گابریێلا میسترال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گابریێلا میسترال
لەدایکبوون٧ی نیسانی ١٨٨٩
Vicuña، چیلی
مردن١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧(١٩٥٧-٠١-١٠) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
Hempstead, New York، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونLucila de María Godoy Alcayaga
ناوی خوازراوGabriela Mistral
شوێنی ناشتنTumba de Gabriela Mistral
باوکJuan Jerónimo Godoy Villanueva
ھاوسەربێ نرخ
زمانی نووسینئیسپانی
پیشەشاعیر، دیپلۆمات، مامۆستا، نووسەر
بواری کارھۆنراوە
شوێنی کارکردنColumbia University، Barnard College
پەروەردەEscuela Normal № 1 de Santiago
ئایینکاسۆلیکی
ئەندامیSapphic Circle of Madrid
خاوەنیCasa de las Palmeras
چەشنھۆنراوە
خەڵاتەکانخەڵاتی نۆبێل لە وێژە، National Prize for Literature، Knight of the Legion of Honour
وێبگەhttp://www.gabrielamistral.uchile.cl/

گابریێلا میسترال (Gabriela Mistral؛ لە دایکبووی ٧ی نیسانی ١٨٨٩ - مردووی ١٠ی کانووننی دووەمی ١٩٥٧) مرۆڤدۆست، مامۆستا، دیپلۆمات و شاعیری چیلی بوو. یەکێکە لە هەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل.

لە ساڵی ١٩٤٥، گابرێلا بووە یەکەمین نووسەر لە ئەمریکای لاتین کە ببێتە هەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە وێژە (ئەدەبیات).[١] ڕووخساری نووسین و شیعرەکانی گابرێلا خۆی لە سرووشت، خیانەت، خۆشەویستی، خۆشەویستی دایک، خەم و چاکبوونەوە، گەشت، هەروەها شووناسی ئەمریکای لاتین لە تێکەڵەیەک لە بابەتی ڕەسەن و بابەتی کاریگەربوو بە ئەورووپا. لە ئێستادا، وێنەی ئەو لە دراوی ٥٠٠ پیسۆی چیلی دا دەبینرێت. لە ساڵی ١٩٥١، خەڵاتی نەتەوەیی چیلی بۆ وێژە پێدرا. بەشێک لە شیعر و بەرهەمەکانی گابرێلا بۆ سەر چەندین زمان وەرگێڕانیان بۆ کراوە، لە نێویاندا زمانەکانی ئینگلیزی[٢][٣] و نیپاڵی.[٤][٥] لە ساڵی ١٩٢٢، یەکەم کتێبی لە ژێر ناونیشانی (Desolación) بڵاوکرایەوە. دوای دوو ساڵ لەوە، واتە لە ساڵی ١٩٢٤، دووەمین کتێبی بڵاوکرایەوە لە ژێر ناونیشانی (Ternura).

ئەو لە حوزەیرانی ١٩٠٨ بەدواوە ناوی گابێرلا میسترال وەک ناوی نووسەری خۆی بەکارهێنا، ئەمەش لەکاتێک ناوی ڕاستەقینەی خۆی لوسیا گۆدۆی ئەلکایاگا بوو.

لە ڕۆژی١٠ی کانووننی دووەمی ١٩٥٧، گابریێلا میسترال لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Nobel Prize in Literature 1945". The Nobel Prize. Retrieved 19 November 2018.
  2. ^ Dana, Doris (1971). Selected poems of Gabriela Mistral. Johns Hopkins Press. ISBN 978-0801811975. Retrieved 1 November 2018.
  3. ^ Hughes, Langston (1957). Selected Poems of Gabriela Mistral. Bloomington: Indiana University Press. Retrieved 1 November 2018.
  4. ^ Akhmatova, Anna; Świrszczyńska, Anna; Ginsberg, Allen; Agustini, Delmira; Farrokhzad, Forough; Mistral, Gabriela; Jacques, Jacques; Mahmoud, Mahmoud; Al-Malaika, Nazik; Hikmet, Nazim; Qabbani, Nizar; Paz, Octavio; Neruda, Pablo; Plath, Sylvia; Amichai, Yehuda (2018). Manpareka Kehi Kavita मनपरेका केही कविता [Some Poems of My Choice] (بە نیپالی). Translated by Pokhrel, Suman (First ed.). Kathmandu: Shikha Books. p. 174.
  5. ^ Tripathi, Geeta (2018). अनुवादमा 'मनपरेका केही कविता' [Manpareka Kehi Kavita in Translation]. Kalashree. pp. 358–359.