نیلی زاکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیلی زاکس
بە ئەڵمانی: Nelly Sachs
لەدایکبوون١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١
Schöneberg، ئەڵمانیا
مردن١٢ی ئایاری ١٩٧٠(١٩٧٠-٠٥-١٢) (٧٨ ساڵ ژیاوە)
Högalid Parish، سوێد
ناوی کاتی لەدایکبوونLeonie Sachs
ھۆی مەرگintestinal cancer
شوێنی ناشتنMosaic Cemetery, Northern Cemetery
ھاوسەربێ نرخ
زمانی نووسینئەڵمانی
پیشەشاعیر، شانۆنامەنووس، وەرگێڕ، نووسەر
بواری کارھۆنراوە
ئایینجوولەکایەتی
ئەندامیGerman Academy for Language and Literature، Bavarian Academy of Fine Arts
ڕووداوە بەرچاوەکانNazi book burnings
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

نیلی زاکس (بە ئەڵمانی: Nelly Sachs؛ ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١–١٢ی ئایاری ١٩٧٠) شاعیر و شانۆنووسی سوێدی-ئەڵمانی بوو. ئەو یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل.[١]

نیل لە دوایکبووی خێزانێکی جوولەکەیە لە بەرلین. ئەزموونی ژیانی لەگەڵ دامەزراندن و دەسەڵاتی ڕژێمی نازییەکان بووە لە ئەڵمانیای نازی. ئەو بە بەرھەمەکانی پاڵپشتی لە گەلی چەوساوەی جوو دەکرد. نیلی وەک ژنێکی گەنجی گۆشەگیر گەورە بوو و ھەرگیز لەژیانیدا ھاوسەرگیری ی نەکرد، ئەو ھاوڕێی نووسەری سوێدی سەلما لاگەرلۆف،[٢] ھەروەھا شاعیری ئەڵمانی ھیلدا دومین بوو.

لە دیارترین کارەکانی نیلی زاکس شانۆی Eli: Ein Mysterienspiel vom Leiden Israels (١٩٥٩)؛ ھەروەھا لە شیعرەکانی "Zeichen im Sand" (١٩٦٢)، "Verzauberung" (١٩٧٠)، ھەروەھا کۆ شیعرەکانی In den Wohnungen des Todes (١٩٤٧)، Flucht und Verwandlung (١٩٥٩)، Fahrt ins Staublose (١٩٦١)، و Suche nach Lebenden (١٩٧١).

نیلی زاکس لە ساڵی ١٩٦٦ خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە پێدرا، ئەو لەپاڵ ڕۆماننووسی جوولەکە شموئێل یووسف عەگنۆن خەڵاتەکەی وەرگرت. نیلی زاکس لە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ١٩٧٠، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییی کرد.[٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Nelly Sachs | German writer". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.
  2. ^ "Nelly Sachs". www.nobel-winners.com. Retrieved 10 December 2018.
  3. ^ "The Nobel Prize in Literature 1966". NobelPrize.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.
  4. ^ "Sachs, Nelly". www.jewishvirtuallibrary.org. Retrieved 2021-02-23.