ھێرتا مولەر
ھێرتا مولەر | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Herta Müller | |
لەدایکبوون | Nițchidorf، ڕۆمانیا | ١٧ی ئابی ١٩٥٣
ھاوسەر | Richard Wagner، Harry Merkle |
زمانی نووسین | زمانی ئەڵمانی |
بواری کار | شیعر، وتار |
شوێنی کارکردن | Free University Berlin، Nikolaus Lenau High School |
پەروەردە | West University of Timișoara |
دانیشتووی | بەرلین |
شوێنی کار | بەرلین |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٦ |
شاکارەکان | Nadirs، The Passport، The Land of Green Plums، The Hunger Angel |
ئەندامی | Writers' Union of Romania، Literaturkreis Adam Müller-Guttenbrunn، German Academy for Language and Literature |
چەشن | شیعر، وتار |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
ھێرتا مولەر (لە دایکبووی ١٧ی ئابی ١٩٥٣) نووسەر، ڕۆماننووس و شاعیری ئەڵمانییە، ئەو لە دایکبووی ڕۆمانیایە. لە ساڵی ٢٠٠٩، خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە پێدرا. ئەو لە نەوەدەکانەوە لە ئاستی نێونەتەوەیی ناودەنگی دەرکردووە، کار و بەرھەمەکانی بۆ زیاتر لە بیست زمان وەرگێڕانیان بۆکرا.[١] مولەر زیاتر بەو کارانە ناسراوە کە وێنای دڵڕەقی، تووندووتیژی و تیرۆری کردووە لە کۆماری سۆسیالیستیی ڕۆمانیا لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی نیکۆلای چاوشێسکوو، کە خودی خۆشی ئەزموونی کردبوو، زۆرێک لە ڕوانین و کارەکتەرەکانی دەربارەی کەمینە ئەڵمانییەکانی ڕۆمانیان. ھەروەھا وێنای مێژووی ھاوچەرخ/نوێی ئەڵمانییەکان دەکات لە بانات و ترانسلڤانیا. لە دیارترین ڕۆمانەکانی ئەو بەم دواییانە فریشتەی برسییەکە (The Hunger Angel) بووە.
لە ماوەی ژیانیدا، زیاتر لە بیست خەڵاتی وەرگرتووە لەوانە لە ساڵی ١٩٩٤ خەڵاتی کلایست، لە ساڵی ١٩٩٥ خەڵاتی ئەریستیۆن، لە ساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی وێژەی دوبلنی نێونەتەوەیی وەرگرتووە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، ئەکادیمیای سوێدی ڕایگەیانند کە ئەو بووە براوە و ھەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە وێژە (ئەدەبیات).[٢][٣]
ئەو لە ساڵی ١٩٧٦، لە کارگەیەکی ئەندازیاری وەک وەرگێڕێک دەستبەکار بوو، لە ساڵی ١٩٧٩ لەکارەکەی دوورخرایەوە ئەمەش لەدوای ئەوەی کە ڕەتی کردەوە کار بۆ پۆلیسی نھێنی لە ڕژێمی کۆمۆنیستی وڵاتەکەی بکات، دواتر بۆ گوزەرانی ژیانی کاری مامۆستایەتی دەکرد لە باخچەیەکی ساوان و ھەروەھا وانەی تایبەتی بۆ زمانی ئەڵمانی دەگووتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Literaturnobelpreis geht an Herta Müller" by Thomas Grimmer, Deutsche Welle, 8 October 2009. Retrieved on 6 January 2021.
- ^ «The Nobel Prize in Literature 2009». Nobelprize.org. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ "Herta Mueller wins 2009 Nobel literature prize" ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Yahoo! News.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرتا مولەر تێدایە. |