ئیلیزابێت بلاکبێرن
ئیلیزابێت بلاکبێرن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Elizabeth Helen Blackburn | |
لەدایکبوون | ھۆبارت، ئوسترالیا | ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | ژینناس، molecular biologist، biochemist، international forum participant، مامۆستای زانکۆ |
بواری کار | cytogenetics، ژینناسی، فیزیۆلۆژی |
شوێنی کارکردن | زانکۆی ئۆکسفۆرد، زانکۆی کالیفۆرنیا، سان فرانسیسکۆ، زانکۆی کالیفۆرنیا، Salk Institute for Biological Studies |
پەروەردە | University of Melbourne، Darwin College، زانکۆی کامبریج، University High School، Janet Clarke Hall |
پلەی ئەکادیمی | دکتۆرا |
Doctoral advisor | Frederick Sanger |
Doctoral student | کارۆل گریدەر |
خوێندکار | کارۆل گریدەر |
قوتابیی | Frederick Sanger |
Affiliation | زانکۆی یەیڵ، زانکۆی کالیفۆرنیا، سان فرانسیسکۆ |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2014، World Economic Forum Annual Meeting 2016، World Economic Forum Annual Meeting 2017 |
وێبگە | https://blackburnlab.ucsf.edu |
Affiliation string | University of California, San Francisco (UCSF)، The Salk Institute for Biological Studies |
ئیلیزابێت هێلین بلاکبێرن[١] (بە ئینگلیزی: Elizabeth Helen Blackburn؛ لە دایکبووی ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨) زانای مۆلیکولار بایۆلۆجی ئوسترالی-ئەمریکییە و یەکێکە لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبێل. سەرۆکی پێشووی پەیمانگای سالک بۆ خوێندنی بایلۆجی بوو.[٢] هەروەها پێشتر توێژەری بایلۆجی بووە لە زانکۆی کالیفۆرنیا، سان فرانسیسکۆ، ئەو لە بارەی تێلۆمێرازی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی دەکرد. لە ساڵی ١٩٨٤، ئیلیزابێت تێلۆمێرازی ئەنزیمی دۆزییەوە لەگەڵ قوتابییەکەی کارۆل گریدەر. بەهۆیەوە لە ساڵی ٢٠٠٩، خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی بەهاوبەشی وەرگرت لەپاڵ هەریەکە لە کارۆل و جاک سزۆستاک. بەمەش ئیلیزابێت بووە یەکەم ژنە ئوسترالی ببێتە هەڵگری خەڵاتی نۆبێل. ئیلیزابێت ماوەیەکیش کاری لەسەر بابەتی ئاکار و ڕەوشتی پزیشکی کردووە.[٣]
ژیان[دەستکاری]
ئیلیزابێت لە ساڵی ١٩٤٨ لە لە ھۆبارت، ئوسترالیا لەدایکبووە، ئەو لە خێزانێک بووە کە دایک و باوکیشی پزیشک بوون.[٤] کاتێک تەمەنی چوار ساڵان بووە، خێزانەکەیان ماڵیان گواستۆتەوە بۆ لانسێستن، تاسمانیا. دوای ئەوەی کە تەمەنی بۆتە شانزدە ساڵ، ئەوا خێزانەکەی ئەمجارە چوونەتە شاری مێلبۆرن. ئیلیزابێت خوێندنی ئامادەیی بە نمرەیەکی بەرز تەواو کردووە.[٥] ئەو لە ساڵی ١٩٧٠، لە زانکۆی مێلبۆرن بڕواننامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە، دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ هەر لە هەمان زانکۆ، بڕوانننامەی ماستەریشی بەدەستهێناوە لە بواری زیندەکیمیا. دوای ئەوەش، لە ساڵی ١٩٧٥، بڕواننامەی دکتۆرای لە زانکۆی کامبریج بەدەست هێناوە.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Fellows of the Royal Society". London: Royal Society. Archived from the original on 2015-03-16.
- ^ "Nobel laureate Elizabeth Blackburn named Salk Institute President". Retrieved 2016-01-24.
- ^ Brady, Catherine (2007). Elizabeth Blackburn and the Story of Telomeres. Cambridge, Massachusetts: The MIT Press. ISBN 978-0-262-02622-2.
- ^ ئ ا "The Nobel Prize in Physiology or Medicine 2009". NobelPrize.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-12-10.
- ^ Brady 2007, pp. 1–13
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیلیزابێت بلاکبێرن تێدایە. |
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی
- ئەندامانی ئەنجومەنی پاشایەتی
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئەمریکی
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٤٨
- بیانییە پەیوەندیدارەکان بە ئەکادیمیایی نەتەوەیی بۆ زانست
- ئەندامی ڕێکخراوی ئەوروپی زیندەزانی گەردیلەیی
- ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبێل
- ئەندامەکانی ئەکادمیای زانستی شاھانەی سوێد