محەممەد ئەمین زەکی بەگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەمین زەکی بەگەوە ڕەوانە کراوە)
محەممەد ئەمین زەکی بەگ
محمد أمين زكي لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٨٨٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
سلێمانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٩٤٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٦٨ )
زانکۆ
  • Ottoman Military College لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، مێژووناس، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەMinister of Defence لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

محەمەدئەمین زەکی بەگ (١٨٨٠-١٩٤٨) مێژوونووس و سیاسەتوانێکی کورد بوو.

بە تورکی و عەرەبی و کوردی سەبارەت بە مێژووی جەنگ و لەشکر و مێژووی ڕامیاری و کوردستان خاوەنی بەرھەمی بەنرخە. ئەمین زەکی بەگ ئارەزووی لە ھۆنراوە، وێژە، خۆشنووسین و نیگارکێشان بووە و زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ئێنگلیزی، ئەڵمانی و فەڕەنسی زانیووە و لەبەر زیرەکی و لێوەشاوەیی بە «زەکی» ناوبانگی دەرکردووە.

محەممەد ئەمین زەکی بەگ لە سەردەمی پاشایەتی عێراقدا پەرلەمانتار بووە و وەک نوێنەری سلێمانی ھەڵبژێردراوە. لە دوو راپۆرتیدا بۆ پادشای ئەو کاتەی عێراق و کاربەدەستانی ئینگلیز بە روونی باسی لە کێشەی پارێزگا کوردنشینەکانی ئێراقی کردووە و لە رێگای رەخنەکانییەوە کاربەدەستانی بە ئاگاھێناوەتەوە لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی لە ساڵی ١٩٢٦ بە کورد درابوو.

ژیان[دەستکاری]

محەممەد ئەمین زەکی بەگ کوڕی حاجی عەبدولڕەحمان کوڕی مەحمود باپێرە لە ساڵی ١٨٨٠دا لە گەڕەکی گوێژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە و باوک و دایکی نەخوێندەوار بوون و خاوەن وڵاخ و کاروان بوون. لە ساڵی ١٨٩٢ چووتە فێرگەی موڵکیی سەرەتایی سلێمانی پاشان ماوەیەکیش لە فێرگەی مەلا عەزیز خوێندویەتی. لە ساڵی ١٨٩٣ چووەتە فێرگەی ڕوشدیەی سەربازی سلێمانی و دوای دوو ساڵ خوێندن چوونەتە ڕوشدیەی سەربازی بەغدا ساڵی ١٨٩٨ چووەتە کۆلێژی سەربازی ھەروەھا بەشی ئەرکانی ئەستەمبۆل کە لە ساڵی ١٩٠٢ بە پلەی «رەئیس چاک» دەرچووە و لە لەشکری عوسمانی شەشەمی بەغدا دامەزراوە.

ساڵی ١٩٠٣ تا تەممووزی ١٩٢٤ لە لەشکری عوسمانیدا چەند جۆر پلەی بڕیووە، لەگەڵ گەڕانەوەشی بۆ ئێراق لە ١٩٢٥/٢/٢ تاکو ١٩٢٥/٧/١٥ فەرمانی دووەم پشکنەر فەرماندەی فێرگەی سەربازی ئێراقی بووە. ساڵانی ١٩٢٥-١٩٢٨-١٩٣٧ نوێنەرەی ھەڵبژێراوی بۆ یەکەمجار لە شالیارێتی عەبدولموحسین ئەلسەعدوندا بووە بە شالیاری (کارداری و ھامووشۆ) تا ١٩٤١/١١/١٠ بۆ ١٠ جار لە شالیاریتیەکانی زانستی، بەرگری، ئابووری و ھامۆشۆدا بووە لە ١٩٤٢/٢/١٠ لە بەر نەخۆشی بەیەکجاری دەستی لە کاروباری میری ھەڵگرت.

لە شەوی ١٩٤٨/٧/٩ لە دیدەنی شاری سلێمانیدا کتوپڕ گورچیلەکەی لە کارکەوتوە و خوێنی لێ پیس کردووە بەو جۆرە گیانی سپارد.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

خاوەنی زیاتر لە ١٢ بەرھەمە ئەمەش چەند بەرھەمێکی:

  • محاسەبەی نیابات - ١٩٢٨ (کە تێیدا پەراوی کردەوەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بۆ خوێنەر کۆکردۆتەوە)
  • خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان - بەشی یەکەم ساڵی ١٩٣١ و بەشی دووەم ساڵی ١٩٣٧ (وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبیش)
  • دوو تەقەللای بێ سوود- ١٩٣٥ (کە پاداشتێکی ٦٩ لاپەڕەیە: ساڵی ١٩٣٠ بۆ مانی کورد دابوویە میری، بڵاوکردنەوەی قەدەغەکرا)
  • تاریخ السلیمانیة‌ و ولایتھا - ١٩٣٩
  • مشاھیر الأکراد - بەشی یەکەم ساڵی ١٩٤٥ و بەشی دووەم ساڵی ١٩٤٧
  • تاریخ الدولة‌ و الامارات الکردیة‌ - ١٩٤٥ ‌

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]