ئەلن جۆنسن سیرلیف
ئەلن جۆنسن سیرلیف | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Ellen Johnson-Sirleaf | |
![]() | |
لەدایکبوون | مۆنرۆڤیا، لیبێریا | ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٨
ھاوسەر | نرخی نەزانراو |
پیشە | سیاسەتوان، ئابووریناس، پێشەنگکار، نووسەر |
شوێنی کارکردن | بانکی جیھانی، Citibank، HSBC، بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، Open Society Initiative for West Africa |
پۆستەکان | President of Liberia، Finance Minister of Liberia |
دانیشتووی | واشینگتن دی سی، نایرۆبی، مۆنرۆڤیا |
دەقی بەستراو | Council of State of Liberia |
ئەندامی حیزبی | Unity Party، True Whig Party |
ئایین | Methodism |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2014 |
دامەزرێنەر | Truth and Reconciliation Commission |
ئەندامی | Alpha Kappa Alpha، The Links، The Elders |
ئەلن جۆنسن سیرلیف (لە دایکبووی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٨) کەسایەتی سیاسیی لێبێریایە، ئەو ٢٤ەمین سەرککۆماری لیبێریا بوو لە ماوەی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ تاکوو ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. ئەلن یەکەم ژنە سەرۆکی ھەڵبژێردراوە لە تەواوی ئەفریقا. ئەو یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل.
ئەلن لە زانکۆی ھارڤارد خوێندوویەتی.[١] ئەو بەر لەوەی ببێتە سەرۆک ئەوا لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤، جێگری وەزیری ئابووری وڵاتەکەی بوو، دواتر ١٩٧٩ بۆ ١٢ی نیسانی ١٩٨٠ بوو بە وەزیری ئابووری. ئەو چەند ساڵێک لە بانکی جیھانی لە ناوچەی کاریبیان و ئەمریکای لاتین کاری کردووە.
دوای ئەوەی ساموێل دۆی لەڕێی کودەتایەکی سەربازییەوە دەستی گرت بەسەر دەسەڵاتی وڵاتی لیبێریا، ئەلن جۆنسن سیرلیف وڵاتەکی جێھێشت بەرەو ئەمریکا، لەوێ لە سایتبانک و ئکواتۆر بانک کاری کرد. دواتر لە ساڵی ١٩٨٥ گەڕایەوە وڵاتەکەی. لەگەڵ ھاتنەوەشی ئەوا بەردەوام بوو لە چالاکییە سیاسییەکانی، لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٧ی سەرۆکایەتی بەشداربوو، بەڵام پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای چارڵز تایلۆر.[٢] دواتر لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٠٥ بەشداریی کردەوە، ئەمجارەیان براوە بوو، لە ١٦ی کاننوونی دووەمی ٢٠٠٦ دەسەڵاتی گرتە دەست. دوا ئەوە لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١١، جارێکی دیکە بە سەرۆککۆمار ھەڵبژێردرایەوە.[٣][٤][٥]
لە ساڵی ٢٠١١ لەپاڵ ھەریەکە لە لیما گبۆ و تەوەکەل کرمان خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی وەرگرت، ئەمەش لەپایەی ئەو کار و چالاکییانەی ئەنجامیدا بوون بۆ ئاشتی و وەرگەڕخستنی توانای ژنان لەو پڕۆسەیە.[٦][٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The voice of reform». Harvard Gazette. ١٠ی ئازاری ٢٠١١.
- ^ Kasuka، Bridgette (2013). Prominent African Leaders Since Independence. New Africa Press. ژپنک ٩٧٨٩٩٨٧١٦٠٢٦٦.
- ^ Fickling، David (٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥). «Johnson-Sirleaf declared Liberian president». The Guardian. London. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Johnson Sirleaf، Ellen (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١). «Allow Legal Process to Run Course: Sirleaf on Closure of Media Institutions». Executive Mansion. FrontPageAfrica. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Mawolo، Adolphus (١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «Liberia's Sirleaf takes presidential oath». AFP / Google. Agence France-Presse. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Ford، Tamasin (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «Ellen Johnson Sirleaf faces a tough presidential election in Liberia». The Guardian. London. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Johnson Sirleaf، Ellen (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١). «Allow Legal Process to Run Course: Sirleaf on Closure of Media Institutions». Executive Mansion. FrontPageAfrica. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]