گرازیا دیلێددا
| گرازیا دیلێددا | |
|---|---|
| بە ساردینی: Grassia Deledda | |
| لەدایکبوون | ٢٧ی ئەیلوولی ١٨٧١ Nuoro، ئیتاڵیا |
| مردن | ١٥ی ئابی ١٩٣٦ (٦٤ ساڵ ژیاوە) ڕۆما، ئیتاڵیا |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Maria Grazia Cosima Deledda |
| ناوی خوازراو | Ilia di Saint-Ismael، Ilia di Sant'Ismael، Aman della Rupe |
| ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی مەمک |
| شوێنی ناشتن | Campo Verano |
| ھاوسەر | Palmiro Madesani |
| زمانی نووسین | زمانی ئیتاڵی |
| بواری کار | شیعر، گێڕانەوە |
| پەروەردە | homeschooling |
| دانیشتووی | ڕۆما |
| دەستپێکی چالاکی | ١٨٩١ |
| کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ |
| نەژاد | |
| شاکارەکان | Canne al vento، Elias Portolu، The Mother، Ashes، Q63435956 |
| چەشن | autobiography، دراما |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی نۆبێل لە وێژە |
| وێنا کرا | Con Grazia |
| لە نووسەرانی | Mind, Inc. |
گرازیا ماریا کۆسیما دامیانا دیلێددا (Grazia Maria Cosima Damiana Deledda؛ ٢٧ی ئەیلوولی ١٨٧١ - ١٥ی ئابی ١٩٣٦) خانمە نووسەری ئیتالی بوو، لە ساڵی ١٩٢٦ بووە هەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە وێژە.[١][٢] ئەو یەکەمین ژنە ئیتالی بوو خەڵاتی نۆبێل وەربگرێت، هەروەها دووەم براوەی ژن بوو لەم پۆلینە لەدوای نووسەری سوێدی سەلما لاگەرلۆف، کە ئەویان لە ساڵی ١٩٠٩ خەڵاتەکەی پێدرابوو.[٣]
گرازیا کەوتبووە ژێر کاریگەری بزووتنەوەی ڤێرزمۆ (ڕیالیزمی ئیتالی).[١] گرازیا کاتێک تەمەی ١٧ ساڵان بوو، دەستی کرد بە نووسینی چیڕۆک. دواتر لە ساڵی ١٩٠٠، یەکەم چیڕۆکی خۆی لە ژێر ناونیشانی پیرەپیاوەکەی شاخ ( With Il vecchio della montagna) بڵاوکردەوە، ڕووخساری فۆلکلۆر بەسەریدا زاڵ بوو. لە دیارترین کارەکانی ئەو دوای جیابوونەوە (Dopo il divorzio) لە ساڵی ١٩٠٢ بڵاوکرایەوە هەروەها ئیلیاس پۆرتۆلۆ ( Elias Portolu) لە ساڵی ١٩٠٢ بڵاوکرایەوە.[١] گرازیا لە ماوەی ٤٠ ساڵی کارکردنیدا، ٥٦ بەرهەمی بڵاوکردەوە.[٤]
لە ساڵی ١٩٠٠ هاوسەرگیری لەگەڵ پالمیرۆ مادیسانی کرد، لەگەڵ ئەو بوونە خاوەنی دوو منداڵ بەناوەکانی ساردوس (١٩٠١-١٩٣٨) هەوروەها فرانسیسکۆ (١٩٠٤-١٩٨١).
گرازیا دیلێددا لە ڕۆژی ١٥ی ئابی ١٩٣٦، لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بە شێرپەنجەی مەمک کۆچی دواییی کرد.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 Grazia Deledda (Italian author). britannica.com
- ↑ https://www.nobelprize.org/nobel_prizes/literature/laureates/1926/press.html Award speech, apparently citing the Swedish Academy.
- ↑ Hallengren، Anders. «Grazia Deledda: Voice of Sardinia». Nobel Media. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ↑ «A SARDINIAN NOBEL PRIZED AUTHOR: GRAZIA DELEDDA». Hotel Gabbiano Azzurro Golfo Aranci (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Biography: Deledda, Grazia». www.lib.uchicago.edu. لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.