مەی بریت مۆزەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەی بریت مۆزەر
لەدایکبوون (١٩٦٣-٠١-٠٤) ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ (تەمەن ٦١ ساڵ)
Fosnavåg، نەرویژ
ھاوسەرEdvard Moser
پیشەپڕۆفیسۆر، neuroscientist، دەروونناس، researcher
بواری کارزانستی دەماری
شوێنی کارکردنNorwegian University of Science and Technology، University of Oslo
پۆستەکانپڕۆفیسۆر
پەروەردەUniversity of Edinburgh، University of Oslo
پلەی ئەکادیمیCand.psychol.
قوتابییJohn O'Keefe
دانیشتوویTrondheim

مەی بریت مۆزەر (لە دایکبووی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣) کەسایەتی زانای مێشک و دەروونناسی نەرویژییە. ئەو مامۆستای زانکۆیە لە بەشی دەروونناسی لە زانکۆی نەرویژ بۆ زانست و تەکنەلۆژیا. ئەو مامۆستای زانکۆیە لە بەشی دەروونناسی لە زانکۆی تەکنەلۆژیا و زانست لە نەرویژ. لە ساڵی ٢٠١٤، بەھاوبەشی لەگەڵ ھاوسەرەکەی ئێدوار موزەر، بەیەکەوە بوونە براوەی خەڵاتی خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی،[١][٢][٣] ئەمەش لەپای ئەو توێژینەوە و کارانەی کردیان لە بابەتی گرید سێڵ و سیستمی مێشک.[٤] مەی و ئیدوارد، لە ساڵی ٢٠١٢ سەنتەرێکی توێژینەوەیان دامەزراند.

مەی لە خوێندنی لە بەشی دەروونناسی لە زانکۆی ئۆسلۆ تەواو کردووە، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٥ بڕواننامەی دکتۆراشی لە فیزیۆلۆجیای مێشک وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٩٦، بووە مامۆستای زانکۆ (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر) لە دەروونناسی بایلۆجی لە بەشی دەروونناسی زانکۆی نەرویژ بۆ زانست و تەکنەلۆژیا. لە ساڵی ٢٠٠٠، پلەکەی بەرزکرایەوە بۆ پڕۆفیسۆر.

لە ماوەی ژیانیدا مەی بریت مۆزەر چەند جارێک خەڵاتکراوە،[٥][٦] لە ساڵی ١٩٩٩، خەڵاتی زانای لاوی پێدرا لەلایەن ناوەندی شاھانەی نەرویژ بۆ زانست و ئاداب. لە ساڵی ٢٠١٨ لەبەرامبەر کار و توێژینەوەکانی، خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی (Order of St. Olav)، لەلایەن حکوومەتی نەرویژەوە پێدرا.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ May-Britt Moser profile: The 2014 Nobel Prize in Physiology or Medicine ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., nobelprize.org; accessed 7 October 2014.
  2. ^ May-Britt Moser profile, Academia-Net.org; accessed 7 October 2014.
  3. ^ "The Nobel Prize in Physiology or Medicine 2014". www.nobelprize.org. Retrieved 2017-02-07.
  4. ^ Fenton, André A. (2015-06-01). "Coordinating with the "Inner GPS"". Hippocampus (بە ئینگلیزی). 25 (6): 763–769. doi:10.1002/hipo.22451. ISSN 1098-1063. PMID 25800714. S2CID 34277620.
  5. ^ "The Louisa Gross Horwitz Prize - Columbia University Irving Medical Center". www.cumc.columbia.edu. 26 November 2013.
  6. ^ The Anders Jahre Senior Medical Prize ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Utnevnelser til St. Olavs Orden". www.kongehuset.no (بە نەرویجی). Retrieved 2018-02-21.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]