە دەوڵەمەند و ئەفسانەیییەی ژیانی جوتیارانی چیین"[٢٥]
١٩٤٥ گابریێلا میسترال چیلی وێژە "بۆ ئەو شعرە گۆرانییە ئیلھام بەخشە بەھێزەی کە وایکرد ناوەکەی ببێت بە ئاسۆی ھەموو جیھانی ئەمریکای لاتینی "[٢٦]
١٩٤٦ ئیمێلی گرین بالچ
(بە ھاوبەشی لەگەڵ جۆن مۆت)
ئەمریکا ئاشتیی "بۆ ئەو کارانەی بە درێژایی ژیانی ئەنجامی دا لە پێناو ئاشتی ".[٢٧]
١٩٤٧ جێرتی کۆری
(بەھاوبەشی لەگەڵ ھەریەکە لە کاڕڵ فێردیناند کۆری و بێرناردۆ ھۆسایی)
ئەمریکا پزیشکی "بۆ دۆزینەوەی دابڕینی گۆڕینی کارای یاریدەدەر بۆ کاتیگۆجین"[٢٨]
١٩٦٣ ماریا گۆپەرت مایەر
(بەھاوبەشی لەگەڵ ھەریەکە لە J. Hans D. Jensen و Eugene Wigner)
ئەمریکا فیزیک "بۆ دۆزینەوەکانیان پەیوەندبە بەرگی ناوکی"[٢٩]
١٩٦٤ پەڕگە:Dorothy Hodgkin Nobel.jpg دۆرۆتی ھۆدگکین شانشینی یەکگرتوو کیمیا "بۆ دیاریکردنەکانی پێکھاتەکانی ماددە زیندە کیمیایییە گرنگەکان بە تەکنیکی تیشکی ئێکس "[٣٠]
١٩٦٦ نیلی زاکس
(بە ھاوبەشی لەگەڵ شموئێل یووسف عەگنۆن)
سوێدئەڵمانیا وێژە بۆ نووسینە نایاب و ناوازەکانی"[٣١]
١٩٧٦ بێتی ویلیامز شانشینی یەکگرتوو ئاشتیی بۆ دامەزراندنی بزووتنەوەی ئاشتیی ئیرلەندای باکوور (دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ کۆمیتەی ئاشتی خەڵک)[٣٢]
مایرێد ماگوێر
١٩٧٧ ڕۆسالین یالۆو
(بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەریەکە لە ڕۆجەر گۆلمین و ئەندریو شاڵی)
ئەمریکا پزیشکی "بۆ گەشە پێدان و تاقیکردنەوەی بەرگری تیشکدەر لە ھۆڕمۆنی پێپتاید"[٣٣]
١٩٧٩ دایکە تیرێسا ھیندستان و یووگۆسلاڤیا ئاشتیی سەرۆکی میسیۆنەری خێرخوازی، کەلکەتە.[٣٤]
١٩٨٢ ئالڤا مێردال
(بە ھاوبەشی لەگەڵ ئالفۆنسۆ گارسیا ڕۆبلیس)
سوێد ئاشتیی وەزیری پێشوی حکوومەت و دیپلۆماتکار و نووسەر.[٣٥]
١٩٨٣ باربارا مەککلینتۆک ئەمریکا پزیشکی "بۆ دۆزینەوەی ئەندامی چینی گوێزەرەوە"[٣٦]
١٩٨٦ ڕیتا لێڤی مۆنتالچینی
(بە ھاوبەشی لەگەڵ Stanley Cohen)
ئیتالیائەمریکا پزیشکی "بۆ دۆزینەوەکانی ھۆکارەکانی گەشەکردن"[٣٧]
١٩٨٨ گێرترود ئێلیۆن
(بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەریەکە لە James W. Black و George H. Hitchings)
ئەمریکا پزیشکی "بۆ دۆزینەوەی بنەمای گرینگ بۆ چارە سەری سڕکەرەکان "[٣٨]
١٩٩١ نادین گۆردیمەر ئەفریقای باشوور وێژە "بۆ نوسینە ئەفسانەیییە نایابەکانییەوە لە سەر وتەکانی ئەلفرێد نۆبڵ کە سودمەندە بۆ مرۆڤایەتی"[٣٩]
ئون سان سو چی بورما ئاشتیی "بۆ خەبات و تێکۆشانی ئاشتیانەی لە پێناو دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ"[٤٠]
١٩٩٢ ڕیگۆبەرتا مەنچو گواتیمالا ئاشتیی " "لە بەرامبەر کار و چالاکییەکانی لە بواری دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و تێگەیشتن لە نێوان نەتەوە و کولتوورە بنیاتنراوەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافی خەڵکی ڕەسەن peoples"[٤١]
١٩٩٣ تۆنی مۆریسۆن ئەمریکا وێژە "یۆ ورد بینی و ناوەڕۆکی شاعیرانە لە ڕۆمانەکانیدا کە ڕووکەشە سەرەکییەکانی ئەمریکا دەردەخا"[٤٢]
١٩٩٥ کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد
(بەھاوبەشی لەگەڵ ھەریەکە لە Edward B. Lewis و Eric F. Wieschaus)
ئەڵمانیا پزیشکی "لە پای ئەو کار و توێژینەوەیان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی جێنەتیکی لەسەر گەشەکردنی ئاولەمە."[٤٣]
١٩٩٦ ڤیسواڤا شیمبۆرسکا پۆلەندا وێژە "بۆ شیعرە تەنز ئامێزەانی کە لە چوارچێوەیەکی مێژووی و ژیانی مەعریفی و تیشک خستنە سەر بەشەکانی حەقیقەتی مرۆڤایەتی بوو reality"[٤٤]
١٩٩٧ جۆدی ویلیامز
(بەھاوبەشی لەگەڵ International Campaign to Ban Landmines)
ئەمریکا ئاشتیی "لەپای کارەکانی بۆ پاککردنەوە و قەدەغەکردنی بەکارھێنانی مین لە دژی مرۆڤ"[٤٥]
٢٠٠٣ شیرین عیبادی ئێران ئاشتیی "بۆ کاروچالاکییەکانی لە بوارەکانی دێموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و بە تایبەت مافەکانی ژنان و منداڵان "[٤٦]
٢٠٠٤ ئێلفرێدە ئیلینێک نەمسا وێژە "بۆ چوونە ناوەوەی مۆسیقای دەنگ و دەنگی دژ لە ڕۆمان و شانۆنامەکاندا کە بە گڕوتینێکی زمانەوانی تایبەتەوە پەردەی لەسەر خراپەکانی کڵێساو کۆمەڵگا و هێزی سڕینەوە هەڵماڵی"[٤٧]
وانگاری ماتای کینیا ئاشتیی «بۆ بەشدارییەکانی لەپێناو گەشەپێدانی جێگیریی، دێموکراسی و ئاشتی»[٤٨]
لیندا بڕاون باک

(بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕیچارد ئەکسل)

ئەمریکا پزیشکی «بۆ دۆزینەوەی وەرگرە بۆندارەکان و ڕێکخستنی ئامێری بۆنکردن.»[٤٩]
٢٠٠٧ دۆریس لێسینگ شانشینی یەکگرتوو وێژە "بەهۆی بەکارهێنانی ئەزموونی ژنبوونیەوە ،بە گومان و هێزی پێشبینیکردنەوە و خستنە ژێر پشکنینی بەشێکی شارستانییەتی."[٥٠]
٢٠٠٨ فرانسواز باری سینۆسی

(بەھاوبەشی لەگەڵ ھەریەکە لە Harald zur Hausen و Luc Montagnier)

فەڕەنسا پزیشکی " لە پای دۆزینەوەکەیان بوو دەربارەی ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤ."[٥١]
٢٠٠٩ ئیلیزابێت بلاکبێرن
(بەھاوبەشی لەگەڵ Jack W. Szostak)
ئەمریکائوسترالیا پزیشکی "بەهۆی دۆزینەوەی ئەوەی کە چۆن کرۆمۆسۆمەکان بەهۆی تیلۆمەرەکانەوە پارێزراون لە هەڵوەشاندن."[٥٢]
کارۆل گریدەر
(بەھاوبەشی لەگەڵ Jack W. Szostak)
ئەمریکا
عادا یۆنات
(بەھاوبەشی لەگەڵ ھەریەکە لە Venkatraman Ramakrishnan و Thomas A. Steitz)
ئیسرائیل کیمیا "بۆ توێژینەوەکەی لەسەر پێکھاتە و کاری ڕایبۆسۆم"[٥٣]
ھێرتا مولەر ئەڵمانیاڕۆمانیا وێژە "ئەو کەسەی کە بە هێز و قووڵیی شیعر، لەگەڵ ڕاستگۆیی و بێپەردەیی پەخشان، ژیان و بارودۆخی کەسانی هەژار و مافخوراو پیشان دەدات"[٥٤]
ئێلینۆر ئۆسترۆم
(بەھاوبەشی لەگەڵ Oliver E. Williamson)
ئەمریکا ئابووری "بەهۆى شیکردنەوەکەی بۆ بەڕێوەبردنی ئابووری، بەتایبەتی سامانی گشتی"[٥٥]
٢٠١١ ئەلن جۆنسن سیرلیف لیبیا ئاشتیی "بۆ خەباتی ئاشتیانەیان لە پێناو سەلامەتی و مافەکانی ژنان ھەروەھا بۆ بەشداریان لە کاری ئاشتیانەدا "[٥٦]
لیما گبۆوی
تەوەکەل کرمان یەمەن
٢٠١٣

ئالیس مونرۆ کەنەدا وێژە "بۆ لێھاتوویی لە نووسینی کورتە چیرۆکی ھاوچەرخ"[٥٧]
٢٠١٤

مەی بریت مۆزەر
(بەھاوبەشی لەگەڵ ھەریەکە لە Edvard Moser و John O'Keefe)
نەرویژ پزیشکی "بۆ دۆزینەوەی ئەو خانانەی کە سیستەمی شوێنی مێشک پێک ئەھینن "[٥٨]
مەلالە یووسفزای
(بەھاوبەشی لەگەڵ کایلاش ساتیارتی)
پاکستان ئاشتیی "بۆ تێکۆشانی لە دژی سەرکوتکردنی منداڵان و گەنجان ھەوڵەکانی بۆ بەدەست ھێنانی مافی خوێندن بۆ منداڵان".[٥٩]
٢٠١٥ تو یویو
(بەھاوبەشی لەگەڵ ھەریەکە لە William C. Campbell و Satoshi Ōmura)
چین پزیشکی "بۆ دۆزینەوەی دەرمانێک نوێ بۆ چارەسەری مەلاریا"[٦٠]
سڤێتلانا ئالیکسیێڤیچ بێلارووس وێژە "لەپای نووسینە فرەدەنگەکانی، کە مۆنۆمێنتێکن بۆ ئازار و ئازایەتی لە سەردەمی ئێمەدا"[٦١]
٢٠١٨ دانا ستریکلەند
(shared with Gérard Mourou and Arthur Ashkin)
کەنەدا فیزیک "لەپای ڕێگاکەیان بۆ بەرهەمهێنانی لێدانی ڕووناکیی توندوتیژ و زۆر کورت"[٦٢]
فرانسیس ئارنۆڵد
(بەھاوبەشی لەگەڵ ھەریەکە لە Gregory Winter و George Smith)
ئەمریکا کیمیا "بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێ لە بەکارھێنانی پەرەسەندنی ئاراستەکراو بۆ ئەندازیاری ئەنزیمەکان"[٦٣]
نادیە موراد
(بە ھاوبەشی لەگەڵ Denis Mukwege)
عێراق ئاشتیی "بۆ ھەوڵەکانی بۆ کۆتایی ھێنان بە بەکارھێنانی توندوتیژی سێکسی وەک چەکێک لە جەنگ و ململانێی چەکداریدا"[٦٤]
ئۆلگا تۆکارچوک پۆلەندا وێژە "لەپای ئەو خەیاڵە بەهێزەی لە چیرۆکنووسیندا هەیەتی، کە بە زانیارییەکی زۆر فراوان و هەمەلایەنەوە پێمان پیشان دەدات چۆن بەزاندنی سنوورەکان دەبێتە بەشێک لە ژیانی مرۆڤ"[٦٥]
٢٠١٩

ئستەر دوفلۆ
(بەھاوبەشی لەگەڵ مایکڵ کریمر و ئەبھیجەت بانەرجی)
فەڕەنسی و ئەمریکی ئابووری "بۆ پێشنیارەکەیان لەپێناو کەمکردنەوەی ھەژاری"[٦٦]
٢٠٢٠ ئەندریا گیز
(shared with Reinhard Genzel and Roger Penrose)
ئەمریکا فیزیک "لەمەڕ دۆزینەوەکەیان لەبارەی بوونی ماددەی زۆر گەورە لە چاڵە ڕەشەکە"[٦٧]
ئیمانیۆڵ شاربێنتی
(بەھاوبەشی لەگەڵ جنیفەر داودنا)
فەڕەنسا کیمیا "پەرەپێدانی شێوازێک لە دەستکاریکردنی جینۆمی"[٦٨]
جنیفەر داودنا
(بەھاوبەشی لەگەڵ ئیمانیۆڵ شاربێنتی)
ئەمریکا کیمیا "پەرەپێدانی شێوازێک لە دەستکاریکردنی جینۆمی"[٦٩]
لویس گلیک ئەمریکا وێژە "بۆ دەنگە شیعرییە بێ وێنەکەی، کە بە جوانییە تەواوەکەی، بوونی تاک گشتگیر دەکات"[٧٠]
٢٠٢١

ماریا رێسا
(بەھاوبەشی لەگەڵ دیمیتری موراتۆڤ)
فلیپین ئاشتیی ""بۆ ھەوڵەکانیان لە پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین، کە مەرج و ھۆکارێکە بۆ دیموکراسی و ئاشتی بەردەوام".[٧١]
٢٠٢٢ ئانی ئێرنۆ فەڕەنسا وێژە "بۆ ئەو بوێری و وردبینییە کلینیکییەی کە بەھۆیەوە ڕەگ و دوورکەوتنەوە و سنوورەکانی بەکۆمەڵی یادەوەریی کەسی ئاشکرا دەکات"[٧٢]
٢٠٢٣
٢٠٢٤
٢٠٢٥

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Nobel Prize-awarded women». NobelPrize.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2025-10-09 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2025-11-01 ھێنراوە.
  2. «100 Years Ago: Marie Curie Wins 2nd Nobel Prize». Scientific American (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە 2021-05-07 ئەرشیڤ کراوە. لە 2025-11-01 ھێنراوە.
  3. «Nobel Prize facts». NobelPrize.org. لە 2018-10-17 ھێنراوە.
  4. «All Nobel Peace Prizes». NobelPrize.org. لە 2020-10-01 ھێنراوە.
  5. «All Nobel Prizes in Literature». NobelPrize.org. لە 2020-10-01 ھێنراوە.
  6. «All Nobel Prizes in Physiology or Medicine». NobelPrize.org. لە 2023-10-02 ھێنراوە.
  7. «All Nobel Prizes in Chemistry». NobelPrize.org. لە 2020-10-07 ھێنراوە.
  8. «All Nobel Prizes in Physics». NobelPrize.org. لە 2020-10-06 ھێنراوە.
  9. «All Prizes in Economic Sciences». NobelPrize.org. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. http://nobelprize.org/nobel_prizes/lists/women.html. لە 2017-10-07 ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  11. http://nobelprize.org/nobel_prizes/physics/laureates/1903/. لە 2008-10-16 ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  12. 1 2 «Nobel Laureates Facts - Women». Nobel Foundation. لە 2017-10-07 ھێنراوە.
  13. «Nobel Prize in Physics 1903». Nobel Foundation. لە 2008-10-16 ھێنراوە.
  14. Chatterjee، Debjani. «Global Day Of Parents 2021: Parent-Child Pairs Who Won The Nobel Prize». NDTV. لە 2021-06-01 ھێنراوە.
  15. NobelPrize.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی) https://web.archive.org/web/20251009083546/https://www.nobelprize.org/prizes/lists/nobel-prize-awarded-women/. لە ڕەسەنەکە لە 2025-10-09 ئەرشیڤ کراوە. لە 2025-11-01 ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  16. Buchholz، Katharina (October 8, 2021). «Infographic: Women Make Slow Progress at the Nobel Prizes». Statista Daily Data. لە January 4, 2026 ھێنراوە.
  17. «The Nobel Prize in Physics 1903». nobelprize. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. «The Nobel Peace Prize 1905». nobelprize. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  19. «Nobel Prize in Literature 1909». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  20. «The Nobel Prize in Chemistry 1911». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  21. «Nobel Prize in Literature 1926». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  22. «Nobel Prize in Literature 1928». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  23. «Nobel Peace Prize 1931». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  24. «The Nobel Prize in Chemistry 1935». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  25. «Nobel Prize in Literature 1938». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  26. «Nobel Prize in Literature 1945». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  27. «Nobel Peace Prize 1946». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  28. «Nobel Prize in Physiology or Medicine 1947». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  29. «The Nobel Prize in Physics 1963». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  30. «The Nobel Prize in Chemistry 1964». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  31. «Nobel Prize in Literature 1966». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  32. «Nobel Peace Prize 1976». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  33. «Nobel Prize in Physiology or Medicine 1977». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  34. «Nobel Peace Prize 1979». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  35. «Nobel Peace Prize 1982». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  36. «Nobel Prize in Physiology or Medicine 1983». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  37. «Nobel Prize in Physiology or Medicine 1986». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  38. «Nobel Prize in Physiology or Medicine 1988». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  39. «Nobel Prize in Literature 1991». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  40. «Nobel Peace Prize 1991». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  41. «Nobel Peace Prize 1992». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  42. «Nobel Prize in Literature 1993». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  43. «Nobel Prize in Physiology or Medicine 1995». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  44. «Nobel Prize in Literature 1996». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  45. «Nobel Peace Prize 1997». Nobel Foundation. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  46. «Nobel Peace Prize 2003». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  47. «Nobel Prize in Literature 2004». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  48. «Nobel Peace Prize 2004». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  49. «Nobel Prize in Physiology or Medicine 2004». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  50. «Nobel Prize in Literature 2007». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  51. «Nobel Prize in Physiology or Medicine 2008». Nobel Foundation. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  52. «Nobel Prize in Physiology or Medicine 2009». Nobel Foundation. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  53. «Nobel Prize in Chemistry 2009». Nobel Foundation. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  54. «Nobel Prize in Literature 2009». Nobel Foundation. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  55. «Nobel Prize in Economics 2009». Nobel Foundation. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  56. «The Nobel Peace Prize 2011». Nobel Foundation. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  57. «The Nobel Prize in Literature 2013» (PDF). Nobel Foundation. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  58. «The Nobel Prize in Physiology or Medicine 2014». Nobel Foundation. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  59. «The Nobel Peace Prize 2014». Nobel Foundation. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  60. «The Nobel Prize in Physiology or Medicine 2015» (PDF). Nobel Foundation. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  61. «Nobel Prize in Literature 2015». Nobel Foundation. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  62. «The Nobel Prize in Physics 2018». Nobel Foundation. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  63. «Nobel Prize in Chemistry Is Awarded to 3 Scientists for Using Evolution in Design of Molecules». لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  64. «Nobel Peace Prize for anti-rape activists Nadia Murad and Denis Mukwege». لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  65. «Nobel Prize in Literature 2018». Nobel Foundation. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  66. Nobel Prize 2019 nobelprize.org
  67. Nobel Prize 2020 nobelprize.org
  68. name="Nobel Chemistry Prize 2020" nobelprize.org
  69. name="Nobel Chemistry Prize 2020"nobelprize.org
  70. «Summary of the 2020 Nobel Prize in Literature».
  71. Nobel Prize 2021 nobelprize.org
  72. «The Nobel Prize in Literature 2022». NobelPrize.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.