ئەنزیم

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئەنزیم یا ئامیانە؛ ماکێکی ئۆرگانیکە، دەبێتە هۆی بەهێز یا لاواز کردنی کاردانەوەی کیمیایی لە ئۆرگانیزم یا بوونەوەری زیندوو، بەڵام خۆی ناگۆڕێ.
بە وتەیەکی تر ئەنزیمەکان کەتالیزۆرەکانی ڕەوتانەکانی ژیانن و لەچاو کەتالیزۆرەکانی ناژینی زۆر کاریگەرترن. پێکهاتەی زۆربەی ئەنزیمەکان پرۆتینیە، بێجگە لە ژمارەیەکی زۆر کەم، کە لە جنسی ئار ئێن ئەیە؛ وەک ڕایبۆسۆمەکان.

شێوەی ناونان[دەستکاری]

  • لە ڕابردوودا بە پێی پێشماکەکان ناو دەنران و لە ئاخریانەوە «ەز»یان زیاد دەکرد؛ وەک پرۆتیەز
  • لە شێوەیەکی تردا بە پێی ئەو کارەی کە ئەنزیمەکە دەیکا، ناوی دەنرا؛ وەک دیهایدرۆجینایز
  • شێوەی پێشکەوتووتر، بە پێی کاری ئەنزیم و پێشماک؛ وەک ئەلکول دیهایدرۆجینایز
  • لە شێوەی ستانداردا، ئەنزیمەکان پۆلێن دەکرێن و هەر ئەنزیمێک کۆدێکی تایبەت بەخۆ دەگرێ؛ وەک EC ۱.۱.۱.۸۶

سەرچاوە[دەستکاری]