باربارا مەککلینتۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باربارا مەککلینتۆک
بە ئینگلیزی: Barbara McClintock
لەدایکبوون١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٢
Hartford، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢ی ئەیلوولی ١٩٩٢(١٩٩٢-٠٩-٠٢) (٩٠ ساڵ ژیاوە)
Huntington, New York، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دایکSara Ryder McClintock
ھاوسەربێ نرخ
پیشەcytogeneticist
بواری کارجێنەتیک، cytogenetics
شوێنی کارکردنUniversity of Missouri، Cold Spring Harbor Laboratory، Cornell University
پەروەردەCornell University، Erasmus Hall High School، Cornell University College of Agriculture and Life Sciences، University of Missouri
Academic thesisA Cytological and Genetical Study of Triploid Maize
ڕاوێژکاری دکتۆراRollins Adams Emerson
Doctoral studentAlmiro Blumenschein
دانیشتوویHartford، Flatbush
ئەندامیNational Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، American Philosophical Society، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەرەوپێش بردنی زانست، ئەنجومەنی پادشایی

باربارا مەککلینتۆک (بە ئینگلیزی: Barbara McClintock؛ ١٦ی حوزەیرانی ١٩٠٢–٢ی ئەیلوولی ١٩٩٢) زانایەکی ئەمریکی و شارەزا لە زانستی بۆماوەیی خانەکان بوو.[١] ئەو یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو لە ساڵی ١٩٢٧، دکتۆری لە زانستی ڕوەکناسی لە زانکۆی کۆرنێڵ بەدەستھێنا، پێشتریش ھەر لەو زانکۆیە بڕواننامەکانی بەکالۆریۆس و ماستەری بەدەست ھێنا بوو. لە زانکۆی کۆرننێڵ تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بوو لە توێژینەوە و ھەروەھا کارکردن لەسەر گەشەکردنی بۆماوەیی خانەکانی گەنمەشامی. ئەو لە کۆتایی بیستەکانی سەددەی بیستەم لەسەر کرۆمۆسۆم دەیخوێند کە چۆن گۆڕانکارییان لەسەر دروست دەبێت لەکاتی دووبارە دروستکردنەوەی گەنمەشامی.

باربارا مەککلینتۆک لە ماوەی ژیانیدا کۆمەڵێک خەڵات و ڕێزلێنانی پێدرا، لە سەرەکیترینیان وەرگرتی خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی بوو لە ساڵی ١٩٨٣، لەپای دۆزینەوەکەی لەبارەی گواستنەوەکانی بۆماوەیی، ئەو یەکەم ژنە کە بەتەنیا و بەبێ ھاوبەشیکردن خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەربگرێت. ئەو یەکەمین ژن بووە کە مێدالیای نەتەوەیی لە زانست وەربگرێت.[٢]

باربارا مەککلینتۆک لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ١٩٩٢، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٣] ئەو لە ژیانیدا، ھەرگیز ھاوسەرگیریی نەکرد و منداڵیشی نەبوو. لە دوای مردنی خەڵاتێکی زانستی بەناوی ئەوەوە دابەشدەکرێت.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Barbara McClintock | American scientist". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.
  2. ^ "The President's National Medal of Science: Recipient Detailswork=National Science Foundation". Archived from the original on September 11, 2015.
  3. ^ Kolata, Gina (1992-09-04). "Dr. Barbara McClintock, 90, Gene Research Pioneer, Dies (Published 1992)". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2021-02-23.
  4. ^ "The McClintock Prize for Plant Genetics and Genome Studies". Maizegdb.org.