وانگاری ماتای
وانگاری ماتای | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Wangari Maathai | |
لەدایکبوون | ١ی نیسانی ١٩٤٠ Nyeri، کینیا |
مردن | ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١١ نایرۆبی، کینیا | (٧١ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Wangarĩ Muta |
ھۆی مەرگ | ovarian cancer |
ھاوسەر | Mwangi Maathai |
منداڵ | Wanjira Mathai |
شوێنی کارکردن | زانکۆی یەیڵ |
پۆستەکان | Minister of Environment of Kenya، Member of the National Assembly |
پلەی ئەکادیمی | Bachelor of Science، Master of Science، دکتۆرا |
دانیشتووی | Mairena del Aljarafe |
ئەندامی حیزبی | Mazingira Green Party of Kenya |
نەژاد | |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
ئەندامی | Alpha Kappa Alpha، Nobel Women's Initiative |
وانگاری موتا ماتای (بە ئینگلیزی: Wangari Maathai؛ ١ی نیسانی ١٩٤٠–٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١١) چالاکوانێکی سیاسی، ژینگەدۆست و کۆمەڵایەتی کینیایی بوو، کە یەکەم ژنە ئەفریقییە خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتبێت.[١][٢]
لە ساڵی ١٩٧٧، ماتای بزووتنەوەی پشتێنەی سەوزی دامەزراند،[٣][٤] ئەم ڕێکخراوە ناحکومییە زیاتر کاری لەسەر چاندنی دار، گرنگیدان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و پاراستنی مافەکانی ژنان دەکرد. لە ساڵی ١٩٨٤، خەڵاتی ڵیڤڵھوود ڕایتی پێدرا. دواتر وانگاری ماتای بە ئەندام پەرلەمانی کینیا ھەڵبژێردرا، ھەروەھا لە ماوەی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ بۆ تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ وەک یاریدەدەری وەزیری ژینگە و سەرچاوە سرووشتییەکان خزمەتی کردبوو.
لە ساڵی ٢٠٠٤، خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێدرا، ئەمەش بۆ «بەشدارییەکانی لەپێناو گەشەپێدانی جێگیریی، دێموکراسی و ئاشتی.»[٥][٦]
ماتای لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١١ بەنەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
خوێندن
[دەستکاری]لەڕێی پڕۆگرامی زە کێنەدی ئێرلیفت چووە ئەمریکا بۆ خوێندن، لەوێ بەکالۆریۆسی لە زانکۆی ماونت سەنت سکۆلاستیکا بەدەستھێنا، ھەروەھا ماستەریشی لەزانکۆی پیتسبێرگ وەرگرت. ئەو یەکەم ژنە لە ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، بڕواننامەی دکتۆر بەدەستبھێنێت، دکتۆراکەی لە زانکۆی نایرۆبی لە کیننیا وەرگرت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Rice، Xan (2011-09-26). «Wangari Maathai, Nobel Peace Prize Winner Dies». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2019-04-13 ھێنراوە.
- ^ Maxouris، Christina. «Black History Month: 10 black women you should know about». CNN. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Rice، Xan (2011-09-26). «Wangari Maathai, Nobel peace prize winner, dies at 71». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2019-04-13 ھێنراوە.
- ^ http://www.cstraight.com، Cstraight Media -. «Biography | The Green Belt Movement». www.greenbeltmovement.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)|دوایین=
- ^ «The Nobel Peace Prize 2004». NobelPrize.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Africa's Nobel Prize winners: A list». www.aljazeera.com. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وانگاری ماتای تێدایە. |