بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەحموود عوسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مه‌حمود سۆرانیەوە ڕەوانە کراوە)
مەحموود عەلی عوسمان

مەحموود عوسمان
لەدایکبوون١٩٣٨ (٨٧ ساڵ)
نەتەوەکورد
پەروەردەزانکۆی بەغدا
پیشەسیاسەتوان
حیزبی سیاسیحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان


مەحموود عەلی عوسمان ناسراو بە مەحموود سۆرانی (لەدایکبووی ١٩٣٨ لە قەزای پێنجوێن، عێراق)[١] سیاسەتوانی ناوداری کوردە.

ژیاننامە

[دەستکاری]

لە زانکۆی بەغداد کۆلیژی پزیشکی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە، و نازناوی دکتۆریی ھەڵگرتووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە دەستی بە کاری سیاسی کردووە، و پەیوەندی بەھێزی ڕزگاریخوازی کوردەوە کردووە. چەندین نووسراو و بڵاوکراوەی هەن، لە شۆڕشی نوێی کوردستان، بەتایبەتی لە باشووری کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە و خاوەنی کەسایەتییەکی بەھێزە. ھەنووکە وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستاندا ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقە. خاوەنی پێنج کچ و سێ کوڕە.

٢٠ی ئازاری ١٩٧٩ لە دوای جیابوونەوەی باڵی بزووتنەوەی سۆشیالیستی لە یەکێتی بە سەرکردایەتی ڕەسووڵ مامەند، مەحموود عوسمان و ھاوڕێکانی لە «لیژنەی ئامادەکاری پارتی» لەگەڵیاندا یەکیان گرت و بەوەش ھەلی لەباریان بۆ ڕەخسا تا جوگرافیا بچووکەکەیان دەربچن و ھێز و وزەیان بەبەردا بێتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «مەحمود عوسمان، پیاوی نھێنیەکانی مەلا مستەفا و شۆڕشی ئەیلول». diplomaticmagazine.net. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ چاوپێکەوتنی ئاوێنە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. من سەرۆکی حکومەت کاندیدی کردووم

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
  • د. مەحمود عوسمان لەسەر twitter
  • د. مەحمود عوسمان لەسەر Facebook