سیگرید ئوندسێت
سیگرید ئوندسێت | |
---|---|
بە نۆروێژی: Sigrid Undset | |
لەدایکبوون | ٢٠ی ئایاری ١٨٨٢ Kalundborg، دانمارک |
مردن | ١٠ی حوزەیرانی ١٩٤٩ لیڵێھامەر، نەرویژ | (٦٧ ساڵ ژیاوە)
شوێنی ناشتن | Mesnali Churchyard |
باوک | Ingvald Undset |
دایک | Charlotte Undset |
ھاوسەر | Anders Castus Svarstad |
زمانی نووسین | زمانی نەرویژی |
بواری کار | hagiography |
پەروەردە | Fru Ragna Nielsens skole |
شوێنی کار | نیوویۆرک |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٠٧ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ |
ئایین | کاسۆلیکی |
Religious order | Dominican Order |
شاکارەکان | Kristin Lavransdatter، Jenny، The Master of Hestviken |
ئەندامی | Royal Norwegian Society of Sciences and Letters، American Geographical Society |
چەشن | historical novel |
ڕووداوە بەرچاوەکان | religious conversion |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نۆبێل لە وێژە، Knight Grand Cross of the Order of St. Olav، Order of the Falcon |
Depicted by | Sigrid Undset، Sigrid Undset |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
سیگرید ئوندسێت (Sigrid Undset؛ لە دایکبووی ٢٠ی ئایاری ١٨٨٢ - مردووی ١٠ی حوزەیرانی ١٩٤٩) نووسەر و ڕۆماننووسی نەرویژی بوو، یەکێکە لە هەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل.[١]
سیگرید لە شاری کالوندبێرگ لە دانمارک لە دایکبوو، بەڵام خێزانەکەی ماڵیان بەرەو نەرویژ گواستەوە، ئەمەش ئەوکاتە بوو کە ناوبراو تەمەنی دوو ساڵان بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٢٤، بووە کەسێک کاتۆلیک. لە ساڵی ١٩٤٠، نەرویژی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێهێشت، لەوێ ڕەخنەی لە ڕژێمی نازی گرت، هەروەها دژی داگیرکاری ئەڵمانیای نازی بۆ سەر خاکی نەروژیژ قسەی کرد. لە ساڵی ١٩٤٥، لەدوای تەواوبوونی جەنگی جیهانیی دووەم گەڕایەوە نەرویژ.
سیگرید ئوندسێت لە ساڵی ١٩٠٧، چووە پاڵ یەکێتیی نووسەرانی نەرویژ. لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٦ بۆ ١٩٤٠ بووە سەرۆکی یەکێتییەکە.[٢] ئەو لە ساڵی ١٩٢٨، خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە (ئەدەبیات) وەرگرت.[٣] ڕۆمانی تریلۆجی (سێ بەشە)ی کریستین لاڤرانسداتەر ( Kristin Lavransdatter)، یەکێکە لەدیارترین کارەکانی سیگرید ئوندسێت کە تێیدا باس لە ژیانی خەڵکی نەرویژ دەکات لە سەدەکانی ناوین لە ڕۆمانەکە وێنای ژن دەکات لەکاتی لەدایکبوونی تا مردن، ڕۆمانەکە سێ بەرگە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٢٢ وەشانکرا.[٤]
ئەو لە ساڵی ١٩١٢ هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندرێس کاستوس سڤارستاد کرد، بەیەکەوە سێ منداڵیان بوو، دواتر لە ساڵی ١٩٢٧ جیابوونەوە.
سیگرید ئوندسێت لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩٤٩ لەتەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sigrid Undset | Norwegian author». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە 2021-02-23 ھێنراوە.
- ^ «Undset, Sigrid». Nordic Women's Literature (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2020-02-10 ھێنراوە.
- ^ Bliksrud، Liv (28 September 2014). «Sigrid Undset». Nbl.snl.no. لە 11 November 2017 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «A Century of Kristin Lavransdatter: Love in the Time of Piety and Pandemics». Norwegian Arts (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2021-02-23 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیگرید ئوندسێت تێدایە. |