بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەلاریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەلاریا نەخۆشی یەکی گوازراوەیە و لەڕێگای جۆرە مێشێکەوە دەگوازرێتەوە کە پێی دەوترێت مێشی مەلاریا. نیشانەکانی مەلاریا بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە لەرزو تا و ڕشانەوەو سەرئێشە .لەهەندێک حاڵَەتی سەخت دا دەبێتە هۆی زەردویی و بێهۆشکەوتن وە یان مردن.گەر بە باشی چارەسەر نەکرێت زیانی درێژ خایەن و سەرهەڵدەرەوەی دەبێت لەسەر نەخۆشەکە تەنانەت دوای چەند مانگێکیش لە توشبوون .

مەلاریا لە ڕێگەی زیندەوەرێکی یەک خانەیی یەوە توشی مرۆڤ دەبێت کەسەربە گروپی (PLASMODIUM) و زۆرتر لە ڕێگەی مێشێکی مێینە لە جۆری (ANOPHELES)ەوە دەگوازرێتەوە لەڕێگەی پێوەدان و گەستی مێشەکە لە پێستی مرۆڤ کەلەو ڕێگەیەوە مڵەکانی ناو لیکی مێشەکە دەڕژێنە ناو خوێنی بەرکەوتەکەوە و لەو ڕێگەیەوە مڵەکان دەڕۆنە ناو جگەرەوە کەلەوێدا گەورە دەبن و زیاد دەکەن . پێنج جۆر لە مڵەی (PLASMODIUM) ەوە دەتوانێت مرۆڤ توشی مەلاریا بکات ,وە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە .

مەترسی توشبون بە نەخۆشی مەلاریا دەکرێت کەم بکرێتەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی تۆڕی مێش و بەرهەمەکانی دوور خستنەوەی مێش و گۆڕینی بەردەوامی ئاوی لەبەر نەڕۆیشتوو.

چەندین کوتان و دەرمان هەیە بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئەو ووڵات و ناوچانە دەکەن کە ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی مەلاریا تیایاندا بەرزە,و چەند دەرزی و پێکوتەیەک هەیە کەتایبەتە بە ژنانی دوو گیان لەو ناوچانەدا .

لەساڵی 2020 دا توانرا کوتانێکی نوێ دروست بکرێت کە مەترسی توشبونی مەلاریای لە منداڵانی ئەفریقیدا بەڕێژەی 40% کەم دەکاتەوە و تا ئێستاش هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەرتر بەردەوامە .

چارەسەری پێشنیار کراو لە ئێستادا بریتی یە لە تێکەلەی دەرمانە دژە مەلاریاکان, لەنێوانیاندا (ARTEMISININ ئارتێمیسینین). لەو ناو ناوچانەی ڕێژەی مەلاریا تیایاندا بەرزە وا پێشنیار دەکرێت کە چارەسەر تەنها دوای پشتڕاست کردنەوەی توشبوون بە مەلاریا لە ڕێگای تاقیکردنەوەو پشکنینەکانەوە بەکار دەهێنرێت لە گومانی بەرگری پەیداکردنی مڵەی مەلاریا بەرامبەر چارەسەرەکان چونکە لە ئێستادا مڵەی مەلاریا بەرگری پەیدا کردووە بەرامبەر چەند چارەسەرێک کە پێشتر بەکاردەهێنران و کاریگەر بوون بۆ نموونە (CHLOROQUINE - کلۆرۆکوین) .

نەخۆشی مەلاریا بەڕێژەیەکی زۆر لە ناوچە شێدار و گەرمەکانی سەر کەمەرەی زەوی بەربڵاوە, ئەم ناوچانەش ناوچەی نیمچە بیابانی ئەفریقی و ئاسیا و ئەمریکای لاتین لە خۆ دەگرێت. لە ساڵی 2018 دا 228 ملیۆن حاڵەتی مەلاریا لە جیهان دا تۆمار کرا کە بووە هۆی گیان لەدەست دانی 405 هەزار کەس, لەم ئامارانە بەنزیکەیی 93% ی حاڵەتی توشبوان و 94% حاڵەتی گیان لەدست دان لە ئەفریقادا بووە. ڕێژەی توشبون بە مەلاریا لە جیهان دا لە ساڵی 2010 – 2014 کەم بونەوەی بە خۆیەوە دیوە بەڵام ڕیژەکان لە ساڵی 2015 – 2017 ڕوی لە بەرزبونەوە کردوە کە لەو ساڵەدا 231 ملیۆن حاڵەتی توشبون بە مەلاریا تۆمار کرا . مەلاریا زۆرجار لەگەڵ هەژاری بەستراوەتەوە و زیانی گەورەو ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر گەشەکردنی دارایی بەجۆرێک لە ئەفریقادا ساڵانە بەنزیکەیی 12 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی خەرج دەکرێت لە خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆشی مەلاریا و قەرەبو کردنەوەی هەل و توانستی کارکردنی لەدەست چوی نەخۆشەکان وکەمبونەوەی سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ ناوچەکە.

نیشانەکانی توشبوون :-

نیشانەکانی توشبون بە مەلاریا لە دوای 8 بۆ 25 ڕۆژ لەگەستنی مێشی مەلاریا وە دەردەکەوێت بەڵام ئەم ماوەیە زۆرترە بۆ ئەو کەسانەی دەرمانی دژە مەلاریایان وەرگرتووە بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون .دووبارە توشبونەوەی مەلاریا نیشانەکانی سوکتر پیشان دەدات لەو کەسانەی کە پاش کەمێک چاکبونەوە دوبارە مەلاریا دەگرنەوە ,بەڵام ئەم بەرگری یە بەپێی کات دەڕوات و نامێنێت گەر کەسەکە بەرکەوتنی دوبارەی لەگەڵ مەلاریا نەبێت . بە گشتی نیشانەکانی نەخۆشی یەکە بۆ هەموو جۆرەکانی نەخۆشی مەلاریا نزیکە لە نیشانەکانی پەتا و هەڵامەت و دەشکرێت لە نیشانەکانی هەوکردنی خوێن و هەوکردنی ڕووکەشی ناوەوەی گەدە و توشبوون بە ڤایرۆس بچێت. ئەو نیشانانەی توشبوون بە مەلاریا پیشاندەدەن بریتین لە سەرئێشەو تا (پلەی گەرمی بەرزی لەش) و لەرزین و ئازاری جومگەکان و تێکشکانی خڕۆکەسورەکانی خوێن و زەردویی و سپی بوونی بیلبیلەی چاو و گەشکە.

گرفت و لێکەوتەکانی :-

توشبوون بە مەلاریا چەندین گرفت و لێکەوتەی جدی هەیە , لەم گرفتانە بریتین لە تەنگەنەفەسی کە 25% ی توشبوانی گەورەو لە 40% ی توشبوانی منداڵ دا دەردەکەوێت کە توشی (P.FALCIPARUM MALARIA) هاتوون بە سەختی, گرفتێکی کە تێکشکانی یەکجارەکی سیستمی هەناسەدانە کە بەهۆی هەوکردنی خێراو توندەوە (ARDS) کە کاریگەری لەسەر 25% ی توشبوانی گەورە و 29% ی توشبوانی دووگیان دا هەیە بەڵام بەرَژەیەکی زۆر لە توشبوانی منداڵ دا بەدی ناکرێ. بەریەک کەوتنی مەلاریا لەگەڵ ڤایرۆسی (HIV) لەناو لەشی توشبودا ئەگەری مردنی زیاد دەکات. هەندێک جار هەوکردن بە (P.FALCIPARUM MALARIA) دەبێتە هۆی مەلاریای ناو مێشک کە دەبێتە هۆی دروست کردنی گرفت لە کارکردنی مێشک بە شێوەیەکی گشتی و بەستراوەتەوە بە سپی بوونی بیلبیلەی چاو کە ئەم نیشانەیە دەکرێت بەسود بێت لە جیاکردنەوەی مەلاریا لە هۆکارو ئەگەرەکانی دیکەی نەخۆشکەوتن , مەلاریا دەکرێت ببێتە هۆی ئاوسانی سپڵ یاخود ئاوسانی جگەر یان هەردوکیان وە سەرئێشەی قورس و دابەزینی ڕێژەی شەکری ناو خوێن وە هەبونی هیمۆگڵۆبین لەناو میزدا و لەکارکەوتنی گورچیلەکان . مەلاریا لە ژنانی دووگیان دا هۆکاری سەرەکی یە بۆ لەدایک بونی منداڵ بە مردویی و مردنی منداڵ بە ساوایی و لەبارچوون و کەمی کێشی کۆرپەلە لەکاتی لەدایک بوون دا بەتایبەتی لەکاتی هەوکردن بە مڵەی (P.FALCIPARUM MALARIA) و (P.VIVAX) .

پۆلێن کردنی مەلاریا:-

بەپێی پۆلێن کردنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO , مەلاریا حاڵەتی قورس و سوکی هەیە , ئەگەر هەرکامێک لەم نیشانانەی خوارەوە بوونی هەبوونی ئەوا بە حاڵەتی مەلاریای سەخت هەژمار دەکرێت وە بە پێچەوانەوە ئەڤەر نەبوو ئەوا ب حاڵەتی مەلاریای سوک هەژمار دەکرێت :

1- کەم هۆشی .

2- بێ هێزی یەکی زۆر کە کەسی توشبوو توانای بەڕیگادا ڕۆیشتنی نابێت .

3- لەدەست دانی توانای خواردن.

4- کێشەی هەناسەدان.

5- ڕوودانی 2 بۆ 3 گەشکە.

6- کەمی پەستانی خوێن.

7- باش نەڕۆیشتنی خوێن بۆ ناو خانەکانی لەش.

8- لەکارکەوتنی گورچیلە یان بونی هیمۆگڵۆبین لەناو میزدا.

9- کێشەی خوێن بەربوون .

10- کۆبونەوەی ئاو لەناو سی یەکان.

11- بەرزی ڕێژەی لاکتین .

12- کەمی ڕێژەی شەکری خوێن.

13- بەرزی ڕێژەی مڵە لە خوێن دا بەڕێژەی بەرزترلە 100 هەزار دان بۆ هەر مایکرۆلیترێک.

ڕێگری کردن :-

چارەسەری دەرمان و لەناوبردنی مێش و ڕێگری کردن لە گەستنی مێش هەندێکن لە ڕێگاکانی ڕێگری کردن لە توشبوون بە مەلاریا, تاکو ساڵی 2020 تەنها 1 کوتان هەیە کە ڕێگە پێدراو بێت بۆ بەکارهێنان لە دژی مەلاریا .

هەبونی مەلاریا لە ناوچەیەک دا پێویستی بە چڕی ڕێژەی دانیشتوان و چڕی ڕێژەی ئەو مێشەی دەبێتە هۆی گواستنەوەی مەلاریا و بەرزی ڕێژەی گواستنەوەی مێش بۆ مرۆڤ و مرۆڤ بۆ مێش هەیە . لەگەڵ کەم کردنەوەیەکی بەرچاوی ئەم سێ هۆکارە بەشێوەیەکی سروشتی مڵی مەلاریا لە ناوچەکەدا کەم دەکات و نامێنێت هەروەک چۆن لە ئەمریکای باکور و ئەوروپاو هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەماوە, بەڵام تاکو مڵەی مەلاریا بەتەواوەتی لەسەر ڕووی زەوی نەسڕدرێتەوە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی هەیە لە هەرناوچەیەک دا کە بارودۆخەکەی لەباربێت بۆ گەشەکردنی مڵەکە وە هەروەها دەرمانێک بۆ جارەسەری مەلاریا لە جیهاندا بریتیە لە دەرژانی کینین کە لە درەختی کیناوە وەردەگیرێ .https://en.wikipedia.org/wiki/Malaria