سیاسەتوان
| سیاسەتوان | |
|---|---|
| لقی | لێھاتوو |
| بواری پیشە | سیاسەت |
| بەکاردەھێنێت | political terminology |
| نموونە | نێلسۆن ماندێلا |
| بەستەر | http://data.thenextweb.com/tnw/entity/politician |
| EntitySchema for this class | Entity schema not supported yet (E257) |
| پێڕست | list of lists of politicians |
| پۆل بۆ پۆلە هاوناوەکان | Category:Wikipedia categories named after politicians |
سیاسەتمەدار یان ڕامیار یان سیاسەتوان یان سەرکردەی سیاسی (بە ئینگلیزی: politician ,political leader یان political figure) کەسێکە کە بەشدارە لە کاریگەرکردنی سیاسەتی گشتی و بڕیاردان. ئەمە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پۆستی بڕیاردان و میریییان ھەیە، و ھەروەھا ئەو کەسانەش کە بەدووی ئەو پایەوەن، ئیدی بە ھەڵبژاردن یان بۆماوەیی یان کوودەتا یان دیاریکردن یان داگیرکردن یان ھەر ھۆکارێکی تر بێت. ڕامیاری سنووردار نییە بۆ ڕادەی دەسەڵاتدارێتیی لە پایە گشتییەکاندا. دەشێت پایەی گشتی بە ھەماھەنگی بێتە کایەوە. لە ڕاپەڕینە شارستانییەکاندا، سیاسەتمەدارەکان دەشێت ناو بنرێن «جەنگاوەر لەپێناو ئازادی دا». لە کەمپینە میدیایییەکاندا، زۆربەی جار سیاسەتمەداران وەک چالاکوان ئاماژەیان پێ دەدرێت.[١]
ناسنامە
[دەستکاری]سیاسەتمەداران تاکێکی چالاکی سیاسین بە تایبەت لە سیاسەتی حزبایەتیدا. پۆستە سیاسییەکان لە حکوومەتە ناوخۆیی، ویلایەتی، فیدراڵی و نێونەتەوەیییەوە دەست پێدەکات و ھەموو سەرکردەکانی حکوومەت بە سیاسەتمەدار دادەنرێت.[٢][٣]
میدیا و ڕیتۆریک
[دەستکاری]سیاسەتمەداران بە قسەکردنیان ناسراون، وەک لە وتارەکاندا یان لە ڕیکلامەکانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکاندا، بە تایبەتی بە بەکارھێنانی تەوەری ھاوبەش ناسراون کە ڕێگەیان پێدەدات پێگەی سیاسی خۆیان بە زاراوەیەکی ئاشنای دەنگدەران پەرەپێبدەن. سیاسەتمەداران بەپێویستی دەزانن ببنە بەکارھێنەری شارەزای میدیا. لە سەدەی نۆزدەھەمدا سیاسەتمەداران بە شێوەیەکی بەرفراوان کەڵکیان لە ڕۆژنامە و گۆڤار و نامیلکە وەرگرتووە، لەگەڵ پۆستەرەکاندا. لە سەدەی بیستەمدا ڕوویان لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن کرد، بەمەش ڕیکلامە تەلەڤیزیۆنییەکان گرانترین بەش لە بانگەشەی ھەڵبژاردن. لە سەدەی بیست و یەکەمدا، زیاتر بەشدارییان لە سۆشیال میدیا و مۆبایلە زیرەکەکانی ئینتەرنێتدا کردووە.
دەنگۆ ڕۆڵێکی سەرەکی لە سیاسەتدا ھەبووە، دەنگۆی نەرێنی سەبارەت بە بەرامبەرێک بە شێوەیەکی گشتی کاریگەرترە لە دەنگۆی ئەرێنی سەبارەت بە لایەنی خۆی.[٤][٥]
خزمەتگوزاری حکوومەت و غەنیمەتە سیاسییەکان
[دەستکاری]سیاسەتمەدار کاتێک ھەڵبژێردرا دەبێت مامەڵە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت و فەرمانبەرانی حکوومی بکات کە کار بۆی دەکەن. بە درێژایی مێژوو ململانێیەکی شاراوە لە نێوان ئامانجە درێژخایەنەکانی ھەر لایەکدا ھەبووە. لە سیستمەکانی بنەمادار بە پاترۆناژدا، وەک ئەمریکا لە سەدەی نۆزدەھەمدا، سیاسەتمەدارە براوەکان جێگەی ئەو بەرپرس و فەرمانبەرانەی حکوومی کە بە یاساکانی خزمەتکردنی حکوومەت نەپارێزراون، بە لایەنگرەکانیان دەگۆڕن. ئەمەش بە «سیستمی غەنیمەت» ناسراوە. لەکاتێکدا چاکسازییەکان لە خزمەتکردنی حکوومەتدا دەستیپێکردووە بۆ نەھێشتنی گەندەڵی لە حکوومەتدا، سیستمی غەنیمەتەکان لە ساڵی ١٩٨٢ەوە لە زۆرێک لە وڵاتانی کەم پێشکەوتوودا بە تەواوی کارا ماوەتەوە.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://en.wikipedia.org/wiki/Politician ٣١ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Gaines, Larry K. ؛ Miller, Roger LeRoy (2012). Criminal Justice in Action. Wadsworth Publishing. ص. 152. ISBN 978-1-111-83557-6.
- ↑ https://archive.org/details/wayitwasinsouthb0000gran
- ↑ https://web.archive.org/web/20170630065750/https://www.questia.com/library/120087477/margin-of-victory-how-technologists-help-politicians
- ↑ David Coast and Jo Fox, "Rumour and Politics" History Compass (2015), 13#5 pp. 222–234.
- ↑ Morris Szeftel, "Political graft and the spoils system in Zambia—the state as a resource in itself." Review of African Political Economy 9.24 (1982): 4–21.