بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڤیسواڤا شیمبۆرسکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.

ماریا ڤیسواڤا ئانا شیمبورسکا ناسراو بە ڤیسواڤا شیمبۆرسکا (شێوازی گۆکردنی پۆلەند: [viˈswava ʂɨmˈbɔrska]؛ ٢ی تەممووزی ١٩٢٣–١ی شوباتی ٢٠١٢) وەرگێڕ، نووسەر و شاعیری پۆلەندییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل. بەشێک لە ھۆنراوەکانی کراونەتە گۆرانی بە زمانی پۆلەندی. کار و بەرھەمەکانی بۆ زمانی ئینگلیزی، زۆرێک لە زمانە ئەوروپییەکان، ھەروەھا زمانەکانی عەرەبی، عیبری، ژاپۆنی، فارسی و چینی وەرگێڕدراون.

ڤیسواڤا شیمبۆرسکا لە ساڵی ١٩٩٦، خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە (ئەدەبیات) وەرگرت.[١][٢] لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی پۆلەندا مێدالیای ڕێزلێنانی ھەڵۆی سپی (Order Orła Białego) پێدرا.

مردن و دوایین بەرھەم

[دەستکاری]

ڤیسواڤا شیمبورسکا لە ساڵی ٢٠١٢ لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا بە شێرپەنجەی سیی کۆچی دواییی کرد، لەساتەوەختی مردنیدا ئەوا لەلایەن خزم و ھاوڕێکانی دەورە درابوو.[٣][٤][٥] ماوەیەک نزیک لە مردنی، دەستی دایە کۆمەڵێک شیعر بەڵام بەوە ڕانەگەیشت کە تەواویانن بکات و ئامادەی چاپبن، دواتر لە کۆتایییەکانی ٢٠١٢ ئەم شیعرانەشی وەک خۆی بڵاوکرانەوە.[٦] ئەو لەماوەی ژیانیدا شیعرێکی بە ژمارە کەم و ھەروەھا کورتی بڵاوکردەوە، لە پرسیاری ئەوەی کە بۆچی شیعری کەم بڵاودەکاتەوە، ڤیسواڤا شیمبورسکا وتوویەتی «لەماڵەوە تەنەکەی خۆڵم ھەیە».[٧]

لەدوای مردنی، خەڵاتێک لەژێر ناوی خەڵاتی ڤیسواڤا شیمبورسکا لەبواری ئەدەب و لە ئاستی نێودەوڵەتیی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The Nobel Prize in Literature 1996». Nobelprize. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. ^ «I Don't Know: The Nobel lecture». The New Republic. ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. ^ Anderson، Raymond H. (١ی شوباتی ٢٠١٢). «Wislawa Szymborska, Nobel-Winning Polish Poet, Dies at 88». لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە – لەڕێگەی NYTimes.com.
  4. ^ «Dates of birth and death for Wisława Szymborska». Rmf24.pl. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  5. ^ «Notice of Wisława Szymborska's death». Wiadomosci.onet.pl. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. ^ «Poland Nobel poetry laureate Wislawa Szymborska dies». BBC News. ١ی شوباتی ٢٠١٢. لە ١ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. ^ «Polish Nobel winning poet Szymborska dies at 88». Reuters. ١ی شوباتی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.