ئستەر دوفلۆ
ئستەر دوفلۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | پاریس، فەڕەنسا | ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢
نەتەوە | فەڕەنسی وە ئەمریکی[١] |
بوارەکان | ئابووری کۆمەڵایەتی ئابوورییە گەشەسەندووەکان |
دامەزراوەکان | ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس |
پەروەردە | قوتابخانەی باڵای نارمالێ لە پاریس (بەکالۆریۆس) خوێندنی پێشکەوتوو لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان (ماستەر) ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس (دکتۆرا) |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | ئەبھیجەت بانەرجی[٢] جۆشوا ئەنگریست[٢] |
قوتابییەکانی دکتۆرا | دین کارلین[٣] ڕیما حەنا[٤] نانسی قیان[٥] |
خەڵاتە دیارەکان | خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئابووری (٢٠١٩) |
ھاوسەر | ئەبھیجت بانەرجی (ھاوسەرگیری ٢٠١٥) |
ئستەر دوفلۆ (لە دایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢) ئابووریزانی فەڕەنسی-ئەمریکییە،[٦] لە ساڵی ٢٠٠٣، بۆتە ھاوسەرۆک و ھاودامەزرێنەری دامەزراوەی عەبدوللەتیف جەمیل بۆ لێکۆڵینەوە لە ھەژاری و ئابووری،[٧] ھەروەھا مامۆستای زانکۆیە لە ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس. لە ساڵی ٢٠١٩، بەھاوبەشی خەڵاتی نۆبێلی لە زانستی ئابووری وەرگرت لەپاڵ ھەریەکە لە ئەبھیجەت بانەرجی و مایکڵ کریمر بۆ پێشنیارەکەیان لەپێناو کەمکردنەوەی ھەژاری.[٨]
دوفلۆ ئەندامی نووسینگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی ئابوورییە، کە کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی ئابووری و گەشەپێدان. ھەروەھا بەڕێوبەری پڕۆگرامی توێژینەوەیە لەسەر گەشەپێدانی ئابووری لە سەنتەری توێژینەوە و ئابووری. توێژینەوەکانی ئەو سەرنجیان لەسەر کێشەکانی وردابوورزانی لە وڵاتی پەرەئەستێن. لەنێویشاندا ئابووری خێزانی، خوێندن، دەستگەیشن بە سەرمایە، تەندرووستی و شیکردنەوەی سیاسەتەکان.
ئستەر لەگەڵ ھەریەکە لە ئەبھیجەت بانەرجی، دین کارلان، مایکڵ کریمەر، جۆن ئەی لیست و سیندل ماولەینتان توێژینەوەیەکی مەیدانیان کرد لەسەر وەک میتۆدۆلۆژییەکی گرنگ بۆ دۆزینەوەی ھۆکارەکانی ئابووری. لەگەڵ ئەبھیجەت بانەرجی بەیەکەوە کتێبەکانی ئابوورییە خراپەکان و ئابووری باش بۆ کاتی دژوار لە نیسانی ٢٠١١ و تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە.
دوفلۆ چەندین توێژینەوەی بڵاوکردۆتەوە، ٦٢٬٠٠ جار وەک سەرچاوە بەکارھاتووە لە ساڵی ٢٠١٧. زۆربەیان لەپێنج دیارترین گۆڤاری زانستی بڵاوکراونەتەوە.[٩]
ژیانی تاکەکەسی
[دەستکاری]دوفلۆ لەگەڵ پڕۆفیسۆری ئێم ئای تی، ئەبھیجت بانەرجی ھاوسەرگیری کردووە و دوو منداڵیان ھەیە.[١٠][١١] بانەجەری وەک پڕۆفیسۆری دوفلۆ لە ساڵی ١٩٩٩ لەبەدەستھێنانی دکتۆراکەی بەشداربوو.[١٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Esther Duflo CV». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Duflo, Esther (1999), Essays in empirical development economics. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
- ^ Karlan, Dean S. (2002), Social capital and microfinance. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
- ^ Hanna, Rema (2005), Essays in development and environmental economics. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
- ^ Qian, Nancy (2005), Three essays on development economics in China. Ph.D. dissertation, Massachusetts Institute of Technology.
- ^ «Esther Duflo Short Bio and CV». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Biswas، Soutik (15 October 2019). «The Nobel couple fighting poverty cliches». BBC (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 16 October 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «The Prize in Economic Sciences 2019» (PDF). Royal Swedish Academy of Sciences: Nobel prize. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Esther Duflo receives honorary doctorate in November 2019». Erasmus School of Economics. ٢٨ی ئابی ٢٠١٨. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Lunch with the FT: Esther Duflo». Financial Times. 16 March 2012. لە ڕەسەنەکە لە 5 November 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 28 April 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archivedate=
(یارمەتی) - ^ «Esther's baby». Project Syndicate. ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «The Poverty Lab». The New Yorker. ١٧ی ئایاری ٢٠١٠. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی فەڕەنسا
- دەروازەی زانکۆکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئستەر دوفلۆ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb)
- لەدایکبووانی ١٩٧٢
- زیندووان
- ئابوورزانانی فەڕەنسی
- نووسەرانی فەڕەنسیی سەدەی ٢١ەم
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئابووری
- نووسەرانی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- نووسەرانی ژنی فەڕەنسی
- نووسەرانی ژنی ئەمریکی
- ژنانی ئەمریکی
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئەمریکی
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی فەڕەنسی
- ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبێل
- نووسەرانی پاریسی
- دەرچووانی قوتابخانەی باڵای نۆرماڵ
- ژنانی ئەمریکی لە سەدەی ٢١ەم