لیندا بڕاون باک
لیندا بڕاون باک | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | سیاتڵ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧
ھاوسەر | Roger Brent |
پیشە | ژینناس، neuroscientist، مامۆستای زانکۆ، پزیشک |
بواری کار | ژینناسی، زانستی دەماری |
شوێنی کارکردن | زانکۆی پزیشکیی هارڤارد، زانکۆی واشینگتن، Fred Hutchinson Cancer Center |
پەروەردە | زانکۆی کۆڵۆمبیا، زانکۆی واشینگتن، University of Texas Southwestern Medical Center، Roosevelt High School |
پلەی ئەکادیمی | دکتۆرا |
ئەندامی | National Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەرەوپێش بردنی زانست، ئەنجومەنی پادشایی |
وێبگە | http://www.hhmi.org/scientists/linda-b-buck |
لیندا بڕاون باک (بە ئینگلیزی: Linda Brown Buck؛ لە دایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧) بایۆلۆجیستێکی ئەمریکییە، ئەو بەکارەکانی لەبواری ھەستی تامکردن ناسراوە. ئەو یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبل. ئەو لە ئێستادا لە سەنتەری توێژینەوەی شێرپەنجەی فێرد ھەتچینسۆن کاردەکات.[١]
لیندا لە ساڵی ٢٠٠٤، بەھاوبەشی لەگەڵ ڕیچارد ئەکسل خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی وەرگرت، ئەمەش لە پای کارەکانیان لە بواری ھەستی تامکردن بوو.[٢][٣][٤][٥]
ژیانی کەسی
[دەستکاری]لیندا باک لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ لە سیتل، واشینگتن لە دایکبووە. باوکی ئەندازیاری کارەبایی بوو، لەماوەی ژیانی خەریکی کاری دروستکردن و داھێنان بوو، دایکی ژنی ماڵەوە بوو کە کاتەکانی لەماڵەوە بە شیکارکردنی مەتەڵی وشەکان بەسەر دەبرد.[٦] لیندا دووەم منداڵی ماڵەوەیان بوو لە کۆی سێ منداڵ، کە گشتیان کچن.[٧] خێزانەکەیان منداڵەکانیان سەرپشک کرد بۆئەوەی بواری کارکردنی ژیانیان بدۆزنەوە، لەوکاتەوە لیندا بواری کارکردنی لە زانست بۆخۆی ھەڵبژارد.[٧]
لە ساڵی ١٩٩٤، لیندا ئاشنایەتی لەگەڵ ڕۆجەر برێنت پەیداکرد، ئەوان لە ساڵی ٢٠٠٦ ھاوسەرگیریان کرد.[٨]
خوێندن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٧٥، لیند بەکالۆریۆسی بەدەستھێنا لە دەروونناسی و مایکرۆبایۆلۆجی لە زانکۆی واشینگتن. دواتر لە ساڵی ١٩٨٠، بڕواننامەی دکتۆرای لە زانستی بەرگری بەدەستھێنا لە زانکۆی سەنتەری پزیشکی باشووری ڕۆژاوای تێکساس لە داڵاس، ئەمەش لەژێر سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر ئێلن ڤیتیتا بوو.[٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Linda Buck Lab». Fred Hutchinson Cancer Research Center. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Press Release: The 2004 Nobel Prize in Physiology or Medicine». Nobelprize.org. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Buck، L.؛ Axel، R. (١٩٩١). «A novel multigene family may encode odorant receptors: a molecular basis for odor recognition». Cell. ٦٥: ١٧٥–٨٧. doi:١٠.١٠١٦/٠٠٩٢-٨٦٧٤(٩١)٩٠٤١٨-X. PMID ١٨٤٠٥٠٤.
- ^ «Secrets of smell land Nobel Prize». BBC News. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Linda B. Buck – Curriculum Vitae, Interview». ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Linda B. Buck, PhD». HHMI.org. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Linda B. Buck – Biographical». Nobelprize.org. The Nobel Foundation 2004. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Badge، Peter (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨). Nobel Faces (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. ژپنک ٩٧٨-٣-٥٢٧-٤٠٦٧٨-٤.
- ^ Badge، Peter (٢٠٠٨). Nobel Faces. John Wiley & Sons. لاپەڕە ١٨٠. ژپنک ٩٧٨-٣-٥٢٧-٤٠٦٧٨-٤. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٤٧
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئەمریکی
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی
- ئەندامە بیانییەکانی کۆمەڵگای شاھانە
- ستافەکانی زانکۆی ھارڤارد
- ئەندامی زانستی ئەکادیمیایی نەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبێل
- ئەندامانی ئەکادیمیای نەتەوەییی زانستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا