جەمیل سائیب
Jump to navigation
Jump to search
![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیاکە. (شوبات ٢٠٢٠) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
جەمیل سائیب چیرۆک نووسیی ناسراوی کورد، ناوی جەمیل کوڕی مەلا ئەحمەدی مەلا قادری (قەرداخ)ە، لە١٦/٨/١٨٨٧ لە بنەماڵەیەکی ناسراوی ناوچەکە لەدایک بووە، سەرەتا خوێندنی ئایینی لەخوێندنگەی مەلا ئامینە لە شاری ھەڵەبجە خوێندووە، پێشەنگی چیرۆک نووسانی کوردە، چیرۆکی (لەخەوما)ی لەساڵی ١٩٢٥دا نووسیوە، لەسەردەمی شێخی نەمردا رەخنەی زۆری لەبارودۆخەکە ھەبووە، ساڵی ١٩٢٤ بوو بەسەرنووسەری رۆژنامەی (پێشکەوتن)، لەساڵەکانی بیستدا رٍۆڵێکی گرنگی لەبواری رۆژنامەگەریدا بینیوە، بەرێوەبەری خەزێنەی سلێمانی بووە، لەساڵی ١٩٤٩خانەنشین کراوە، پاشان بووە بە سەرنووسەری رۆژنامەی ژین کەلەپێشدا (پیرەمێرد)ی خاڵی دەری دەکرد. رۆژی١٣/١٠/١٩٥١ لەنەخۆشخانە لەبەغدا کۆچی دوایی کردووە و لەگردی مامە یارە لەتەنیشت گۆڕی پیرەمێرد بەخاک سپێردراوە