نەجمەدین مەلا
نەجمەدین مەلا Najmadeen Mala |
|
---|---|
![]() پەیکەری نەجمەدین مەلا لە باخی گشتی شاری سلێمانی
|
|
لەدایکبوون | نەجمەدین مەلا کوڕی مەلا غەفوری کوڕی مەلا عەلییە ١٨٩٨ز سلێمانی |
مردن | ١٩٦٢ز سلێمانی |
شوێنی گۆڕ | شاخی ئەزمڕ |
پیشە | مامۆستا، ڕۆژنامەنووس |
زمان | کوردی، فارسی |
نەتەوە | کورد |
خوێندن | سلێمانی (قوتابخانەی دواناوەندی پادشایی) |
بواری کارکردن | ئەدەبی کوردی، شیعر |
نەجمەدین مەلا (١٨٩٨ - ١٩٦٢) ڕۆژنامەنووس و مامۆستای خوێندنگا و نووسەری کورد بوو.
ژیان[دەستکاری]
نەجمەدین مەلا کوڕی مەلا غەفوری کوڕی مەلا عەلییە، خوێندنی ئەو سەردەمەی لە حوجرە تەواو کردووە و پاشان قوتابخانەی ئەعدادییەی مەلەکی تەواو کردووە. ژیانێکی زەحمەت و پڕئەشکەنجەی بردۆتە سەر، ماوەیەک لە ڕانیە بە مووچە خۆری ئەمێنێتەوە و پاشان لەپێناوی پەیداکردنی بژێویدا لە شاری حەڵەب ماوەیەک ماوەتەوە. دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی و خوێندنگای تایبەتی کردۆتەوە بۆ فێرکردنی خوێندەواری. ھەر لەم حوجرەیەشدا کە ناوی نابوو کەشتیی نوح کتێبخانەیەکیشی دامەزراندبوو، کتێب و رۆژنامە و بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەی تیا ئەفرۆشت. لەم حوجرەیەوە نەجمەدین مەلا نزیکەی حەوت ھەزار کەسی لە نەخوێندەواری ڕزگار کرد و ژمارەیەکی تریشی فێری زمانی فارسی کردووە.
مامۆستا نەجمەدین مەلا ھاوکارێکی ھەمیشەیی رۆژنامەی ژین بوو، لە رێی ئەو رۆژنامەیەوە ژیاننامەی زوربەی شاعیر و پیاوە گەورەکانی لە فەوتان ڕزگار کرد و نزیکەی ٩٠ چیرۆکیشی بڵاوکردەوە کە زوربەیان چیرۆکی فۆلکلۆرین.
جگە لەمانە، بەدەست و خەتی خۆی دیوان و بەرھەمەکانی گەلێ شاعیری پاراستووە لەوانە دیوانەکانی حەمدی و مەولەوی و سالم و نالی و کوردی. نەجمەدین مەلا، گەلێ کەشکۆڵ و دەستنووسی دانسقەی لەپاش بەجێماوە کە ئێستا بوونەتە سەرچاوەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان لە بواری ئەدەب و مێژووی کورددا.
رۆژی ٢٣/ ٤/ ١٩٦٢ ھەر لە حوجرەکەی خۆیدا و بە بێکەسی کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی و پاش تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک تەرمەکەی لە چیای ئەزمڕ بە خاک سپێردرایەوە.