دانا ستریکلەند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دانا ستریکلەند
Strickland during Nobel press conference in Stockholm, December 2018
لەدایکبووندانا تیۆ ستریکلەند
(١٩٥٩-٠٥-٢٧) ٢٧ی ئایاری ١٩٥٩ (تەمەن ٦٤ ساڵ)
گوئلف، کانادا
بوارەکان
دامەزراوەکانزانکۆی واتەرلوو
پەروەردە
تێزەکانDevelopment of an ultra-bright laser and an application to multi-photon ionization (١٩٨٨)
ڕاوێژکاری دکتۆراGérard Mourou
ناسراوە بەھۆی
ھاوسەرداوگ دیکار
منداڵەکان٢
وێبگە
University website

دانا ستریکلەند (بە ئینگلیزی: Donna Strickland؛ لەدایکبووی ٢٧ی ئایاری ١٩٥٩) فیزیکزانێکی وەرگری خەڵاتی نوبێلی خەڵکی کەنەدایە. دانا لە ساڵی ٢٠١٨دا خەڵاتی نۆبێلی فیزیکی بەدەست ھێنا. ئەو سێھەمین ژنێک بوو کە لە مێژوودا توانی ئەم خەڵاتە بۆ خۆی دەستەبەر بکات. بەر لە ئەو ماری کووری و ماری جۆپێرتمایەر تەنیا ژنانێک بوون کە خەڵاتی نۆبێلیان بردبووەوە. دانا ستریکلەند لە زانکۆی واتەرلووی ئانتەریۆ مامۆستای فیزیکە.

وتاری ویکیپیدیا[دەستکاری]

ستریکلەند بەر لەوەی کە خەڵاتی نۆبێل بباتەوە، وتارێکی لە ویکیپیدیای ئینگلیزیدا نەبوو. لەڕاستیدا ئەو وتارەی کە لەسەر ئەو لە ساڵی ٢٠١٤دا نووسرابوو، لە لایەن بەکارھێنەران و بەڕێوەبەرانی ویکیی ئینگلیزییەوە سڕابووەوە. ھۆکاری سڕینەوەکەی نەناسراو بوونی کەسایەتییەکە و نەبوونی سەرچاوەی جێگەی بڕوا بوو. ھەندێک ئەم ڕووداوەیان وەکوو بەرھەمی پشتگوێ و پەراوێزخرانی ژنان لە زانستدا لە قەڵەم دا.[١] ئەم ھەواڵە تەنانەت لە ماڵپەڕی فەرمیی ویکیمیدیادا ڕەنگدانەوەی ھەبوو.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ئیندیپەندێنت: ھەڵسوکەوت لەگەڵ وتارەکەی دانا ستریکلەند پیشان دەدات کە چۆن ژنان لە زانستدا پەراوێز خراون. (بە ئینگلیزی)".
  2. ^ "ویکیمیدیا: بۆچی دانا ستریکلەند وتاری لە ویکیپیدیادا نەبوو؟".

دەیلی مەیل: تازەترین وەرگری نۆبێلی کەنەدا تەنیا دەیویست کەمێک بە خۆشی ڕابوێرێت (بە ئینگلیزی)