ئیمێلی گرین بالچ
| ئیمێلی گرین بالچ | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٨ی کانوونی دووەمی ١٨٦٧ Jamaica Plain، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| مردن | ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ (٩٤ ساڵ ژیاوە) کامبریج، ماساچووسیتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| شوێنی ناشتن | Forest Hills Cemetery |
| باوک | Francis Vergnies Balch |
| ھاوسەر | بێ نرخ |
| بواری کار | ئابوورناسی |
| شوێنی کارکردن | Wellesley College |
| پەروەردە | Bryn Mawr College، زانکۆی شیکاگۆ، Wellesley College |
| بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | pacifism |
| ئەندامی | Women's International League for Peace and Freedom |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل |
ئیمێلی گرین بالچ (بە ئینگلیزی: Emily Greene Balch؛ ٨ی کانوونی دووەمی ١٨٦٧ - ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦١) ژنە ئابووریزان، کۆمەڵناس و ئاشتیخوازی ئەمریکی بوو، ئەو یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو کارکردنی ئەکادیمی لەگەڵ کۆلێجی وێڵێسیلێی گرێدا لەگەڵ کارەکانی لەبواری پرس و کێشەکانی کۆمەڵگا لەواننە ھەژاری، کارکردنی منداڵان و پرسی پەنابەران.[١]
ئەو دەستپێکی جەنگی جیھانیی یەکەم لە ساڵی ١٩١٤، چووە پاڵ بزووتنەوە ئاشتی، لەگەڵ جەن ئادامس بەیەکەوە کاریان دەکرد.[٢] ئەو بووە سەرکردەی ناوەندی لە یەکێتیی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی (WILPF)، بنکەی سەرەکییان لە سوویسرا بوو، لەبەرامبەر ئەو کارانەی بۆ ئاشتی کردنی، لە ساڵی ١٩٤٦ لە پاڵ ئاشتیخوازی ئەمریکی جۆن مۆت خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێدرا.[٣][٤] ئەو بڕە پارەیەی کە بەھۆی خەڵاتەکەوە دەستی کەوت، بەخشییە ڕێکخراوەکەی یەکێتیی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی (WILPF).[٣] ئیمێلی گرین بالچ لە ژیانیدا ھاوسەرگیری نەکرد.
لە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦١، ئیمێلی گرین بالچ لە تەمەنن ٩٤ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Emily Greene Balch | American political scientist». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Hamilton، Jane Addams, Emily G. Balch, and Alice. «UI Press | Jane Addams, Emily G. Balch, and Alice Hamilton | Women at The Hague: The International Congress of Women and Its Results». www.press.uillinois.edu (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - 1 2 ئیمێلی گرین بالچ on Nobelprize.org , accessed ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ including the Nobel Lecture, April 7, 1948 Toward Human Unity or Beyond Nationalism
- ↑ Judith Freeman Clark (١٩٨٧). Almanac of American Women in the 20th Century. Prentice Hall. لاپەڕە ٨٨. ژپنک ٩٧٨-٠-١٣-٠٢٢٦٥٨-٧.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ئیمێلی گرین بالچ on Nobelprize.org