بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماھیر حەسەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماھیر حەسەن

لەدایکبوون (١٩٦٣-٠١-١٠) ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
خوێندنگەپەیمانگای ھونەرەجوانەکان (١٩٨٥)[١]
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٧٩–ئێستا[٢]
مناڵ(ەکان)٤

ماھیر حەسەن (لەدایکبووی ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣) لە شارۆچکەی عەربەت، سلێمانی، هەرێمی کوردستان[٣] ئەکتەر و شانۆکاری کوردە،[٤] کە بە فیلمی یاخیبوونی ستار ناسرا.

خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی ھەر لە سلێمانی تەواوکردووە، لەگەڵ باوکیدا چەند جارێک سەردانی سلێمانییان کردووە تا دواتر لە سلێمانی نیشتەجێ بوون و پاشان خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٨٠ دەستی کردووە بە کاری ھونەری،[٥] لە ساڵی ١٩٨١ چووەتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی شانۆی تەواوکردووە لە ھەمان ساڵدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆ باشترین ئەکتەر پێدراوە.[٦]

لە ساڵی ١٩٨٨دا خێزانی پێکھێناوە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی کادێر و کۆدیار و کۆشەن و ئانیا.

ژیانی ھونەری

[دەستکاری]

بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ بەرھەمی ھونەریدا کردووە. یەکەم بەرھەمی شانۆگەریی (چینی چاوی چەوساوەی کرێکاران بە دەستی ئاغا و دەرەبەگدا) بووە. دیاترین بەرھەمەکانی بریتین لە (یاخیبوونی ستار، ھەمەڕەنگ، پەتریپۆت، ماڵەکەی مەعروف، بەخت ڕەش، فەنتەڵۆس، و کەشکۆڵ)، کە بە یاخیبوونی ستار ناوبانگی دەرکردووە.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]
  1. لە ٣٠ بەرھەمی شانۆییدا بەژداری کردووە، لەنێوانیاندا تیپی ھونەریی ڕەنگاڵە ١١ بەرھەمی تێدا بووە.
  2. لە ساڵی ٢٠٠٤ ھەموو بەرنامەکانی ڕەنگاڵە و ھەمەڕەنگ لە نووسینی ماھیر بووە.
  3. فەنتەڵۆس (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  4. پەتریپۆت (بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی)[٧]
  5. ماڵەکەی مەعرووف (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  6. فیلمی ٠٩[٨]
  7. خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «ھونەرمەند ماھیر حەسەن لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا سوپڕایزێکی تایبەتی بۆ کراوە و مۆمی ٥٥ ساڵەی تەمەنی کوژاندەوە». خەڵک. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  2. «ماھیر حەسەن بۆ یەکەمجار ژیانی منداڵی خۆی ئاشکرا دەکات، بەمناڵی ٣٠ جۆر کاسبی کردووە». سپی میدیا. ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ماهیر حەسەن یادی لەدایکبونی کردەوە، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی 11/01/2020 بڵاوکراوەتەوە.
  4. «ماهیر حەسەن: تۆراوەكانمان ئاشتكردنەوە». www.rudaw.net. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. «ماهیر حەسەن هونەرمەند ژیانی مناڵی پڕ بووە لە زەحمەت و بەمناڵ ٣٠ جۆر کاری لەناو بازاڕەکانی سلێمانیدا کردووە.. چەند وێنەیەکی ببینە.». speemedia.com. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. dashti. «کاتێ ماهیر حەسەن لەدایک بوو!». www.hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. «ئەحمەد جۆڵا باس لە گەڕانەوەی بۆ پەتریپۆرت دەكات». xelk.org. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  8. Corporation، Nalia. «ماھیر حەسەن ھۆکاری نمایش نەکردنی ٠٩ ئاشکرا دەکات». www.nrttv.com. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]