بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەمال غەمبار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەمال غەمبار
لەدایکبوون١٩٦٢
گەڕەکی مەڵکەندی، سلێمانی
پیشەھۆنراوەنووس
زمانکوردی، عەرەبی
نەتەوەکورد
ڕەگەزنێر
ڕەگەزنامەعێراقی، ئوسترالی
خوێندنزانکۆی بەغدا
چالاکی ساڵانی١٩٧٦–ئێستا

جەماڵ غەمبار ھۆنراوەنووسی باشووری کوردستان ساڵی ١٩٦٢ لە گەڕەکی مەڵکەندی لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. بە ھۆی کاری باوکییەوە خێزانەکەیان بۆ ماوەیەک نیشتەجێی گەڕەکی ئیمام قاسمی شاری کەرکووک بوون و تاوەکو پۆلی دووەمی سەرەتایی لە کەرکووک خوێندوویەتی و پاشان گەڕاونەتەوە سلێمانی و قۆناغەکانی تری خوێندن ھەتا ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٨٤ کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە و ساڵی ١٩٨٩ بووەتە پارێزەر لە سلێمانی. خولیای نووسین و خوێندنەوە لای جەمال غەمبار لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە سەری ھەڵداوە و لە ڕێی چالاکی خوێندنگەکانەوە تێکەڵاوی کار شانۆ بووە. دواتر لە بواری ھۆنراوەنووسیندا گیرساوەتەوە. یەکەم ھۆنراوەی لە ساڵی ١٩٧٦ لە ڕۆژنامەی ھاوکاری بڵاوکردۆتەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە کوردستانی بەجێ ھێشتووە و ماوەی دوو ساڵ لە دیمەشق ماوەتەوە. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە وڵاتی ئوسترالیا لەگەڵ خێزانەکەیدا نیشتەجێن و ڕەگەزنامەی ئوسترالیایان پێ بەخشراوە.

ئەندامی ڕێکخراوی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵی ئوسترالی و ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی فرەڕەگەزی باشووری ئوسترالیایە

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

لەپاڵ نووسینی ھۆنراوەدا کاری وەرگێڕانی چەندین لێکۆڵینەوەی وێژەیی و ڕووناکبیری و فیکری ئەنجام داوە. سێ دیوانی کوردی و دیوانێکیشی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردۆتەوە سەرەڕای ئەوەش چوار پەڕتووکی وەرگێڕاوە.

سەرچاوە

[دەستکاری]


بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]