ڕیتا لێڤی مۆنتالچینی
ڕیتا لێڤی مۆنتالچینی | |
---|---|
بە ئیتالی: Rita Levi-Montalcini | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٢ی نیسانی ١٩٠٩ تورین، ئیتاڵیا |
مردن | ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ڕۆما، ئیتاڵیا | (١٠٣ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | وەستانی دڵ |
شوێنی ناشتن | Monumental Cemetery of Turin |
ھاوسەر | بێ نرخ |
منداڵ | بێ نرخ |
بواری کار | neurobiology |
شوێنی کارکردن | Washington University in St. Louis |
پۆستەکان | Italian senator for life |
پەروەردە | University of Turin |
دانیشتووی | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
نەژاد | |
ئایین | جوویەتی |
بەرەوپێك هەیە | centenarian |
Interested in | neurology، neurobiology |
ڕیتا لێڤی مۆنتالچینی (Rita Levi-Montalcini؛ لە دایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٠٩ - مردووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢) زانا و پزیشکی ئیتالی-ئەمریکییە. یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل.[١]
ڕیتا لە ساڵی ١٩٨٦، لەگەڵ ستانلی کۆھن بەھاوبەشی خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی پێدرا، لە پای دۆزینەوەکەیان دەربارەی ھۆکاری گەشەکردنی دەمار (NGF).[٢] لە ساڵی ٢٠١١ تاکوو مردنی، وەک ئەندام پەرلەمانی ئیتالیا کاری دەکرد.[٣] لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٩، بووە یەکەم ھەڵگری خەڵاتی نۆبێل کە تەمەنی ١٠٠ ساڵ تێپەڕبکات،[٤] لەم بۆنەیەش لە ستی ھۆڵی ڕۆما، ئاھەنگی گێڕا.[٥][٦]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]ڕیتا لێڤی مۆنتالچینی دایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٠٩ لە شاری تورین، ئیتالیا. ئەو لە خێزانێکی جوولەکەی ئیتالی بوو، کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕایەوە بۆ ئیمپراتۆری ڕۆمانی.[٧][٨] باوکی ئادەمۆ لیڤی ئەندازیاری کارەبا، ئەدێلی دایکیشی وێنەکێش بوو.[٩][١٠] ڕیتا لە تەمەنی ھەرزەکاری حەزی بە نووسین ھەبوو، نووسەری سوێدی سەلما لاگەرلۆف بەپێشەوایەکی خۆی دەبینی لەو حەزەی خۆیدا،[١١] بەڵام دوای ئەوەی ھاوڕێیەکی خێزانەکەی بینی بە شێرپەنجەی گەدە کۆچی دوایی کرد، بڕیاریدا کە بچێتە بەشی پزیشکی لە زانکۆی تورین.[١٢] سەرەتا باوکی بەو بڕیارە دڵخۆش نەبوو، بەڵام دوایی ڕازی بوو و پشتگیری خۆی بۆ ڕیتا دەربڕی بۆ ئەوەی لەبەشی پزیشکی بخوێنێت. ڕیتا کاتێک خوێندکاری زانکۆ بوو، ئەوا زۆر حەزی بەبابەتەکانی کۆئەندامی دەمار دەکرد.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Rita Levi-Montalcini». Encyclopædia Britannica. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The Nobel Prize in Physiology or Medicine 1986». The Nobel Foundation. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Bradshaw RA (٢٠١٣). «Rita Levi-Montalcini (1909–2012) Nobel prizewinning neurobiologist and eminent advocate for science». Nature. ٤٩٣ (7432). London: ٣٠٦. Bibcode:٢٠١٣Natur.٤٩٣..٣٠٦B. doi:١٠.١٠٣٨/٤٩٣٣٠٦a. PMID ٢٣٣٢٥٢٠٨.
{{cite journal}}
:|bibcode=
length بپشکنە (یارمەتی) - ^ ئ ا Abbott، A. (٢٠٠٩). «Neuroscience: One hundred years of Rita». Nature. ٤٥٨ (7238): ٥٦٤–٥٦٧. doi:١٠.١٠٣٨/٤٥٨٥٦٤a. PMID ١٩٣٤٠٠٥٦.
- ^ «The Doyenne of Neuroscience celebrates her 100th birthday». IBRO. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.[بەستەری مردووی ھەمیشەیی ]
- ^ Owen، Richard (٣٠ی نیسانی ٢٠٠٩). «Secret of Longevity: No Food, No Husband, No Regrets or anything like that at all». Excelle. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Carey، Benedict (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «Dr. Rita Levi-Montalcini, Nobel Winner, Dies at 103». The New York Times.
- ^ https://www.economist.com/news/obituary/21569019-rita-levi-montalcini-biologist-died-december-30th-aged-103-rita-levi-montalcini Rita Levi-Montalcini
- ^ Carey، Benedict (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «Dr. Rita Levi-Montalcini, Nobel Winner, Dies at 103». The New York Times.
- ^ Levi-Montalcini، Rita (١٨ی نیسانی ١٩٨٨). In Praise of Imperfection: My Life and Work. Basic Books. لاپەڕە ٢٨. Bibcode:١٩٨٨piml.book.....L.
Mother and Father both came from Sephardic families which had moved respectively from Asti and Casale Monferrato, two towns of some importance in Piedmont, to settle in Turin at the turn of the century.
{{cite book}}
:|bibcode=
length بپشکنە (یارمەتی) - ^ Krause-Jackson، Flavia؛ Martinuzzi، Elisa (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «Levi-Montalcini, Italian Nobel Laureate, Dies at 103». Bloomberg.
- ^ Siegel، Judy (٤ی ئازاری ٢٠٠٨). «Oldest living Nobel laureate arrives today on solidarity visit. 98- year-old Italian neurologist Rita Levi-Montalcini triumphed over Mussolini's anti-Jewish edicts». The Jerusalem Post. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە November 2017
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئیتالی
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- مردووانی ٢٠١٢
- لەدایکبووانی ١٩٠٩
- ھەموو ئەو وتارانەی کەم و کوڕیان ھەیە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراودا
- ئەندامە بیانییەکانی کۆمەڵگای شاھانە
- جووەکانی وەرگری خەڵاتی نۆبێل
- زانا جووەکان
- ئەندامی ڕێکخراوی ئەوروپی زیندەزانی گەردیلەیی
- ئەندامانی ئەکادیمیای فەڕەنسی بۆ زانست
- ئەندامی زانستی ئەکادیمیایی نەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- وەرگرانی خەڵاتی مەدالیای نیشتمانی بۆ زانست
- ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبێل
- بێخوایانی ئەمریکی
- ئەندامانی ئەکادیمیای نەتەوەییی زانستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا