پێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شاری سلێمانی لە ڕێڕەوی دامەزراندن و پەرەسەندن و پێدا چەسپاندنی خۆیدا لە کۆڕی شارستانێتی و پێشڕەویدا کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی بۆ مێژوو هێشتۆتەوە. بۆ سەردەمی بابان و دامەزراندنی شار و ماوەیەکیش لە ساڵانی دەوڵەتی عوسمانی هەموو مەلا و زاناکان شاعیر و نووسەر بوون یان هەموو شاعیر و نووسەرەکان مەلا و زانا بوون. بۆ پاش ئەو سەردەمەش مزگەوت لە بەخشینی شاعیر و نووسەر نەکەوت و قوتابخانەی تازەش گەلێک بلیمەتی بەخشی و مەڵبەندێکی وەکو زانستی وایکرد کە زۆر لە نەخوێندەواران بچنە ڕیزی شاعیران.[١]


لیستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی[دەستکاری]

ئەم لیستە وەرگیراوە لە سەرچاوەی (کتێبی شاری سلێمانی ٢٠٠ ساڵ).[٢]

ژمارە ناو ژیان وێنە پیشە شوێن ڕوونکردنەوە
١ نالی ١٨٠٠ - ١٨٧٣ ز هۆنراوەنووس, نووسەر، بیرکاریزان و وەرگێڕ. خاک و خۆڵ، شارەزوور دامەزرێنەری قوتابخانەی شیعری بابان و گەورە شاعیری سۆران.
٢ مەحوی ١٨٣٠ – ١٩٠٦ هۆنراوەنووس، زانای ئایینی، فەیلەسووف، باڵخ، ماوەت یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی کورد بووە.
٣ سالم ١٨٠٠–١٨٦٦ هۆنراوەنووس سلێمانی ھۆنراوەنووسێکی کلاسیکی زمانی کوردی بووە
٤ پیرەمێرد ١٨٦٧- ١٩٥٠ هۆنراوەنووس سلێمانی، ئەستەمبوڵ شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو
٥ شێخ مەحموودی حەفید ١٨٨١-١٩٥٦ یەکەم مەلیکی کوردستان سلێمانی شێخ مەحمود بەرزنجی سەرکردەیەکی کوردی کاریگەر بووە لە سلێمانی، حکومەتێکی کوردیی پێکھێنا و دوو شۆڕشی دژی حوکمی بریتانیا کرد. دوو ساڵی‌ پێ‌ چوو تا دەسەڵاتی بریتانی توانی ڕاپەڕینەکانی سەرکوت بکات.
٦ محەممەد ئەمین زەکی بەگ ١٨٨٠-١٩٤٨ مێژوونووس و سیاسەتوان سلێمانی، دەوڵەتی عوسمانی بە تورکی و عەرەبی و کوردی سەبارەت بە مێژووی جەنگ و لەشکر و مێژووی ڕامیاری و کوردستان خاوەنی بەرھەمی بەنرخە. ئەمین زەکی بەگ ئارەزووی لە ھۆنراوە، وێژە، خۆشنووسین و نیگارکێشان بووە و زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئێنگلیزی، ئەڵمانی و فەڕەنسی زانیووە و لەبەر زیرەکی و لێوەشاوەیی بە «زەکی» ناوبانگی دەرکردووە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • کتێبی: شاری سلێمانی ٢٠٠ ساڵ - نووسین و کۆکردنەوەی - ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە /٢٠١١.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ کتێبی: سلێمانی ٢٠٠ ساڵ - نووسین و کۆکردنەوەی - ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە - لاپەڕە / ٥٠٣
  2. ^ کتێبی: شاری سلێمانی ٢٠٠ ساڵ - نووسین و کۆکردنەوەی - ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە - لاپەڕە / ٥٠٣ تا ٥٣٤.