ئێلینۆر ئۆسترۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێلینۆر ئۆسترۆم
بە ئینگلیزی: Elinor Ostrom
لەدایکبوون٧ی ئابی ١٩٣٣
لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢(٢٠١٢-٠٦-١٢) (٧٨ ساڵ ژیاوە)
Bloomington, Indiana، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونElinor Claire Awan
ھۆی مەرگشێرپەنجەی پەنکریاس
ھاوسەرVincent Ostrom
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
پیشەئابووریناس، political scientist، مامۆستای زانکۆ
بواری کارئابوورناسی
شوێنی کارکردنIndiana University، Arizona State University، Cabot Corporation، University of California, Los Angeles
پۆستەکانسەرۆک (ناونیشانی کۆمپانیا)
پەروەردەUniversity of California, Los Angeles، Beverly Hills High School
پلەی ئەکادیمیDoktor Nauk in Philosophy
ڕاوێژکاری دکتۆراDwaine Marvick
Doctoral studentJohn Paul McIver
قوتابییJack Hirshleifer، Armen Alchian
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریcommon goods movement، ژینگەپارێزی
ئەندامیNational Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، American Philosophical Society، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەرەوپێش بردنی زانست

ئێلینۆر ئۆسترۆم (ماوەی ژیان: ٧ی ئابی ١٩٣٣ تاکوو ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢) ژنە زانایەکی سیاسەتمەداری ئەمریکی بووە، لە ٧ی ئابی ساڵی ١٩٣٣ لەدایک بووە، ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی نۆبێلی لە زانستی ئابووریدا وەرگرتووە و یەکەم ئافرەتە ئەم خەڵاتە لەم بوارەدا وەربگرێت. ئیلینۆر ئۆسترۆم ساڵی ٢٠٠١ ئەندامی ئەکادیمیای نیشتیمانی زانست بووە لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و لە زانکۆی ئەندیانا ببلۆمنگتۆن وەکو مامۆستای زانستی سیاسی کاری کردووە و بەڕێوەبەری ناوەندی خوێندنی دامودەزگا ھەمە جۆرەکان بووە لە زانکۆی ئەریزۆنا. توێژینەوەکانی خاتوو ئیلینۆر لە بواری ئابووری ژینگەدا خۆی بینیوەتەوە و لەڕێگای خوێندنەوە بۆ ئابووری ڕاوکردنی ماسی و ئابووری دارستان، بابەتی چۆنێتی ھەڵسوکەوتکردنی خەڵکی لەگەڵ ژینگە و قۆستنەوەی خستۆتە ڕوو، لەدوا ساڵەکانی تەمەنیشی دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری و بابەتی مافی داھێنان. چۆنێتی خۆڕێکخستنی مرۆڤەکان بۆ خودی خویان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گشتی بۆ چەند کێشەیەکی ئاڵۆز، خوێندنەوەیەکی دیکەی خاتوو ئیلینۆر ئۆسترۆمە، ھەروەھا شیکردنەوەی بۆ گاریگەری دامەزراوەکان و ئامۆژگاری دامودەزگاکان لەسەر کاری خەڵکی کردووە و چۆنێتی ھاندانی خەڵک بۆ بڕیاردان لەلایەن خۆیانەوە لەکاتی ئیشکردندا و چەند چارەسەرێکی زۆر تۆکمەی لەم بوارەدا خستۆتە ڕوو. سەبارەت بەو کارانەی پەیوەندیان بە ژینگەوە ھەیە ئیلینۆر ئەوەی خستۆتە ڕوو کە ھەوڵ و ماندووبونی تاکە کەس لەسەر ئاستی ناوخۆیی ڕەنگە زیاتر لەو ھەوڵانە سەرکەوتوتربێت کە حکومەت دەیدات و بیروبۆچونەکانی لەلایەن نەمسا و ئاڵمانیا و سویسراوە لەسەر سیستمی سندوقی چارەسەری پزیشکی جێبەجێدەکرێت. خاتوو ئیلینۆر ئۆسترۆم لە ١٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]