ئێلفرێدە ئیلینێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێلفرێدە ئیلینێک
بە ئەڵمانی: Elfriede Jelinek
لەدایکبوون (١٩٤٦-١٠-٢٠) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
Mürzzuschlag، نەمسا
باوکFriedrich Jelinek
ھاوسەرGottfried Hüngsberg
زمانی نووسینئەڵمانی
بواری کارھۆنراوە
پەروەردەPamer، Music and Arts University of the City of Vienna
شوێنی کارمیونخ، ڤیێنا
دەستپێکی چالاکی١٩٨٧
ئەندامی حیزبیCommunist Party of Austria
بەشداربووە لەDialogue for Catalonia
ئامێری مۆسیقائۆرگن، پیانۆ، ڕیکۆردەر، گیتار، کەمان
شاکارەکانThe Piano Teacher، Women as Lovers، The Children of the Dead
ئەندامیGerman Academy for Language and Literature
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
وێبگەhttp://www.elfriedejelinek.com

ئێلفرێدە ئیلینێک (بە ئینگلیزی: Elfriede Jelinek؛ لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٦) ڕۆماننووس و شانۆنووسێکی فێمێنیستی نەمسایییە، و یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل.

ئێلفرێدە ئیلینێک لە ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ١٩٧٤، ھاوسەرگیریی لەگەڵ گۆتفرێد ھەننگسبێرگ ئەنجامدا.[١][٢]

خەڵاتی نۆبێل[دەستکاری]

ئێلفرێدە لە ساڵی ٢٠٠٤، بووە براوەی خەڵاتی نۆبێل لە وێژە (ئەدەبیات). لەکاتی بردنەوەی خەڵاتەکە ئیلینێک ئەوەی درکاند لەنێو نووسەرە زمان ئەڵمانییەکان، پیتەر ھاندکی شایستەترین کەسە کە بووبێتە براوەی خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی.[٣] لەکاتی دابەشکردنی خەڵاتەکە ئەوا خودی خۆی ئامادەنەبوو، بەڵام بە کورتە پەیامێکی ڤیدیۆیی بەشداربوو.

لە ساڵی ٢٠٠٥، نووسەری سوێدی و ئەندام لە ئەکادیمیای سوێدی نوت ئەھنلوند، لە مەڕ ناڕەزایی خۆی لەسەر دەستنیشانکردنی ئێلفرێدە ئیلینێک، دەستی لەکار کێشایەوە لە کارەکەی لە ئەکادێمیای سوێدی، ناوبراو ڕەخنەی لە پێدانی خەڵاتەکە بە ئێلفرێدە ئیلینێک ھەبوو بەوەی پێی وابوو کە ئەو نووسەرێکی بێسەرووبەر و پۆرنۆگرافییە.[٤] بەھۆی ئەندامێتییە ھەمیشەیییەکەوە ئەوا نوت ئەھنلوند نەیتوانی بەشێوەیەکی فەرمی دەستبەرداری کارەکەی بێت بەڵام لە ھیچێک لە چالاکییەکان ئامادەیی نەبوو، کورسییەکەشی تاکوو مردنی لە ساڵی ٢٠١٢ بە بەتاڵی مایەوە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Portrait of the 2004 Nobel Laureate in Literature", nobelprize.org; retrieved 13 July 2010.
  2. ^ Gottfried Hüngsberg profile IMDb.com; accessed 13 July 2010
  3. ^ Honegger, Gitta (2006). "How to Get the Nobel Prize Without Really Trying". Theater. 36 (2): 5–19. doi:10.1215/01610775-36-2-4.
  4. ^ Harding, Luke (2005-10-12). "Nobel winner's work is violent porn, says juror". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2017-08-24.
  5. ^ Correspondent, By Julian Isherwood, Scandinavia. "Nobel judge quits with a blast at winner's writing". Telegraph.co.uk (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-08-24.