کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد
بە ئەڵمانی: Christiane Nüsslein-Volhard
لەدایکبوون (١٩٤٢-١٠-٢٠) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ)
ماگدێبورگ، ئەڵمانیا
بواری کارژینناسی، ژینکیمیا، genetic research، developmental biology، ئاولەمەناسی
پەروەردەUniversity of Tübingen، Goethe University Frankfurt
پلەی ئەکادیمیDoctor of Science
ڕاوێژکاری دکتۆراHeinz Schaller
Doctoral studentRuth Lehmann
شوێنی کارTübingen
Interested inجێنەتیک

کریستیانە (جانی) نوسلاین ڤۆلھارد (Christiane Nüsslein-Volhard؛ لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢) زانای گەشەپێدەری بایۆلۆجیی ئەڵمانییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو لە ساڵی ١٩٧٤ لە زانکۆی تونبنگین بڕواننامەی دکتۆرای وەرگرتووە، لەوێ لەسەر بابەتی کاریگەریی و بەرکەوتنی دی ئێن ئەی و پڕۆتین دەیخوێند. ئەو لە ماوەی ژیانیدا، کۆمەڵێک دکتۆرای شانازیشی پێبەخشرا لەلایەن کۆمەڵێ زانکۆوە، لەوانەش لە ساڵی ١٩٩٣ بوو لەلایەن زانکۆی ھارڤارد، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن زانکۆی پرینستۆن.[١]

ئەو لە ساڵی ١٩٩١، خەڵاتی ئەلبەرت لاکسەری بۆ توێژینەوەی سەرەتایی پزیشکی بەدەستھێنا. دواتر لە ساڵی ١٩٩٥، لەپاڵ ھەریەکە لە ھەردوو زانای ئەمریکی ئیریک فیشاوس و ئێدوار لویس خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەرگرت، ئەمەش لە پای ئەو کار و توێژینەوەیان لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی جێنەتیکی لەسەر گەشەکردنی ئاولەمە.[٢][٣]

لە ئیستادا کریستیانە لە بێبینھاوسن، بادن-ڤویرتمبێرگ لە ئەڵمانیا دەژی.[٤]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

کریستیانە نوسلاین ڤۆلھارد لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ لە شاری ماگدێبورگ واتە پایتەختی پارێزگای ساکسۆنیا-ئەنھالت لە ئەڵمانیا لە دایکبوو. خێزانەکەیان لە سێ خووشک و برایەک پێکھاتبوون. باوکی کریستیانە تەلارساز بوو. سەرەتای ژیانی لە ناو ھونەردا گەورەبوو بەجۆرێک پەروەردە دەکرا کە تاکاوو «سەیری شتەکانی دەکرد و دەیانی ناسییەوە».[٥][٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Mudd Databases". library.princeton.edu. Retrieved 2021-02-22.
  2. ^ "Eric Wieschaus and Christiane Nüsslein-Volhard: "Collaborating to Find Developmental Genes"". ibiology.org. Retrieved 14ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "CNV Stiftung - Startseite". www.cnv-stiftung.de.
  4. ^ Müssigmann, Lena (19 October 2017). "Am Wochenende ist sie nicht mehr im Büro". Der Spiegel (بە ئەڵمانی). Hamburg. Retrieved 5 October 2018.
  5. ^ An interview with Christiane Nüsslein-Volhard, 2017
  6. ^ "A biography of Christiane Nüsslein-Volhard". Archived from the original on 2018-03-27.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]