ئون سان سو چی
ئون سان سو چی | |
---|---|
بە میانماری: အောင်ဆန်းစုကြည် | |
![]() | |
لەدایکبوون | Yangon، میانمار | ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٥
باوک | Aung San |
دایک | Khin Kyi |
ھاوسەر | Michael Aris |
منداڵ | Alexander Aris، Dannian Kim Arundel Aris |
پیشە | سیاسەتوان، نووسەر، بەرگریکەری مافی مرۆڤ |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پلەی ئەکادیمی | دکتۆرا |
ئەندامی حیزبی | National League for Democracy |
نەژاد | Bamar |
ئایین | بوودیزم، ترەڤادە |
بەشداربووە لە | Fourth World Conference on Women |
شاکارەکان | Freedom from Fear |
ناونراوە لەدوای | Aung San، Khin Kyi، Suu |
ئەندامی | International IDEA، ARTICLE 19، The Elders، Club of Madrid، Fellow of the Royal College of Surgeons of Edinburgh |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | nonviolence، civil resistance |
ناونیشانی ئیمەیڵ | mailto:info.nldburma@gmail.com |
ئون سان سو چی (بە زمانی بۆرمایی: အောင်ဆန်းစုကြည်; لە دایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٥ لە یانگۆن، میانمار) کەسایەتی سیاسی، دیپلۆمات، نووسەری بۆرمایییە. ئەو لە ساڵی ١٩٩١ خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێدرا، ئەمەش لەپای خزمەتەکانی وەک ڕاوێژکاری میانمار (ھاوتایە لەگەڵ سەرۆک وەزیران) ھەروەھا وەزیری دەرەوەی میانمار لەماوەی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١. ئەو لەوەتەی ساڵی ٢٠١١، سەرۆکی حیزبی یەکێتیی نیشتمانیی دێموکراسییە (NLD)یە، لە ماوەی ١٩٨٨ بۆ ٢٠١١، سکرترێری گشتی ئەو حیزبە بووە. ئەو لە دەیەی ٢٠١٠ەکان ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە گواستنەوەی سیستمی بەڕێوەبردنی میانمار لە سەربازییەوە بۆ دێموکراسی.[١]
ئون سان سو چی لە ٨ی ئابی ١٩٨٨ بووە سکترێری گشتی حیزبی یەکێتیی نیشتمانیی دێموکراسی، کە ئەوکاتە تازە حیزبەکە بەھاوکاری پۆلێ لە ژەنەڕاڵە خانەنشینبووەکان دروست ببوو، ئەوان لە چالاکییەکانیان ڕەخنەیان لە سیستمی سەربازیی وڵاتەکەیان دەگرت کە حوکمی وڵاتەکەیان دەکرد. لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٠، توانیان ڕێژەی ٨١٪ کورسییەکانی پەرلەمان بەدەست بھێنن، بەڵام لایەنی حوکمڕانی چەکدار ھەڵبژاردنەکەیان ڕەتکردەوە. لە ئەنجامدا، ئون سانن سو چی ماوەی ساڵانی ١٩٨٩ بۆ ٢٠١٠ لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا. ھەموو ئەم ڕووداوانە کاردانەوەی نێونەتەوەییان لێکەوتەوە. لە ساڵی ١٩٩، گۆڤاری تایم ئەوی وەک «یەکێک لە منداڵەکانی غاندی» چواند. لە ساڵی ٢٠٠٣، لە پلانگێڕییەک بۆ تیرۆرکردنی ڕزگاریی بوو، لەم ڕووداوەدا بەلانی کەم ٧٠ لە لە ئەندامانی حیزبەکەی کوژران.
لە ١ی شوباتی ٢٠٢١، کودەتای سەربازیی ٢٠٢١ی میانمار ئەنجامدرا و ئون سان سو چی لەلایەن ھێزی کودەتاچییەکان دەستگیر کرا، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی میانمار ڕەتکرایەوە.[٢] دوای ئەوە لایەنگرانی ناڕەزایی گەورەیان دەربڕی.[٣][٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Aung San Suu Kyi | Biography, Nobel Prize, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-22.
- ^ "Aung San Suu Kyi: Myanmar democracy icon who fell from grace". BBC News (بە ئینگلیزی). 2021-02-03. Retrieved 2021-02-22.
- ^ Board, The Editorial (2021-02-18). "Opinion | Support the Resistance in Myanmar". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-22.
- ^ Supplied, Source:; AP, Reuters & (2021-02-08). "Protests sweep Myanmar to oppose coup and support Aung San Suu Kyi – video". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2021-02-22.
{{cite news}}
: CS1 maint: extra punctuation (link)