شێخ حەسەنی گڵەزەردە
شێخ حەسەنی گڵەزەردە کوڕی شێخ محەممەدی نۆدێیە، ساڵی ١٦٦٥ی زایینی لەگوندی (نۆدێ) لەدایک بووە، لای شێخ عەبدوڵڵای سوێری و لەلای زۆر لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆی خوێندنی ئایینی تەواو کردووە، بۆ وەرگرتنی زانست چۆتە بەغدا و شارەکانی تری دەوروبەر، پاشان چۆتە گوندی گڵەزەردە و لەوێ نیشتەجێ بووە. شێخ حەسەن بەپێی کەوتنەوەی تیشکی خۆر ڕۆژمێرێکی دروست کردووە لەنێو مزگەوتەکەی گڵەزەردەدا دایناوەو و زانیارییەکی باشی لەبواری (ئوسترلاب) دا ھەبووە و بەپێی جووڵەی مانگ و ئەستێرەکان توانیویەتی داھاتنی وەرزو بۆنە ئایینیەکان دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی ناوچەکانی دەوروبەری بتوانن دەستپێکردن یان کۆتای ھاتنی بۆنەو وەرزەکان بزانن. شێخ حەسەن لەسەر شاخی گڵەزەردە شوێنێکی دروست کردووە ئاگری تێدا کردۆتەوە ئەو شوێنە بە (بەردە ئاگرەکە) ناسراوە. ساڵی ١٧٦٤ لەگوندی گڵەزەردە کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.
ژیاننامە
[دەستکاری]شێخ حەسەنی گڵەزەردە کوڕی شێخ محەممەدی نۆدێ (گۆگردی سوور) کوڕی شێخ عەلی وەندەرێنە[١] کوڕی شێخ بابا ڕەسوڵی حوسەینی بەرزنجی سەعدانییە[٢] کوڕی عبدالسیدی دووەم کوڕی سەید عبدالرسولی کوڕی سەید قەلەندەر کوڕی عبدالسید کوڕی سەید عیسای ئەحدەب کوڕی سەید حسێن کوڕی سەید بابە عەلی ھەمەدانی کوڕی سەید شھاب الدین یوسف کوڕی سەید محەممەد مەنصور کوڕی سەید عبدالعزیز کوڕی سەید عبداللە کوڕی سەید ئیسماعیلی موحەدیث کوڕی سەید موسای کاظم کوڕی سەید جەعفەری صادق کوڕی سەید محەممەد باقر کوڕی سەید عەلی زەینەلعابدین کوڕی سەید حسێن کوڕی ئیمامی عەلی و کچەزای محەممەد پێغەمبەری ئیسلام[٣]
لە ساڵی (١٠٨٦ ک - ١٦٧٥ز)[٤] یاخود (١٠٨٨ک - ١٦٧٧ز)[٥] لە گوندی نۆدێ[٦] ھاتووەتە دونیاوە لە ڕۆژی دووشەممە کاتی چێشتەنگاو،[٧] لە ساڵی (١١٨٥ ک - ١٧٧١ ز) لە تەمەنی (٩٩) ساڵیدا)[٨] یاخود لە ساڵی (١١٧٥ ک - ١٧٦١ز)[٩] لە دێی (گڵەزەرد)[١٠][١١] لە سنووری قەرەداغدا کۆچی دوایی کردووە[١٢]
خوێندن
[دەستکاری]سەرەتای زانست و زانیاری شێخ حەسەنی گڵەزەردە دەگەڕێتەوە بۆ خودی بنەماڵەی شێخ کە بنەماڵەیەکی دین دۆست و زانستپەروەرد بوون، شێخ حەسەن پەروەردە بوو لەسەر ئەو زانستانەی کە بە تایبەتی لەو سەردەمەدا پێویست بووە بێجگە لە زانستە ئیسلامییەکان، وەک زانستەکانی کشتوکاڵ و کۆمەڵایەتی و زانستی فەلەک و زانستی پێوانەکردنی خۆر و مانگ بۆ دیاریکردنی کاتەکانی نوێژ و بۆنەکان و مانگی ڕەمەزان[١٣] جەنابی شێخ حەسەن لەلای باوکی فێری قورئانی پیرۆز و خوێندن و نووسین بوو، زیرەکی و وریایی ھەر لە سەرەتاوە پێوە دیاربوو، شارەزا کرا بە زانستەکانی (نەحو، صەرف، بەلاغە، مەنتیق، فیقھ، بنەماکانی ئایین، ئەستێرە ناسی، تەفسیری قورئانی پیرۆز و حەدیس،[١٤] زانایەکی ھۆشیار و پیرۆز بووە، دەرسی لە خزمەت شێخ محەممەد وەسیم و مەلا جامی و مەلا عبدالکریمی ئەبوبەکری موسەنیف خوێندووە،[١٥] ھەروەھا زانا بووە بە (عیلمی باتین) کە بریتییە لە تەسەوف[١٦]
شێخ حەسەن لە خزمەتی زانا گەورەکانی وڵاتدا وەکوو (شێخ محەممەد وەسیمی کوڕی شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ مستەفای تەختەیی و مەلا جامی چۆڕی و مەلا عەبدولکەریمی کوڕی مەلا ئەبوبەکری موسەنیف و زانایانی دیکەی ئەو چەرخە خوێندوویەتی، شێخ حوسێنی ئەلمەعی بەرزنجی کە لەو ڕۆژەدا زانای گەورەی وڵات بووە و خەڵک لە ھەموو لایەکەوە بۆ خوێندن ھاتوون بۆ خزمەتی، شێخ حەسەنی بە زانای بەرز ناوبردووە،[١٧] شێخ حەسەنی گڵەزەردەیی بەرزنجی لە بواری زانستی شەرعی و سۆفیگەرێتی و بواری گەردوونناسی ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە،[١٨] لە قەڵاچوالان چەند مودەریسێکی بەناوبانگ ھەبوون لەوانەش (مەلا محەممەدی غەزایی) کە مامۆستای شێخ حەسەنی گلەزەردە بوو،[١٩] شێخ حەسەنی گڵەزەردە چووە بۆ بەغداد و لەوێ گەشتووە بە شێخ ئەحمەدی ئەحسائی و بەھرەمەند بووە لە زانستی ئەو زاتە، و سەفەری کردووە بۆ حیجاز و شام و ئێران و گەشتووە بە زانایانی ئەو شوێنانە، لە ڕووی زمانەوە بێجگە لە زمانی کوردی دایک ھەریەکە لە زمانەکانی (فارسی و تورکی و عەرەبی) زانیوە[٢٠]
بنەماڵەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە
[دەستکاری]بنەماڵەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:[٢١]
باوکی شێخ حەسەنی گڵەزەردە
[دەستکاری]شێخ محەممەدی نۆدێ
دایکی شێخ حەسەنی گڵەزەردە
[دەستکاری]دایە خاسێ، ناویشی عاصیمە کچی سلێمان بەگ کوڕی بەکر بەگ سوورخ بابان
ھاوسەرەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە
[دەستکاری]- فاتیمە - خەڵکی گوندی ھەڵدەرە لە ناوچەی قەرەداغ، دەشوترێت ناوی ئامینەی کچی مەلا عەبدوڵڵای قەرەداغی بووە
- خاسێ
١) محەممەد محێدین (شێخ محێدینی کەرکووک)
ئەمیش سێ منداڵی ھەبووە:[٢٣]
١- شێخ عەبدولعەزیزی تیمازئابادی، کە باپیری بەرزنجییەکانی ناحیەی قەرە حەسەنە و بەشێکیان لە ھەولێر و کەرکووک و سلێمانی نیشتەجێن، لە نەوەکانی شێخ عەبدولعەزیزیش:
شێخ مەحموودی قوتبی شۆرجەیی (ناسراو بە زیائەدین) کە کوڕی شێخ عەبدولڕەحمانی کوڕی شێخ عەبدولعەزیزی کوڕی شێخ موحێدینی کوڕی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، شەش منداڵی لە پاش خۆی بەجێ ھێشت ئەوانیش (عەبدولڕەحمان، محەممەد ئەمین، محەممەد ھادی، عەبدولکەریم، محێدین، محەممەد نوری)[٢٤]
٢-شێخ حەسەنی قولە، کە باپیری بەرزنجییەکانی ھەردوو گوندی (قولە) و (مەلا حەسەن)-ن و بەشێکیان لە کەرکووکن[٢٥]
- شێخ محەممەد
- عەبدولجەبار (ناسراوە بە موعەلیمەدین)
- مەعروف، لە منداڵەکانیشی:
١- شێخ حەسەنی دووھەم، لە منداڵەکانیشی: (عەلی، حوسەین، محەممەد، مستەفا، ئەحمەد، عەبدولعەزیز، محەممەد ساڵەح، مەعروف)[٢٦]
٢- شێخ مەحموودی نەقیب، لە منداڵەکانیشی: (محەممەد، عەلی، حسێنی قازی، ئەحمەد میرە سوور)[٢٧]
٤)عەبدولصەمەد فەزڵەدین، لە منداڵەکانیشی:[٢٨]
- محەممەد
- ئەحمەد
- عەبدولقادر
- عیسا
- محمد عارف شارباژێڕی
- عەبدولکەریم (باپیری شێخەکانی کۆیە)
- عەبدولڕەحیم
براکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە
[دەستکاری]- شێخ ئیسماعیل ولیانی
- شێخ ئەحمەد غەزایی
- شێخ عەلی دۆڵپەموو
- شێخ حەمە ساڵەح سوورە
- شێخ محەممەدی نۆدێ (باوکی)
- شێخ محەممەد وەسیم
- شێخ مەلا جامی چۆری
- شێخ عەبدوڵلای سوێرەڵە
- شێخ ئەحمەدی ئەحسائی
- شێخ ئیسماعیلی ولیانی (برا گەورەکەی)
- شێخ مستەفای کوڕی شێخ ئەحمەدی غەزایی (کوڕی براکەی)
- شێخ جەعفەری مەجزوب
- زانای عەلامە جەلالەدینی مودەریسی خورماڵ
- شێخ محێدینی کەرکووک (کوڕەکەی)
- شێخ عەبدولجەبار (کوڕەکەی)
- حاجی عەبدولڕەحیمی دەرگەزینەیی
- مەلا مەحموودی غەزایی
- مەلا ئەحمەدی مودەریسی خوێندنگای قەڵاچوالان
- شێخ عەبدوڵڵای ھەراتی
- شێخ موئمینی سازانی
- شێخ مستەفای شامی
- مەلا یەعقوبی ئەفغانی
- شێخ مەعروفی نۆدێ
- شێخ ئەحمەدی غەزایی
- کتێبی کیمیا، لە کتێبخانەی گشتی بەغداد
- کتێبی پزیشکی، لە سلێمانی
- کتێبی زانستی گەردوونناسی، بە زمانی فارسی
- کتێبی حوکمی فەرائیز و وەسایای قازی زەکەریا
- کتێبی زانستەکانی شەریعەت و تەصەوف و ئەوفاق
- نامەی (ئیسماعیل نامە) بە زمانی فارسی
- کتێبی أسرار القلوب فی شرح أحوال الفھم
- کتێبی أسماء اللە الحسنی و خواصھا، بە زمانی تورکی
٩) نامەیەک لەسەر إثبات الواجب، لە ناوەندی دەستنوسەکانی بەغداد بە ژمارەی (١٤٢١٨)
- کتێبی فرائض المنھج
- کشف الحجاب عن المحجوب
- إزالة الوھم و الإلتباس
١٣) الرسالة فی التجوید، لە کتێخانەی ئەوقافی گشتی لە سلێمانی، بە ژمارەی (٣٤٨٨)
- شێخ حەسەنی حافیز، لەبەر ئەوەی ھەموو قورئانی لەبەربوو
- شێخ حەسەنی گلەزەردە، چونک یەکەم کەس بووە لە گوندی گڵەزەردە نیشتەجێ ببێت
- شێخ حەسەنی سەعدانی، وەک ئاماژەیەک بە شوێنێکی دڕکاوی و بێ بەرھەم
زنجیرەی تەریقەتی شێخ حەسەنی گلەزەردە
[دەستکاری]جەنابی شیخ حەسەن لە باوکی خواناسییەوە تەریقەتی (نوربەخشی و عەلەوی) وەرگرتووە، کە بەشیکە لە تەریقەتی (خەڵوەتی) کە دەگەڕێتەوە بۆ شێخ (شەمسەدینی بادینی گەورە) کە خەلیفەی (شێخ ئەحمەد بچووک) بووە، جەنابی شێخ حەسەن لە (شێخەوڵا - شێخ عەبدوڵڵا) ش تەریقەتی وەرگرتووە و سلوکی کردووە و ئیجازەی دراوە بۆ ئیرشاد[٣٣]
پاشان تەریقەتی لە خەلیفەکەی باوکی، شێخ عەبدوڵلا سوێڕەڵەیی وەرگرتووە و مۆڵەتی ئیرشادی پێداوە، پاشان لەلای شێخ ئەحمەد ئەحسائی لە بەغداد تەریقەتی وەرگرتووە، پاشان تەریقەتی قادری وەرگرتووە لە برا گەورەکەی (شێخ ئیسماعیلی ولیانی) و خەرقەی لەبەر کراوە و مۆڵەتی ئیرشدای پێ درا، بەمەش بووە بە مورشیدێکی کامڵ و خەڵکێکی زۆر شوێنی کەوتوون[٣٤]
زنجیرەی تەریقەتەکەشی بەم شێوەیەیە:[٣٥][٣٦]
- شێخ حەسەنی گڵەزەردە
- شێخ ئیسماعیلی ولیانی (برا گەورەکەی)
- شێخ ئەحمەدی ئەحسائی (لە بەغداد)
- شێخ حوسێنی بەسڕائی
- شێخ محەممەد سادیق
- شێخ محەممەد قاسیم
- شێخ عەبدولفەتاحی سەیاح
- شێخ محەممەد غەریبوڵڵا
- شێخ داودی ثانی
- شێخ عەبدولعەزیزی گەیلانی
- شێخ عەبدولڕەزاقی گەیلانی
- شێخ عەبدولقادری گەیلانی
- شێخ ئەبو سەعیدی مەخزومی
- شێخ عەلی ھەکاری
- شێخ ئەبو فەرەجی تەرتوسی
- شێخ عەبدولواحیدی یەمانی
- شێخ ئەبوبەکری شیبلی
- شێخ جونەیدی بەغدادی
- شێخ سری سقطی
- شێخ مەعروفی کەرخی، لێرەشەوە شێخ مەعروفی کەرخی لە دوو ڕێگاوە تەریقەتەکەی وەرگرتووە:
١. ڕێگای ئەلوبەیت :
- ئیمام عەلی ڕضا
- ئیمام موسای کازم
- ئیمام جەعفەری سادق
- ئیمام محەممەدی باقر
- ئیمام عەلی زەین العابدین
- ئیمام حوسەین
- ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب
- حەزرەتی پێغەمبەر (صلی اللە علییە وسلم)
٢. ڕێگای پیاوچاکانی تابعین :
- شێخ داودی تائی
- شێخ حەبیبی عەجەمی
- شێخ حەسەنی بەسڕی
- ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب
- حەزرەتی پێغەمبەر (صلی اللە علییە وسلم)
- فەرموویەتی: بەردەوام ببن لەسەر کرداری چاکە و چاکەخوازی، بە پتەوی پابەند ببن بە شەریعەتەوە، زاڵبن بەتەواوەتی بەسەر نەفسدا
- بە موریدانی فەرمووە: دڵ لە خۆشەویستی دونیا بەتاڵ بکەن و ھەموو ڕوو لە خوا بکەن، لەپیاوی دونیا دوورکەونەوە، ئەمانەی باسم کرد جاسوسی عەیبەکانی تۆن لە دونیادا
- فەرموویەتی: دوربن لەوانەی لە ناخ و دەروونی خۆیان ڕازین، لەو عولەمایەی کە عیلمەکەی خۆی کردبێتە ھۆکاری دونیا و بەزانست و زانیارییەکەی لووتبەرزی بەسەر خەڵکدا دەکات، ھاوڕێیەتی ئەم جۆرە کەسانە نە سوود بە ئایین و نە بە دونیات دەگەیەنێت
٤) فەرموویەتی: ھەرچییەک بە خوداتان بگەیەنێت ڕووناکییە و ھەرچییەک لەوتان دوور بخاتەوە گومڕایییە[٣٨]
٥) فەرموویەتی: حاڵ بریتییە لە ھاتوویەک کە دادەبەزێتە سەر دڵی مورید بەمانای بەخشینێکی خودایی، خاوەنی حاڵ دەستی نییە لە ھێنان و بردنی دڵخۆشی و دڵتەنگی و بەدەستھێنان و لەدەستدان، و چەند مورید بە حاڵەوە دەست بگرێت و تێیدا بمێنێتەوە بۆی دەبێت بە مەقام و پلە، مەقامیش پلەیەکە بۆ ھەموو موریدێک بەرەو ئیستیقامەت[٣٩]
- مەلا ئەحمەد دەگێڕێتەوە: جارێک لە خزمەت شێخ حەسەندا چوینە پشت گلەزەردە و لە ژیر سێبەری دارێکدا دانیشت و دەستی کرد بە قورئان خوێندن، لەوجێگەیەدا بەردە کێلی چەند گۆڕێک دیاربوو، لەگەڵ یەکێک لە گۆڕەکان دەستی کردە قسەکردن بە جۆرێک کە منیش دەمبیست بە زمانی پاراو فەرمووی: ئەمە یەکێکە لە شەھیدەکان و لێرە بەخاک سپێردراوە، خەڵکی گڵەزەردە بە شەھیدانی حەوت برا ناویان دەبەن
- سەید مستەفا باوکی سەید مەعروفی نۆدێ و باپیری کاک ئەحمەدی شێخ دەگێڕێتەوە، شەوێکیان لە حەڵقەیەکی زیکری دە نەفەری دەروێشان دانیشتبوین، بەیەکێکیان وت کە لە زیکرەکە بچێتە دەرەوە ھەتا لە زیکرەکە تەواو بوین، شێخ حەسەن بەو کەسەی لە زیکرەکە ھێنرابووە دەرەوەی فەرموو: دەروێشی کێیت؟ وتی: شێخ عەبدوڵای عەبدەڵانی، شێخ حەسەن فەرمووی: دەروێشیت و ماڵی زوڵمت لەسەرە! بیگێڕەوە بۆ خاوەنەکەی، بەڵکو خوای گەورە تۆبەت لێقبوڵ بکات، وتی: ناتوانم، پاشان شێخ حەسەن ڕووی تێکردین و فەرمووی: لە زیکرەکەتاندا ئاگر لە دەمی دەردەچوو، بووبووە ھۆکاری ساردی و ناڕێکی ھەمووتان بۆیە ھێنامە دەرەوە
- شێخ مستەفا لە شێخ ئەحمەدی غەزایی باوکییەوە دەگێڕێتەوە: من بە دوو چاوی خۆم دیم شیخ حەسەنی برام چۆلەکەیەکی مردارەوەبووی بە ئیزنی خودا زیندوو کردەوە
- شێخ حەسەنی دووەم دەگێڕێتەوە و ئەفەرموێ: بیستم لە سیراجەدینی شیرازی ئەیفەرموو و سوێندنی دەخوارد: جارێکیان چوومە سەر مەرقەدی شێخ حەسەنی گلەزەردە و شکاتی حاڵ و وەزعی خۆم کرد، بە دەنگێکی ڕوون و ئاشکرا گوێم لێبوو پێی فەرمووم: بڕۆ لەگەڵ دوژمنەکانت ڕێک بکەوە
٥)شێخ مارفی نۆدێ دەفەرموێت: ڕۆژێک چوومە خزمەتی حەزرەتی شێخ حەسەن و فەرمووی: کوڕم ئومێدم ھەیە تا زەمانێکی درێژ بمێنی و دیارە خەڵکێکی زۆریش سودت لێ دەبینن، شێخ مارفی نۆدێ ٩٦ ساڵ تەمەنی بوو و خەڵکی زۆر سودیان لێ بینی تەنانەت حوکمدارانی بابانیش
٦) لە شاخی ئەزمەڕ بەردێک ھەیە جێگە پێی جەنابی شێخ حەسەنی لەسەر دەرچووە
٧)لە خوار ئاوایی گڵەزەردەوە شاخێک ھەیە کە ئاوی کانییەکانی (ژنان و شاخی پلان و مزگەوت و ناودێ) و ئاوی باراناوی لێوە دەچێتە خوارەوە و سێبەرە لە وەرزی زستاندا ھیچ ھەتاوی بەرناکەوێ، لە یەکەم ڕۆژی چلەی زستانەوە وردە وردە ئەو ئاوە دەڕواتە خوارەوە و دەیبەستێت، کە دەڵێن (چلەی زستان) وا تەواو بوو، دەکەوێتە خوارەوە و شڵپەیەکی زۆر گەورەی لێوە دێت، خەڵکی گوندەکانی ناوچە ھەموو گوێیان لەو دەنگە دەبێت و دەڵێن: (شاخە سەھۆڵەکە کەوتە خوار و چلەی زستان کۆتایی ھات)، وەک ئەزموونێ جەنابی شیخ حەسەن پەی پێبردووە و خەڵکی دەڤەرەکەی لێئاگادار کردوون، بەڵام لە دوای ساڵەکانی حەفتاکانەوە کەش و ئاو و ھەوا گۆڕاوە و خەڵکی لەو دیمەنە سروشتییە سەرنجڕاکێشە بێبەش بوون تا زستانی ٢٠٠٨ دووبارە جارێکی تر سەھۆڵ ئەو شاخەی گرت
٨)شێخ حەسەنی گڵەزەردە دەفەرموێت: لەگەڵ سەڵاحەدینی زوجاجی لەکاتی خەڵوەتکێشاندا بۆ ماوەی چل ڕۆژ ھیچمان نەخوارد، تەنھا ئاو نابێت لە چل ڕۆژی دواتردا تەنھا نانمان دەخوارد و ئاومان نەدەخوارد، لە چل ڕۆژی دواتردا نە نانمان دەخوارد و نەش ئاو، ھەموو نوێژەکانی ئەو ڕۆژەمان بەیەک دەستنوێژ دەکرد و دەستنوێژمان نوێ نەدەکردەوە
نیشتیمانپەروەری شێخ حەسەنی گڵەزەردە
[دەستکاری]کاتێک نادر شای عەجەم بەخۆی و سوپاکەیەوە دەگاتە ناوچەی سوورداش، ئەگەڕێ بەدوای پیاو ماقوڵ و زانایاندا بۆ ئەوەی ڕایان بکێشی بەلای خۆیدا بۆ مەرامی خۆی بەکاریان بھێنێ، کاتێک کە ناونیشانی (شێخ حەسەن)-ی دەدەنێ نامەیەکی بۆ دەنێرێت تێیدا داوا دەکات کە دەبێت پەیوەندیمان پێوە بکەیت و ھاوکارمان بیت و بێیتە سەر ڕێبازی (شیعەگەری)، دەقی نامەکەش بەم شێوەیە دەبێت:
{لە نادر شاوە بۆ زانای گەورە و بەڕێز و پایەبەرز شێخ حەسەنی خاوەنی کردەوەی جوان، سڵاوێک بۆ خزمەتتان کە بە بۆن و بەرامەی خۆشەویستی ڕێژرابێ، پاشان یەکەمین مەبەست و گەورەترین داخوازیمان بازاڕگەرمکردنی ڕێڕەوی باپیری ئێوەیە کە (جەعفەری صادقە) پێشەوای بە جەرگ و سەرچاوەی زانست و ڕاستییەکان، دۆستایەتیم بۆ باپیرانی بەڕێزی ئێوە ئاشکرایە و ھاتنتان بۆلامان زۆر پێویستە، ھەر بە گەیشتنی پەیامی من بۆ ئێوە بکەونە ڕێ بۆلامان تا لێتان بەھرەمەند ببین و بە دیدارتان شاد ببین، ئەگینا ئاگری ڕق و قینم دەبارێ بەسەرتاندا، والسلام}
شێخ حەسەنیش پاش گەیشتنی نامەکە زۆر بە جوانی و بەوپەڕێ ئازایەتی و چاوقایمییەوە وەڵامی نامەکەی دەداتەوە و دەنوسێت:
{بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان، سوپاس بۆ پەروەردگاری جیھان، پاشەڕۆژی باش بۆ پیاوچاکانە، دوژمنایەتیش بۆ گیانی ستەمکارانە، درورد و سەلامی خوا لەسەر پێغەمبەرمان محەممەد و ئال و یارانی، پاشان پەیامەکەتانم پێگەیشت، خۆزگە دەمزانی ئاخۆ دۆستایەتی و خۆشەویستی باوو باپیرانی من بۆ تۆ بوغزاندنی یارانی تێکەڵاوە یان نا، ئەگەر وایە ئەوا ڕۆژی قیامەت فریات ناکەوێت، بەڵکو مایەی ئازار و ئەشکەنجەی نەبڕاوەیە، کاتێکیش دەڵێیت نیازمان بازاڕ گەرمکردن و برەو پێدانی ڕێڕەوی جەعفەری صادقە، ھەرچەندە ئەو لە گەورە تابعین و موجتەھیدە کامڵەکانە، لەبەر سەر تیاچوونی یارانی ڕێڕەوی ئەو نەنوسراوەتەوە، ئەگەر بمانزانیایە نوسراوەتەوە شوێنی دەکەوتین، چونکە ئێمە خۆمان بە نەوەی ئەو دەزانین، منیش پەکم کەوتووە و توانام نەماوە بێم بۆ لاتان، بەڵام چەند ئامۆژگاری و ڕاسپاردەیەکت دەکەم، ئەگەر بەگوێم بکەیت، ڕزگارت دەبێ، یەکەم: مەچۆ بە گژ سوڵتانە عوسمانییەکاندا چونکە ئەھلی کەشف و خواناسان لێیان ڕوونە کە تا نزیک قیامەت دەمێننەوە و سیفاتی جوانی ئەوان لە کەسی تردا بەدی ناکرێ، دووەمیان: نیازت وایە مووسڵ وێران بکەیت و لەگەڵ خەڵکەکەیدا بجەنگی، ئەوە داوای لێخۆشبوون و لێبوردن بکە پێش ئەوەی تیاچوون یەخەت بگرێ، چونکە لە خزم و کەسوکاری خۆت نیازی کوشتنی تۆیان ھەیە، سڵاوی خوا لەو کەسانەی دوای ھیدایەت دەکەون}[٤٥][٤٦][٤٧]
شێخ حەسەنی گڵەزەردە و سەلیم پاشای بابان
[دەستکاری]لە ڕۆژگارێکدا کە سەلیم پاشای میری بابان دەچێتە پاڵ دەوڵەتی ئێرانی، لەو کاتەدا لەبەرامبەر ئەو ھەڵوێستە، شێخ حەسەنی گڵەزەردە وەک زانایەکی ئایینی و وەک ئەرکێکی شەرعی خۆی نامەیەکی ئامۆژگاری بە زمانی فارسی بۆ سەلیم پاشا دەنوسێت و ئامۆژگاری دەکات کە ستەم لەو خەڵکە ھەژارە نەکات و لە پێناوی دنیادا پەنا بۆ کاری خراپ نەبات و دەستی دوژمنان نەگرێت لە پێناوی پۆست و دەسەڵاتدا، ئەم نامەیەی شێخ حەسەن ھەر وەک نامەکەی بۆ نادر شا ئازایەتییەکی زۆری پێوە دیارە و بێمنەتە لە دەسەڵاتداران و دونیا، بەڵکو وەک زانایەکی ڕاستەقینە ئەرکی فەرمان کردن بە چاکە و ڕیگری کردن لە خراپەی مەبەستە و لە پێناو سەربەرزی نیشتیمان و خەڵکی بێدەسەڵاتی میللەتەکەی خۆیدا بووە و تەنھا بەرگری لەوان کردووە، نەک وەک کەسێکی دەربار خۆی لە دەسەڵاتداران نزیک بکاتەوە، ئەمەیش بە پێوەری ئەمڕۆ لووتکەی نیشتیمانپەروەری و کوردایەتییە[٤٨]
جوگرافیا و مێژووی گڵەزەردە
[دەستکاری]دێی گڵەزەردە بەناو قەدی کێوی بەرانانەوەیە، ١٣٤٥ م لە ڕووی دەریاوە بەرزە، ١٥ کم لە باشووری شاری سلێمانییەوە دوورە، ٩کم ی ھەوایی لە مزگەوتی گەورەوە دوورە، بەگوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتووانی ١٦٦ کەس بوون، زۆر لە پێش شاری سلێمانییەوە ئەو ناوچەیە و ئەو گوندە ئاوەدانی تیابووە، بە یەکێک لە دێیە گرنگەکانی ناوچەی قەرەداغ دەژمێردرێت
سنووری گڵەزەردە لە ڕۆژھەڵاتییەوە دێیەکانی (زڕگوێز و حەمە سمێڵ و تلەزەیت)ە، ڕۆژاوایشی دێیەکانی (شێخ وصاڵ و داراغا)یە، لە پشتییەوە واتا لە باشوورەوە (قەڵا سوورە و گەڕەزیل و ئیبراھیم ئاوا)یە، لە باکوورییەوە واتا بەردەمییەوە (ئاڵیاوە و عەلی ئاوا و گۆپیتە و کانی سپیکە)یە، ناو دێکەش کۆمەڵە شوێنێکی لێیە کە بریتین لە:
- گردی پشتە ماڵان
- گردی پیرداود
- شاخی مەخفەر
- کەلەسپی
- گردی سەرقەبران کە مەزاری شێخ حەسەنی گڵەزەردی لێیە
- باسکی وەیس
- بەردی ڕوانگەکە
مێژووی دروستبوونی گڵەزەردە بۆ سەردەمی شێخ حەسەن لە ساڵەکانی (١٧٠٠ز) بەدواوە دەگەڕێتەوە، پێش ئەوەی شێخ حەسەن بەردی بناغەی دێی گلەزەردە دابڕێژێت، خەڵکی لە شوێنی دوور لە دێکە، کە ئێستا شوێنێکی شیاو و بە بڕشتی سەرچاوەی کشتوکاڵی خەڵکەکەیە و بە (بیرێ) ناو دەبرێ نیشتەجێی بووبوون، ئەم شوێنە (بیرێ) کاتی خۆی ناوەندێکی گەرم و گوڕی ھاتوچۆی بازرگانی بووە و ڕێگای سەرەکی گواستنەوەی کەلوپەلی بازرگانی بووە لە کوێستانی کوردستانی ئەو دیوەوە بۆ گەرمیانی ئەم دیوو و بە پێچەوانەوە
یەکەم ھەوڵێک کە درا بۆ دانانی بەردی بناغەی دێکە (مزگەوت)-ەکە بووە کە دەستکرا بە دروستکردنی، شەو ئەھلی تەکێکەی کە قوتابی و موریدی شێخ حەسەن بوون بەردییان دەکێشا و بەڕۆژیش شێخی دڵپڕ لە نوری ئیلاھی بەدەستی خۆی دەیکردە دیوار، پاش تەواوبوونی مزگەوتەکە بەدوایدا خەڵکی لە (بیرێ)و ھەواریان بۆ گڵەزەردە گواستەوە، خەڵکانێکی تری ئەو دەوروبەرەش لەبەر پیرۆزی و خۆشەویستی و گیانی لەخۆبوردەیی شێخ حەسەنەوە لەوێ نیشتەجێ بوون، ئەحمەد بەگی میری زەنگەنە ئەم گوندەی پێبەخشیوە و زۆر حەزی بە خزمەتکردنی شێخ حەسەن کردووە، تەنانەت بۆ خەرجی تەکیەکەی دێی (زڕگوێز)-ی پێبەخشیوە و جەنابی شێخ قبوڵی نەکردووە، ئامانجی خوا لە خۆ ڕازی کردن بووە و ھیچی تر[٤٩][٥٠]
لە سەردەمی دەسەڵاتی بەریتانیادا یەکەم مەخفەرە لە ساڵی ١٩٢٥ کرایەوە و یەکەم ڕەئیس عورەفا (مەحموود چاوەش و عبداللە خومسار و شێخ عەلی سەید محەممەدی مفتی ھەموویان (١١) پۆلیس بوون، مەخفەرەکە بە بەرد و قصڵ دروست کراوە و بە ئاوێنە ھەواڵیان بە شوێنە دوور و گرنگەکان داوە، ساڵی ١٩٣٥ جادەی سلێمانی بۆ قەرەداغ لە گڵەزەردەوە ڕۆیشتووە، ساڵی ١٩٨٠ گوێزرایەوە و لە زڕگوێزەوە دەڕوات
یەکەم چایخانە لەلایەن شێخ فەتاحی شێخ ئەمین لە (دەشتێ) لەسەر ڕێگەی قەرەداغ دانرابوو، شێخ ساڵەحی شێخ محێدین یەکەم کورەی قصڵی دامەزراند و وەستاکانی (حاجی عەول و حاجی مستەفا و حاجی محەممەد) بوون، لە (بیرێ) و (قەشڵاخ) و (ژاژڵە) کورەیان دامەزراندبوو، پرد و دیواری خانوو و دیواری کارێز و ئاوەڕۆکانی شاری سلێمانی بە بەرد و قصڵ و خوری و پیو و خوێ ی گڵەزەردە دروستکراون، یەکەم سەیارەی قەمەرەیەکی مۆدێل ١٩٣٧ ی شێخ مەحموودی حەفید بوو کە کاک سەعید سایەقی بوو، یەکەم مامۆستای قوتابخانەی گڵەزەردە مامۆستا (عەبدولڕەزاق سەبری) بوو لە ساڵی ١٩٥٤، پاشان مامۆستایان (ڕووناک و ڕەفیق)، ھەروەھا قوتابیانی کوڕ و کچ شانبەشانی یەکتر دەیانخوێند
یەکەم ھێرشی دوژمن ساڵی (١٩٦٢) بوو کە تاڵانی دێھاتەکانی لێکەوتەوە، مانگی پێنجی ١٩٦٥ دوای شەڕێکی زۆر دووبارە دێکە تاڵان کرایەوە، ساڵی ١٩٧٤ بۆ سێیەم جار تاڵان کرا و دواجار لە ساڵی ١٩٨٧ خاپوریان کرد، یەکەم لقی پێشمەرگەی ھێزی قەرەداغ لە ساڵی ١٩٦٣ لە گڵەزەردە دروست بوو، سەرلقەکەیان شێخ تایەری شێخ ڕەئوف بوو و ژمارەیان (١٠٠) کەس بوو، یەکەم ماڵ کە ئامیری ڕادیۆیان ھەبوو، ماڵی (شێخ عومەری شێخ مەحموود) بوو، ئەوانیش لە شێخ عەبدوڵلای پۆلیسیان کڕی بووەوە، یەکەم ماڵ کە ئامێری تەلەڤیزیۆنی ھەبوو، ماڵی (شێخ عومەری شێخ مارف) بوو، لە ساڵی ١٩٨٢ کە بە پاتری کاری دەکرد
یەکەم ئامێری تراکتۆر ساڵی ١٩٧٧ لەلایەن شێخ عەبدوڵڵا و شێخ سەعید و حاجی ئەحمەد بوو کە ھێنایان و شەریک بوون، یەکەم کەس کە پەینی کیمیاوی ھێنا و بەکاری ھێنا ساڵی ١٩٨١ مامۆستا شێخ ڕەفیقی شێخ عومەر بوو، یەکەم دەڕاسە بۆ درونەوەی گەنم ساڵی ١٩٨٢ بەکرێ ھێنرا لەلایەن مامۆستا شێخ ڕەفیق، یەکەم موەلیدەی کارەبایی ساڵی ١٩٨٦ ھاتووە بۆ گڵەزەردە، یەکەم بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی کە لە گڵەزەرد کرابێت ساڵی ١٩٩٧ بوو لە بەرنامەی گەشتنامە لە پێشکەشکردنی مامۆستا شێخ کەمالی گلەزەردە[٥١]
قورئانەکەی گڵەزەردە
[دەستکاری]قورئانەکەی گڵەزەردە قەبارەی گەورە بە ئەندازەی ٤٠ * ٢٤ سم و ئەستووری ٩ سم، بۆ ھەموو لاپەڕەیەک ١٢ دێڕی گەورە و جوان بە خەتی (محقیق) و (ثلث) نوسراوەتەوە، دوای قورئانەکەی (مەلا موسای تەوەکەڵی) بە دووەم قورئان دادەنرێت لە ڕووی ھونەری خەتەکەیەوە، زۆر بە جوانی و کارامەیی نوسراوەتەوە، بە مرەکەبی (ڕەش) نوسراوەتەوە، بۆ کۆتایی ئەو سوورەتە و سەرەتای سوورەتێکی تر ڕەنگی (سوور) بەکارھاتووە، لە سەرەتای سوورەتەکەوە تا کۆتایی ئایەتێک بازنەیەکی سوور و خاڵێکی ڕەش لە ناوی دا دانراوە، ئەمەش بۆ جیاکردنەوەی ئایەتەکانە لەیەکتر، یاقیق و سپێنەی ھێلکە و زاخ لێدراوە، بەڵام لەم دواساڵانەدا نوێکردنەوەیەکی بۆ ئەنجامدراوە و جوزئەبەند کراوەتەوە و بەرگی تێگیراوە و ھەندێک لە لاپەڕەکانی کاغەزی بە کەتیرە پێوەنراوە، لە کۆتاییدا چەند لاپەڕەیەکی لێبووەتەوە و بۆیان دروست کردووەتەوە، لەناو خەڵکیدا بە قورئانە گەورەکەی گڵەزەردە بەناوبانگە
چوارچێوە بۆ لاپەڕەکان نەکراوە، شێخ حەسەنی سەردار نەوەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە دەفەرموێت: {شێخ حەسەن لە ساڵی ١٧٢٢–١٧٢٣ لە حەملەیەکدا بۆ ناوچەکانی ڕۆژاوای ئێران کە سەر بە ناوچەی ھەمەدانە، بە فەرمانی ئەحمەد پاشا کوڕی حەسەن پاشا والی بەغداد، باپیرەم بەشداری کردووە و ئەم نوسخە قورئانەی لەگەڵ خۆی ھێناوە}، لە لاپەڕەیەکی قورئانەکەدا نوسراوە: {ئەمە نووسینەوەی (دایە خاسێ)یە، ئەگەر کەموکورتییەک لە نووسینەوەکەیدا ھەبوو، لێم ببورن چونکە دەستێکم بە لانکی شێخ حەسەنەوە بووە، دەستەکەی ترم بە نووسینەوە بووە}[٥٢][٥٣]
قورئانەکە ٧٦٢ لاپەڕەیە، پێنج ڕا ھەیە لەسەر قورئانەکە:[٥٤]
ڕای یەکەم: پێی وایە بەدەستی دایە خاسێ نوسراوەتەوە، کە ئەویش کچی میری بابانی ئەو کاتە بووە، کە دایکی شێخ حەسەن و ھاوسەری شێخ محەممەدی نۆدێیە
ڕای دووەم: پێی وایە کە شێخ حەسەن خۆی نوسیویەتییەوە
ڕای سێھەم: ئەوترێت کە شێخ محەممەدی نۆدێ باوکی شێخ حەسەن نوسیویەتییەوە
ڕای چوارەم: پێی وایە کە ئەم قورئانە لە شاری ھەمەدانی ئێرانییەوە ھێنراوەتە ناو ئەم دێیە
ڕای پێنجەم: ئەگونجێت بە دیاری بۆ شێخ حەسەنی گلەزەردە ھاتبێت
بنکەی ژین توانیان بە شێوەیەکی زانستی و لە ئاستی ھونەری باڵا کار لەسەر قورئانەکە بکەن و دوای تەواوبوونی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکەی گڵەزەردە، کە نزیکەی دەفتەرێک دۆلاری تێچووە، لە مەڕاسیمێکی پڕ شکۆدا قورئانەکە ھێنرایەوە بۆ مزگەوتەکەی گوندی گلەزەردە،[٥٥] شێخ حەسەنی گڵەزەردە شارەزایییەکی زۆرباشی ھەبووە لە تەفسیرکردنی قورئان و ئەمەش ھەندێک نموونەیە لە تەفسیرەکانی:
١- سەبارەت بە ئایەتی: ﴿وَآيَةٌ لَهُمُ الْأَرْضُ الْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَاهَا وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّا فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ ٣٣﴾ [یاسین:٣٣] دەفەرموێت: زەوی مردوو لای ئێمە دڵە، بە نوری زانین ھاتووەتەوە ژیان و میوەکەی تەوحیدە و لەوانەیە زەوییە مردووەکە ئەو دڵە بێت کە درەختی تەوحیدی تێدا نێژراوە و لەوانەیە سەرکەوتوو بێت دوای ئەوەی ئاو دەدرێت بە ئاوی حیکمەتی ئیلاھی[٥٦][٥٧]
٢- لە تەفسیری ئایەتی: ﴿أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَسُوقُ الْمَاءَ إِلَى الْأَرْضِ الْجُرُزِ فَنُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا تَأْكُلُ مِنْهُ أَنْعَامُهُمْ وَأَنْفُسُهُمْ أَفَلَا يُبْصِرُونَ ٢٧﴾ [سەجدە:٢٧] دەفەرموێت: ئەرز دڵە و ئاو حیکمەتی خودایییە و جزر ڕەشی دڵە[٥٨]
٣- لە تەفسیری ئایەتی: ﴿فَوَجَدَا عَبْدًا مِنْ عِبَادِنَا آتَيْنَاهُ رَحْمَةً مِنْ عِنْدِنَا وَعَلَّمْنَاهُ مِنْ لَدُنَّا عِلْمًا ٦٥﴾ [کەھف:٦٥] دەفەرموێت: جیاوازی نێوان عیلمی یەقین و عیلمی لەدونی ئەوەیە کە عیلمی یەقین بریتییە لە درک پێکردن بە نوری ئیلاھی، بەڵام عیلمی لەدونی بریتییە لە درک کردن بە ماناکان و تێگەیشتن لە چۆنییەتییەکان لەلایەن خوداوە لە ڕێگەی ئیلھامەوە[٥٩]
٤- فەرموویەتی دڵ بنچینەی موناجاتی موریدە و دەرئەنجامی ئیمان و تەوحیدە، وەک طوری سینا کە شوێنی موناجاتی خودا بوو[٦٠]
٥- دڵی خواناس ئەو دڵە نییە کە دەکەوێتە لای چەپی سنگەوە بەڵکو ئەو شوێنەیە کە سەرقاڵ دەبێت بە زیکری خودا و زۆر بیرکردنەوە و موجاھەدەکردنی نەفس، ئەوکاتە دڵی ڕاستەقینە تەجەلا دەکات و لە مانای حاڵ تێدەگات[٦١]
دەستنوسەکانی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف
[دەستکاری]مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف کە مێژوو نووسە کۆمەڵە دەستنوسێکی گرنگی ھەیە دەربارەی گلەزەردە ئەمەش ھەندێک نموونەی دەستنوسەکانییەتی:
١) ئەم نوسراوە کە دەرچووە بە واژووی موتەسەریفی سلێمانی لە ڕێکەوتی ١٠ی ئازاری ١٩٢٦ تایبەتە بە ڕوانگەکردنی مانگ لەو بەردەی کە زانا و سۆفیگەری ناوداری کورد شێخ حەسەنی گڵەزەردە لێیەوە سەیری مانگی دەکرد لە سەدەی ھەژدەھەم بە مەبەستی دیاریکردنی سەرەتای مانگەکان و ڕۆژی بۆنە ئایینییەکان وەک نیوەی شەعبان و سەرەتای ڕەمەزان و زولحەجە و ھەردوو جەژنەکە، کاتێک ھیلال ببینرایە، ئاگرێکی گەورە دەکرایەوە لەسەر شاخی گڵەزەردە و خەڵکی ناوچەی قەرەداغ و بازیان و سوورداش و شارەزور و شارباژێر لەگەڵ دانیشتووانی شاری سلێمانی ئاگرەکەیان دەبینی و بەو شێوەیە دەیانزانی کە پێویستە ڕۆژێکی تریش بەڕۆژوو ببن یاخود بیکەن بە جەژن
دادگای شەرعی سلێمانی پشتی دەبەست بە بینینی ھیلال لەسەر بەرد و ڕوانگەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە وەک ئەم دوو نوسراوە جەخت لەسەر وتەکەمان دەکەنەوە، لە ساڵی ١٩٨٢ و ١٩٨٣ چومە سەر شاخەکە بە سەرکێشیانە چونکە مینی تێدا ھەبوو، بۆ دوورییەک ڕۆیشتین و توانیم ئەو بەردە دیاری بکەم کە پێی دەوترێت (بەردە ئاگرەکە) کە کونێکی سروشتی تێدایە کە قووڵ نییە و مانگی لێوە ڕوانگە دەکرێت، ئەوەی لەو بەردەوە ڕوانگەی دەکرد، پشتی دەدایە پاڵ بەردێکی تری زەردەوە.
لە یەکێک لە ژمارەکانی گۆڤاری گەلاوێژ، مامۆستا عەلادین سەجادی نوسیویەتی کەوا شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە بەردەکەدا ١٢ کونی کردووە و ھەریەکەیان تایبەتە بە ھیلالی مانگێک لە دوانزدە مانگەکەی ساڵ بەڵام من ھیچ شتێکی لەو شێوەیەم نەدۆزییەوە و لەوانەیە ئەو کونانەی لەسەر ئەو بەردانە کردبێت کە دای ناوە و بەمەش دەتوانین دای بنێین بە ڕوانگەیەک
ئەگەرچی بەردەکان گەورەن و کێشیان نزیکەی دوو تەن یاخود زیاتر دەبێت و دەکەوێتە لووتکەی شاخەکە لە ناوچەیەک کە ڕوو دەکاتە ناوچەی کانی بارێ کە دەکەوێتە ڕۆژاوای گڵەزەردە و لە بەردەکەوە سلێمانی دەبینرێت و شاخی گڵەزەردە بەشێکە لە زنجیرە شاخەکانی بەرانان کە سنووری باکووری ناوچەی شاخاوی قەرەداغە لە باشووری سلێمانی، بەردەکەم بە ئەسمەنت دیاری کردووە و وێنەی ھیلالەکەم گرتووە ئەوەش لە ٢٩ی ئابی ١٩٨٣، کاتێک سەرقاڵی نوێکردنەوەی ڕۆژمێری شێخ حەسەن بووم کە لەسەر دیواری باکووری ناوەوەی مزگەوتە نوێکەی گڵەزەردە بوو، پەنجەرەیەکی بچووک لە دیواری ڕۆژھەڵاتی مزگەوتەکە دروست کرابوو کە چلە بوو و لە (٩ی کانوونی دووەم) دەستی پێدەکرد
بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی مزگەوت و ڕۆژمێرەکەی ڕوخاندبوو لە نیسانی ساڵی ١٩٨٢، بۆیە چووم بۆ گوندەکە و پشکنینم بۆ ژێر بەردە ڕووخاوەکان کرد و چەند پارچەیەکی ڕۆژمێرەکەم دەست کەوت و لەسەر پارچەیەکیان وشەی چلە نوسرابوو بە مانای چل ڕۆژ، کارم لەسەر ڕۆژمێرەکە کرد دووبارە و دوای تەواوبوونی مزگەوتە نوێکە بە ھەوڵی خۆم بەبێ گەڕانەوە بۆ وێنەیەک یاخود شێوەیەکی ڕۆژمێرەکە کە پێشتر ھەبووبێت پشتم بەست بە وەسفەکان بەپێی زانیارییەکانی خۆم و ئەو پارچانەی دۆزیمەوە، ڕاپۆرتێکم نوسی لە ٢٠ لاپەڕەدا پێش دەستپێکردن بە زیندووکردنەوەی ڕۆژمێرەکە و نوسخەیەکیم نارد بۆ دامەزراوەی گشتی شوێنەوارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لێی بەڵام وەڵامێکم دەست نەکەوت[٦٢]
٢) بەردی شێخ حەسەنی گڵەزەردە: بەردەکە جۆری ئەسڵی یە و بە ھەشت گۆشە ھاتووەتە تاشین، شوێنە ئەسڵییەکەی ئەو مەیدانەی نێوان ڕێگای کۆن و قەبرستان دابوو، ١٦٠ سم لەسەر ڕووی ئەرز بوو و نازانم چەند لەژێر ئەرز بووە، پاشتر ھێناویانەتە سەر ڕێگای گشتی لەژێر قەبرستان، بەردەکە لای خەڵک پیرۆزە و بۆیاغی سەوزیان لێداوە، لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ وێنەیم گرت لەگەڵ قیاسەکەی، پاشتر زۆر بە بۆیاغی سەوز تۆخمان کردووە، لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دیسان وێنەم گرت[٦٣]
٣) نیشانەی نیوەڕۆ و ئێوارە لە نێو مزگەوتی گڵەزەرد: ڕۆژی ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ دیدارێکم تۆمارکرد لە نێو مزگەوتدا لەگەڵ بەڕێز مەلا نەوزاد عەزیز شەریف جاف لەدایکبووی ١٩٥٧، و وتی ساڵی ١٩٧٣ لە دێی (بناوەسوتە)ی پێنجوین دەیخوێند لای مامۆستا مەلا ئەحمەد کە ناوی باوکی لەبیر نییە و خەلکی کوردستانی ژێر دەستی ئێران بوو، و لەوێ نووسینێکم دیت بە دەست و خەتی (مەلا محەممەدی ڕەئیس)-ی گەڵاڵی کە خۆی دروستی کردبوو لەبارەی ساڵ و مانگەکان و تێیشی دا باسی کردبوو کە شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە نێو مزگەوتی گڵەزەردەدا نیشانی نوێژی نیوەڕۆ و نوێژی ئێوارە (عەسر)ی دروست کردووە بەپێی تیرۆژی خۆر و شتی دیکەشتی دروست کردبوو[٦٤]
٤)چوین بۆ سەر شاخ بۆ ئەو شوێنەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە کردویەتی بە مەرصەد خانە بۆ تەماشاکردنی مانگی یەک شەوە لە سەدەی ھەژدەیەمدا لەسەر شاخی بەرانان، دادگای شەرعی سلێمانی و ھەروەھا موتەصەرفی سلێمانی بۆ تەماشاکردنی مانگ ئەم شوێنەیان کردووەتە شوێنێکی ڕەسمی بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەڵی ڕەمەزان و ڕۆژی جەژن[٦٥]
٥)مەرقەدی شێخ حەسەنی گڵەزەردە: مەرقەد لەلای خەڵکەوە پیرۆزە تا لە کەرکووکیشەوە خەڵک دێن بۆ زیارەت کردنی و کەسانی نەخۆشیش دەھێنن تا چاک ببێت، لە نێو سنووری مەرقەدا نابێ پێڵاو لەپێی ئەو خەڵکەدا بێت[٦٦]
٦)دروستکردنی ڕوانگەی چلە بۆ جاری دووەم: ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ من و دۆستکی کۆڕم و مامۆستا عەلی کەریم چوینە گڵەزەردە و بەڕێز مامۆستا ڕەفیق شێخ عومەر مەحموود گڵەزەردە کاک سۆران کەمال جەلالی خۆشنوسی ھێنابوو و خەتەکانی نیشانەی ڕؤژەکانی چلەی زستانی لەسەر دیکۆری ڕوانگەی چلەی زستان لە نێو مزگەوتەکەدا ھەڵکەنی و بۆیاغی ڕەشی لێیان دا، وشەی (اول چلە) و وەشەی (تمام چلە)-شمان ھەڵکەند و بۆیاغی سوورمان لێدا چونکە ڕەنگی سوورم لەلای وشەی (چلە) دیبوو لەسەر پارچەیەکی ئەسڵی ڕوانگەکە ساڵی ١٩٨٢، لەژێر خەتەکەی ڕۆژی دەیەم لە چلە ژمارە (١٠) مان نوسی و لە ژێی شەش خەتی دیکەشمان ژمارە نوسی تا خەڵک بزانن ئەمانە چین، بەڵام لەبەر ئەوەی ژمارە لەژێر خەتەکان بە ئەسڵ نەبوو، ئێمە ئەو ژمارانەمان ھەڵنەکەندوە و قووڵمان نەکردووە، تەنھا بۆیاغی ڕەشمان نوسیوە بەبێ ھەڵکەندنیان، ساڵی (٢٠١٦) تەواومان کردبوو، بەڵام بە کاک ڕەفیقم وتبوو موراقەبەی ڕۆژی بکە و خەتەکانی خۆری لێ بدە و جێبەجێی کرد بە ھاوکاری کاک کەمال شێخ فاتیح و سوپاسیان دەکەم بۆ ھاوکارییان، ئێستا ئەو کارەمان نوێ کرد و تەواو بوو، بەڵام ماوە برج و ھەسارەکانیشی دروست بکەین کە شێخ حەسەن بە گەچ لەسەر قەراغی ڕؤژئاوا لە دیکۆری چلەکە (١٥)سم پانە ھەمو بورج و ھەسارەکانی ئاسمانی لەسەر دروست کردووە بە گەچ، ئێمە زۆر ماندوو بوین بە دروستکردنی ڕوانگەی چلەی زستان بە گوێرەی قیاساتی پارچە ئەسڵییەکانی ئەوانەی لە ڕۆژانی ٢١–٢٣ ئایاری ١٩٨٢ دا دۆزیمەوە کە گڵی مزگەوتەکەم پشکنی پاش ڕوخاندنی مزگەوت لەلایەن دائیرەی ئەوقافی سلێمانییەوە و لەسەر داوای خەڵکی گڵەزەردە لە ڕۆژی ٢٤ یان ٢٥ی نیشانی ١٩٨٢ شووشەی کڵاو ڕۆژنەی ڕوانگەکەم دی لای یەکێک لە خەڵکی گڵەزەردە و بەپێ شووشەکەم کڵاوژنەکە لە دیواری ڕۆژھەڵاتدا دایە دروستکردن کاتێ خێرخوازێک مزگەوتەکەی دروست کرد، ئەگەر شووشە و پارچە ئەسڵییەکانم نەدۆزیایەتەوە مومکین نەبوو ڕوانگەکە زیندوو بکرێتەوە، ساڵی ١٩٨٣ کە زیندوم کرد، سوپای عێراق مزگەوتەکەی لەگەڵ دێیەکەش وێرانکرد ساڵی ١٩٨٧، جاری یەکەم بە ھاوکاری مامۆستا کامل ئەحمەد مامۆستای ھونەری تەشکیلی دیکۆری ڕوانگەکەم دروست کرد و جاری دووەم بە ھاوکاری مامۆستا عەلی کەریم مامۆستای ھونەری تەشکیلی دروستم کرد و ھەردووش خەڵکی سلێمانین و سوپاسیان دەکەم[٦٧]
٧)ڕوانگەی شێخ حەسەن بۆ تەماشاکردنی مانگی یەک شەوە لەسەر شاخی گلەزەردە: لە ڕؤژئاوای دێ گڵەزەردە و لە پشتی (کانی بارێ) و لە کۆنەوە ڕێگا چووە بۆ سەر شاخی بەرانان چونکە لەوێ کەلێنێک لە شاخ ھەیە و ڕوانگەکە لەسەر سەری شاخە لای کەلێنەکە کە سلێمانی لێوە دیارە و تا شاخی ئەزمەڕ و پیرەمەگروون و شاخی بازیان و سەگرمە لە پشتی دێ خاوێ و ھەندێکی دیکە لە قەرەداغ لەگەڵ دەشتی شارەزوور دیارە، سێ بەردی گەورە لەلای یەک ھەیە و یەکیش لە پشتیانە و ڕوویان لە باشووری ڕۆژھەڵاتە و دوریان (١٣م) و پانییان پێکەوە (٤م و ٥٠ سم)-ە، زانای فەلەکی شێخ حەسەنی سەید محەممەدی نۆدێی بەرزنجی لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەھەمدا ئەم بەردانەی کردووەتە ڕوانگەیەک بۆ تەماشاکردن و بینینی مانگی یەک شەوی و کە مانگی دەبینی ئاگرێکی گەورەیان لەوێ دەکرد تا ھەموو ئەو شوێنانەی لێوەیان دیارن بیبینن و بزانن بەیانی مانگی ڕەمەزانە و یان جەژنە تا ساڵی (١٩٦٠) ئەو کارە لەوێ دەکرا بەڵام کەساڵی ١٩٦١ شۆڕشی کوردستان دەستی پێ کرد ئیتر ئەو کارە نەما، حکوومەتیش لە سلێمانی بە ڕەسمی کاری پێ دەکرد وەک کتابی ڕەسمی موتەصەرفی سلێمانی ساڵی ١٩٢٦ کە کەوتە دەستم، خەڵکی گڵەزەرد پێشیان دەوت (بەردە ئاگرەکە)، ڕۆژی ٢٩ی ئابی ١٩٨٣ شێخ بابا ڕەسولی شێخ حەسەن لە خەڵکی گڵەزەردە و لە زورییەتی شێخ حەسەن بەردەکەی پیشانم دا و چیمەنتۆمان برد و چیمەنتۆمان لێدا تا بناسرێ، بەرزی ئەم شوێنە لە دەریاوە (١٣٨٠) مەترە و دەرەجەکەی (٣٩٬٢٦٬٣٥ باکوور) و (٥٤٬٢٢٬٤٥ ڕۆژھەڵات) بوو
، تەمەنی زنجیرە چیای شاخی بەرانان ١١٠ ملیۆن ساڵە، لێرەدا باسی پێوانەی بەردەکانی دەکەم:
١-بەردی پێشەوە واتە بەلای سلێمانییەوە (٢م و ٨ سم) درێژە و (١١٠ سم) بەرزە و ئەستووری لایەکەی کە دیارن (١٩٠سم)-ە، ڕوەکەی بەلای بەردی دووەمەوە کەمێک قووڵە و مرۆڤ دەتوانێ پشتی بداتێ، نزیکترین شوێنی لەگەڵ بەردی دووەم (٢٢سم)، بەردەکە لە ڕۆژھەڵات بۆ ڕۆژاوا درێژبووەتەوە وەک ھەردوو بەردی دیکە
٢-بەردی دووەم و ناوەڕاست درێژیی لە ڕۆژھەڵات بۆ ڕۆژاوا (١٩٠سم) و ئەستووری سێ لایەکەی کە دیارە لەسەر ئەرز (٢٫٦٥م)-ە و بەرزیی لە ئەرزەوە (١١٥سم)، بڕبڕەی پشتی باریکە و لە ناوەڕاستدا چالکەیەکی مەیلە بەلەمی ھەیە بە پێوەری (٣٣*١٨ سم) و قووڵی (١١سم و نیو)، لە تیژایی پشت بەردەکە واتا سەرەکەی پێنج ھێل (کەلێن)ی تێدا ھاتووەتە کۆڵین بۆ تەماشاکردنی مانگ، کەلێنی یەکەم لە ڕۆژاوایە بە (٤سم) درێژە) و بە (٥سم) فراوانە، ھی دووەم بە (٤سم) درێژە و فراوانی (٥سم)، کەلێنی سێیەم بە (٥سم) درێژە و فراوانیی دەوری (٥سم)، کەلێنی چوارەم لەسەر قەراغی چاڵەکە لە پشتەوە (٩سم) درێژە و (٦سم)یش فراوانە، بۆ تەواوکردنی ئەم کەلێنە لەوبەری چاڵەکەوە کەلێنێک ھەڵکەندراوە بە درێژی (٥٫٥سم) بە فراوانی (٥سم) واتە ھێڵی تەماشاکردن کە بەسەر چاڵەکەوە ڕاستەو ڕاست چووە (٤٧٫٥ سم)، کەلێنی پێنجەم و کۆتایی لە ڕۆژھەڵات (٨سم) درێژە و (٤سم)یش فراوانە، بەردەکە لە بەری ڕۆژاوا و ھەروەھا بەری ڕۆژھەڵات بەقەد سەرە پەنجەیەک ھاتبێتە کۆڵین بە شێوەیەکی زۆر تەنک، ھێڵەکان (کەلێنەکان)-ی تەماشاکردنی مانگ ڕو لە باشووری ڕۆژاوان بەپێی ھەڵکەوتنی بەردەکان
٣- بەردی سێیەم (٢٫٩٠ سم) درێژە و دەوری (١٥٠سم) پانە و (١٢٠ سم) بەرزە، قەراغی باشووری ڕۆژاواکەی قووڵە و باران ناگرێت، لە ساڵی ١٩٩٦ لەژێر ئەم قەراغەم نوسی (ئەمە ڕوانگەی شێخ حەسەنە) و وێنەی مانگیشم لەسەری دروست کرد و ناوی خۆشم نوسی لەگەڵ مێژووی ١٩٩٦ و تا ئێستا ھەمووی ماوە چونکە بەفر و باران ناگرێت، لەسەر پشتی دوو پارچە بەرد ھەن، لە تەنیشتی باکووری ڕۆژاوای ھەرسێ بەردەکە بەردێکی بەتەنیایی ھەیە بە پێوەری درێژی (١٢٠ سم) و ئەستووری لایەکەی (١٨٠سم) و بەرزیی (٩٠سم)، ڕۆژی ٢٩ی ئابی ١٩٨٣ پشتی بەردەکەم چیمەنتۆ کرد تا بزر نەبێت و ئێستاش شوێنەواری چیمەنتۆکە ماوە[٦٨]
ھەوڵەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە زانستی گەردوونناسیدا
[دەستکاری]شێخ حەسەنی گڵەزەردە سەعاتێکی تەختەی لە مزگەوتەکەدا دروست کردبوو بۆ مەبەستی دیاریکردنی کات و ڕێکخستنی کاروبار و ئێشگری و بەندایەتی، کە پێک ھاتبوو لە تەختەیەکی بازنەیی کە نیوەتیرەکەی ٢٠ سم و لە ناوەڕاستدا دارێک ڕاست بووەتەوە بە ئەندازەی تیرەکەی و لەگەڵ جووڵانەوەی خۆردا ئاڕاستەی سێبەرەکە دەچێتە سەر ژمارەیەکی تۆمارکراو لەسەری، ھەروەھا لە ئەشکەوتێکی بناری گڵەزەردە، شێخ حەسەن توانیبووی تاقیگەیەکی خنجیلانە دروست بکات لەو دڵۆپە ئاوانەی کە دەچۆڕانەوە و لەناو ئەشکەوتەکە دەیبەست و دەبووە سوورەییا[٦٩]
شێخ حەسەن لە ناو مزگەوتەکەیدا لە گلەزەردە کە بەدەستی خۆی حسابێکی فەلەکی و کەشناسی بە گەچ دروست کردووە، بە پشت بەستن بە تیشکی خۆر لە خۆرھەڵاتەوە دیاری کردووە، ھەروەک پێویستە لە دروستکردنی مزگەوتدا ھەیوان و شوێنی بە کۆمەڵ نوێژکردنەکەی بە جۆرێک کە ڕووی لە قیبلە بێت، ھەر لەم ڕووەوە دەتوانین ناوی دیوارەکان بنێین کە کاتێک لە ناو میحرابی مزگەوتەکەدا وەستاوین و ڕوومان لە قیبلەیە، دیواری لای دەستی چەپمان دیواری ڕۆژھەڵات دەنوێنێ، لای دەستی ڕاستیشمان دیواری ڕؤژئاوایە و پشتمان باکوورە و بەردەممان کە دیواری باشوورە دەنوێنێ، دیواری باکووری مزگەوتەکەی شێخ حەسەن لە ناوەوە چوار تاقی لەسەر وێنەکرابوو بە گەچ، بە گۆشە و ھێڵی بەیانی، نەخشە و نیگاری کێشابوو و دەستنیشانی کردبوو، ڕۆژ بە ڕۆژ ھەموو بەیانییەک ئەگەر بە ڕێکەوت ڕۆژێک ھەور و ھەڵا بوایە، خۆر پەنھان دەبوو و چاوەڕێی ساڵێکی تر دەبوو بۆ ئەنجامدانی ئەو شاکارە مەزنە، شێخ حەسەن وەھای دروست کردبوو کە دووری نێوان تاقی یەکەم بۆ تاقی چوارەم (٢٫٤٠م) بوو، بەرزی تاقەکە (١٫٤٠م) بوو، ئەمەش بۆ ڕاگرتنی حسابی ڕۆژەکانی چلەی زستان کە لەلای شێخی گڵەزەردە (چلەی زستان لە ٨ی کانوونی دووەمەوە دەست پێدەکات ھەتا ١٧ی شوباتی ھەموو ساڵێک) کە بە حسابی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ناسراوە، ١٤ی ئازار وەرزی بەھارە و ١٤ی حوزەیران وەرزی ھاوینە و ١٤ی ئەیلوول وەرزی پاییزە و ١٤ی کانوونی یەکەم سەرەتای وەرزی زستانە بە گوێرەی ساڵی زایینی، بە ئەم مەبەستە سودی لە ھەردوو دیواری ڕۆژھەڵات و دیواری باکوور وەرگرتووە، لە دیواری ڕۆژھەڵات کڵاوڕۆژنەیەکی (٣٠*٤٠سم)ی دروست کردبوو بۆ ھاتنە ژوورەوەی تیشکی خۆر بە جۆرێک لەگەڵ ھاتنە ژوورەوەیدا لە ناوەوە بەر دیواری باکوور بکەوێت، دیارە لە یەکەم ساڵی تاقیکردنەوەکەدا بۆ سەر تیشکە کەوتوەکانی سەر دیواری باکوور ڕؤژانە شوێنەکانی بە خەتێک دیاری کردووە لەسەر دیواری باکوور کە ھەر خەتێک نیشانی ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی چلەی زستانی نواندووە، ھەتا لە نێوان دووری دیوارەکەدا کە درێژییەکەی (٢٫٤٠سم) بوو چلەی زستان تەواو دەبوو، سەرەتای تاقی یەکەم نوسرابوو (ابتدائی چلە)، لەنێوان تاقی دووەم و سێیەم نوسرابوو (٢٠ی چلە)، لە نێوان تاقی چوارەم و کۆتایی نوسرابوو (تمام چلە) واتا کۆتایی چلە[٧٠]
ھەر لەسەر ئەم شوێنە، بەڵام لە کڵاوڕۆژنەیەکی ترەوە چلەی ھاوینیشی بەکارھێناوە، لە خواروی ئەم تاقانەوە دوو ڕیز خانە ھەیە ڕیزی ٢٥ خانەیە کە دەکاتە ٥٠ خانە، ژمارەی ڕۆژەکانی وەرزەکەیە لە ٤٠+٥٠=٩٠ ڕۆژ و سێ مانگی وەرزەکە، شوێنی چەند کڵاوڕۆژنەیەکی تریش ھەبوون کە شێخی خواناس بۆ چەند حسابێکی تر ئەم کڵاوڕۆژنانەی بەکارھێناوە، وەک زانینی (کاتەکانی نوێژ و سەرەتای ھەر چوار وەرزەکە) لە ڕێگەی بەکارھێنانی دیواری باکوور و دیواری ڕۆژاوا لە ناوەوە، دوو ئەستۆرلابی لە تەختی ئەرزەکەی ناو مزگەوتەکەدا دروست کردبوو کە تەنھا خۆی و کەسانی کەشناسی دەیانزانی بەکاریبھێنن بۆ کات و ساتی بورجەکانی گەردوون، شێخ حەسەن ماوەی ٣٦ ساڵ خەریکی ئەم شاکارە مەزنە بوو چونکە دەورانی گەردوونی بە ٢٦ ساڵ جارێک تەواو دەبێت و بەو ماوەیە زانیویەتی ڕۆژگار و گەردوون و زەوی و مانگ چییان بەسەردا دێت، یەکەم ڕوانگەیە لە جیھانی ئیسلامیدا، شێخ حەسەن چاوەڕێی تیشکی خۆری کردووە ھەموو بەیانییەک لە کاتی ھەڵھاتنیدا کە دەیدا لەو دیوارەی کە بەرامبەر پەنجەرەی بەرەو خۆری ژووری مزگەوتەکە بووە لە گوندی گڵەزەردە، وێڕای ئەوەی کە لە مێژووی سەرھەڵدانی ساڵنامەی جیھانیدا حسابی گڵەزەردە کێس و بەھای خۆی ھەیە لەتەک ساڵنامەی جیھانی، ئەمە ھاوتای حسابی (کەلیخان)-ە بە جیاوازی پێنج ڕۆژ بە گوێرەی ھاتنی وەرزەکانی ساڵ[٧١]
حاجی شێخ ئەحمەدی نەقیب دەڵێت: لە پۆلی سێ و چواری سەرەتایی بووم کە ئێستا تەمەنم ٨٠ ساڵە سەردانی ئەو مزگەوتەم کردبوو لە نزیک کەشناسییەکەوە پەنجەرەیەکی گەورە ھەبوو، لە خوارووی پەنجەرەکەوە تاقێک ھەبوو کە چوار کاتژمێری خۆر -ڕۆژی تێدابوو، من ئەو کاتە نەمزانی ئەم چوار مورە دارە چین کە یەکی بە ئەندازەی ویلی تایەی قەمەرەیەک خڕ و ئەستوور بوون، لە ناوەڕاستیدا یەکی تولێکی (بەڵاڵۆک)یان شیشی ئاسن چەقی بوو لەسەر ڕووی مورەدارەکە بەشێوەی خاڵی سەعات دیاری کرابوو، ئەم چوارە بۆ وەرزەکانی (ھاوین-پایز-زستان-بەھار) بەکار دەھات، ئەوکاتەی چومە ئەڵمانیا، ئەوکات سەعاتی ڕۆژییم بینی و تێگەشتم شێخ چ کارێکی ئەنجامداوە[٧٢]
ئەوەی گڵەزەردی بینیبێت یان لە دورەوە بۆی ڕوانیبێت دەبینێت کە دێکە بە چەند چیا و گرد و بەرزایییەک دەورە دراوە ھەریەکەیان لە بەرزاییدا جیاوازیان ھەیە، بەتایبەتی چیای پشت سەر قەبرانەکە کە چیای مەخفەرەکە ی پێدەڵێن کە لەوێوە تا چاو بڕکات زۆر لە ناوچە دوورەکانی دەوروبەری بەدی دەکرێت کە کاتی خۆی ھەواڵ بەری تیابووە لە بەری قەرەداغەوە بۆ ناوچەی شارباژێر بە ئاوێنە، ئەوەی کە لێرە مەبەستە بوترێت ئەوەیە کە بۆچی شێخ حەسەن لە دووری چەند کیلۆمەترێک زۆر لە پشتی دێکەوە ئەو بەرزایییەی لەسەر درێژکراوەی زنجیرە چیای بەرانان ھەڵبژاردووە بۆ ڕوانین بۆ مانگ و ئەستێرەکان؟ دڵنیابن ئەمە جێگەی پرسیارە لەکاتێکدا چەند سەد مەترێک لەناو دێدا بەرزترین چیا شک دەبرێ بۆ ڕوانین وەک چیای مەخفەرەکە، بۆیە شێخ حەسەن لە ھەڵبژاردنی ئەو شوێنەدا بەھەڵە نەچووە، چونکە ھۆیەک نییە تەنھا ئەوە نەبێت کە لەوێوە توانیویەتی زۆرتر و چاکتر ڕوانگەرێتی خۆی بەردەوام پێ بدات، ڕوانگەی شێخ حەسەن لە پشت گوندەکەوەیە، بەو شاخە دەڵێن (باسکی وەیس)، درێژی بەردێکی گەورەیە (٢٩٠سم) درێژی و بەرزی (١١٠سم)ی قۆچەکییە، کاتێک سەیر دەکەیت بۆ ئاسمان و چاو دەنێیت بەو بەردەوە بەرەو خاوێی قەرەداغ زۆر بە جوانی مانگی یەکشەوە دەبینیت لە دەوروبەری بانگی شێواندا، جەنابی کەلێکی کردووەتە بەردەکە و زۆر بە جوانی بۆت دەردەکەوێت، لەجێگەی کەلەکەوە بۆ کۆتایی بەردەکە (١١٠سم)، درێژی ئەو چاڵەی سەری تێکردووە و بەلاری بۆی ڕوانیوە (٣٠سم) پانە و (٢٤سم) قووڵە، بەڵام ئەگەر شوێنەکەت گواستەوە ئەوە مانگت لێ ون دەبێت، بە چاوی ئاسایی مانگی یەکشەوە نابینرێت، ئەو دەزگا و کەرەستانەی کە شێخ حەسەن لەو جێگەیەدا بەکاری ھێناون بریتی بوون لە سێ تاوێرە بەردی گەورە ڕووبەری کۆبونەوەی ئەم سێ تاوێرە بەردە نزیکەی ١٣٫٥ مەتر دووجایە، یەکێکیان لە ھەموویان گەورەترە و شێوەی قەنەفەیەکی وەرگرتووە کاتی دانیشتن لەسەری ھەست بە ئاسودەیی و ماندونەبونی دەکەیت، دوو بەردەکەی تریان لە بەردەمی گەورەکەیاندا دیارە کاتی خۆی شێخ حەسەن ڕوو لە قیبلە دانیشتووە لەسەر گەورەکەیان و قاچی ستووەتە سەر دوو بچووکەکەیان، ھەڵبەتە شتێکیشی بەکارھێناوە بۆ ڕوانین وەک لە خەڵکی بەتەمەنی ڕیش سپی گڵەزەردە بیستراوە، کاتی نزیک بوونەوەی مانگی ڕەمەزان و جەژنەکان، شێخ حەسەن پریاسکەیەکی لە خواردن بۆ چەند شەوێک دەپێچایەوە، بەرەو شوێنی مەبەست دەکەوتە ڕێ و لەوێوە شەوانە یان دەمەو بەیان پێش خۆرکەوتن خەریکی ڕوانگەرێتی بووە بۆ ئاو خواردنەوەیش کانی بارێ کە کەوتووەتە خوار ئەم شەوێنەوە پێویستی خۆی جێبەجێ دەکرد، ئەم شوێنە بۆ خۆی گرنگییەکی جوگرافی و ستراتیژی و فیزیاوی ھەیە، کاتێک شێخ حەسەن مانگی بدیایە لە نزیک ئەم تاوێرانەوە ئاگرێکی دەکردەوە کە لە ھەموو ناوچەکانی (سوورداش، شارەزور، قەرەداغ، گەرمیان، بازیان، سلێمانی، شارباژێڕ) دەبینرا، خەڵکی ئەو ناوچانەش بەھەمان شێوە خەڵکی ناوچەکانی تریان لە سەرەتای ڕەمەزان و جەژنەکان ئاگادار دەکردەوە و دەیانگەیاند، کەرەستەی گەیاندن و زانین لەو سات و کات و ساڵانەدا ئاگر بووە، بینینی ڕووناکی خێراتر دەگات بە مرۆڤ وەک لە دەنگ، ھەر لەبەر ئەم ھۆیەشە خەڵکی ناوچەکە و کوردستان ناوی (بەردە ئاگرین)-یان لێناوە[٧٣]
حاجی شێخ ئەحمەدی نەقیب دەڵێت: لە یەکێک لە کتێبخانە ئەھلییەکانی ئەڵمانیا کتێبێکم داوا کرد لەسەر گەردوونناسی، لەم کتێبەدا ھاتووە: {ئەم زانستە لە ھیندەوە ھاتووە بۆ عەرەب و لەوێوە بۆ ئەندەلوس و لەوێوە بڵاوبووەتەوە بە ئەوروپادا}، لە کۆتایی ئەم کتێبە قەبارە زۆر گەورە و ئەستوورەدا بە زمانی ئەڵمانی نوسراوە :{شێخ حەسەنی گڵەزەردە لەسەر شاخی گڵەزەردە ٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر خەریکی ئەم زانستە بووە، بەڵام ھیچ زانیاری درێژ و تەسەلمان لەسەری نییە}، ناوی نووسەرەکانی ئەڵمانییەک و ئەمریکییەک بوون[٧٤]
شێخ حەسەنیش بەردێکی لە پاش بەجێماوە کە بەرزییەکەی (١٦٠سم) و ئەستووری (١٦٠سم) بووە، کە زۆر سەرنج دەدرێت و دەستی لێدەدرێت شتێکی گرنگ بینەر سەرسام دەکات، ئەویش ئەوەیە کە ھەشت ڕووی ھەیە، ڕووی ھەشتەم لە ھەمووی پانترە و ھەستی پێدەکرێت، تا ئێستا بە تەواوەتی نەزانراوە بۆچی بەکارھاتووە، بۆچوونێک ھەیە کەوا ھەر ڕوویەکی ئاماژەیە بۆ کوڕێکی، ئەولایەی کە پانترە ھێمایە بۆ شێخ محێدینی کوڕی کە لە ھەموویان گەورەتر بووە لە ھەموو ڕوویەکەوە، ئەم بەردە جاران لەولای مزگەوتەکەوە بووە، بەڵام ئێستا لەسەر جادەکە نزیک مەزاری دایە خاسێ چەقاندوویانە و بە ئاسانی دەیبینیت، بەڵام مەخابن کەسانێک بۆیەی سەوزیان کردووە و چاڵ و چۆلەکانی پڕ بووەتەوە[٧٥]
مامۆستای شوێنەوارناسی کورد بەڕێز عەبدولڕەقیب یوسف دەڵێت: گڵەزەردە سەرەتا ناوی بارا بووە و نزیکەی ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ئاشور ناصرپاڵی دووەم ئاوەدانی بارای داگیر کردووە، لە سەرجەم بیست و چوار شاری لۆلۆیەکان، ئێستا ناوی (بارێ -کانی بارێ) زیندووە بۆ شوێنەوارێکی کۆن لە نزیک دێی ئێستا بەلای ڕۆژاواوەیە، ھەروەھا شوێنەواری (کارێزی گاوری)-ش ھەیە لە پشت دێکەوە بەلای باشووری ڕۆژاوایەوە، کە شارێکی شورا کراو بووە و پانی شوراکە (١٣٠سم) بووە و بڕێک کارێزی کۆنی لێیە، بەشی ڕؤژھەڵات شوێنەواری تری لێیە، گڵەزەردە لە ڕێگایەکی سەرەکیدا بووە بۆ گەرمیان و ناوچەی میزۆپۆتامیا، خانێک لە خواروی قەبرستان ھەبووە، چونکە لەوێدا نیو ئەستونە بەردێکی ھەشت گۆشەیی لەوێ ماوە کە نیشانەی ڕێگا بووە، گڵەزەرد قۆناغ بووە[٧٦]
یەکێک لە شوێنەوارە بەجێماوەکانی بەردێکی ترە لەسەر کێوی ئەزمەڕ کە قاچی ڕاستی لەسەر داناوە، شێوەکەی پێخاوسە، قەبارەی بەردەکە ٥٠*٣٠ سم دەبێت، جێگە پێکەی نزیکەی ژمارە (٤٢–٤٣) دەبێت، پاژنەی پێی و سنگی پێی و سێ پەنجەی بە باشی ھەست پێدەکرێت، بەردێکی گەورەی تر کە بە ئەندازەی (١٠٥*٦٤سم) بووە، لە ناوەڕاستیدا دۆڵێکی بچووک ھەیە (٢٥سم) تیرەکەیەتی و (٣٢سم) قووڵییەکەیەتی، بۆ کوتانی گەنم و پەرشە و ساوەر و بابەتی دانەوێڵەیی کە دایە خاسێ کاری پێکردووە، ئێستا لە پشت جارەکەی ناو دێکەوەیە لە نزیک مزگەوتەکە دانراوە و چەند دۆڵ و بابەتی تر لە بەرد دروست کراوە، ھەندێکیان لە گڵەزەردە ماون، دوو کۆڵەکەی دارگوێز کە وەستایەکی ناوچەی ھەورامان دروستی کردوون لە مزگەوتەکەدا بۆ ڕاگری نیرگەکان بەکارھاتوون، ئێستا یەکێکیان لە مزگەوتەکەدا دانراوە، درێژییەکەی (٢٫٥٠م) و ئەستوورییەکەی (٨٠سم) بووە و تەپڵەکەکەی سەرەوەی (٦٣ بە ٣٢سم) بووە، بەڕێز شێخ عەبدولڕەحمانی گلەزەردە بۆ ماوەی (٢٣)ساڵ لە شاری سلێمانی پاراستبووی، و دوای ئەو ھەموو ماندوو بوون و ساڵە زۆرە، ھەدییەی مزگەوتەکەی کردووەتەوە، مەزارەکانی (شێخ حەسەن و دایەخاسێ و شێخ عەبدولصەمەد و شێخ مەعروف و ھەندێ لە حەفید و نەوەکانی تر) لە گوندی گڵەزەردە ئەسپەردە کراون[٧٧]
شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە سەرچاوەکاندا
[دەستکاری]شێخ حەسەنی گڵەزەردە لە چەندین سەرچاوە ئاماژە بە ژیاننامە و کارەکانی کراوە لەوانەش:[٧٨]
سەرچاوە کوردییەکان
[دەستکاری]١- بنەماڵەی پاکان (بەحرولئەنسابی ئەحمەدی):
نووسەر: حاجی مەحموود ئەحمەدی وەڵانی
ساڵی چاپ: ١٣٨٧ ک
شوێنی چاپ: تاران
چاپخانە: ڕستمخانە
چاپ: دووەم
٢- زنجیرەی تۆماری تەمەنی پەیک - ژمارە پێنج
نووسەر: مامۆستا کەریم زەند
ساڵی چاپ: ٢٠٠٦
چاپ: یەکەم
٣- سلێمانی شارە گەشاوەکەم
نووسەر: جەمال بابان
ساڵی چاپ: ٢٠١٢
شوێنی چاپ: ھەولێر
چاپخانە: دەزگای ئاراس
چاپ: دووەم
٤- ئەدەبی نامە نووسینی کوردیی
نووسەر: کەمال ڕەئوف محەممەد
ساڵی چاپ: ٢٠٠٤
شوێنی چاپ: ھەولێر
چاپخانە: دەزگای ئاراس
چاپ: یەکەم
٥- تاریخی سلێمانی و وڵاتی
نووسەر: محەممەد ئەمین زەکی بەگ
ساڵی چاپ: ٢٠٠٦
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: بنکەی ژین
چاپ: دووەم
٦- بوژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد
نووسەر: محەممەد عەلی قەرەداغی
ساڵی چاپ: ٢٠٠٧
شوێنی چاپ: ھەولێر
چاپخانە: دەزگای ئاراس
چاپ: یەکەم
٧- شاری سلێمانی ململانێی گرووپە کۆمەڵایەتییەکان
نووسەر: فازیل کەریم ئەحمەد
ساڵی چاپ: ٢٠١٤
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان
چاپ: یەکەم
٨- ساداتی بەرزنجە
نووسەر: مەلا مستەفای سەفوەتی کوڕی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژە
ساڵی چاپ: ٢٠١٥
چاپ: یەکەم
٩- کەسایەتییە ناودارەکانی کورد (ئینسایکلۆپیدیای وەڵامی کورد)
نووسەر: دکتۆر بەکر بەرزنجەیی
ساڵی چاپ: ٢٠١٢
چاپخانە: بنکەی ڕۆشنبیری لوبنانی
چاپ: یەکەم
١٠- مێژووی ناودارانی کورد
نووسەر: بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی
ساڵی چاپ: ٢٠١١
شوێنی چاپ: ھەولێر
چاپخانە: ئەکادیمیای کوردی
چاپ: یەکەم
١١- ڕۆڵی پرشنگداری زانا مسوڵمانەکان لە پێشکەوتنە زانستییەکان دا
نووسەر: دکتۆر کاوە فەرەج سەعدوون
ساڵی چاپ: ٢٠٠٧
چاپخانە: پڕۆژەکانی تیشک
چاپ: یەکەم
١٢- سەرچاوەی بێگەرد بۆ ناسینی مەرد
نووسەر: نووری بابا عەلی
ساڵی چاپ: ٢٠٠١
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: چاپخانەی بینایی
چاپ: یەکەم
١٣- شێخ حەسەنی گڵەزەردەیی بەرزەنجی، زانا و داھێنەر
نووسەر: شێخ ستار عەبدوڵڵا بەرزەنجی
١٤- نەوەکانی بابە ڕەسوڵی گەورە
نووسەر: مستەفا عەسکەری
ساڵی چاپ: ٢٠١٢
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: چاپەمەنی ئەزمەڕ
چاپ: یەکەم
١٥- شکۆ نامە
نووسەر: م. ئاوات ئەبووبەکر ئەحمەد
ساڵی چاپ: ٢٠٠٨
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: کارۆخ
چاپ: یەکەم
١٦-مێژووی زانایانی کورد
نووسەر: مەلا تاھیر مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی
ساڵی چاپ: ٢٠١٠
شوێنی چاپ: ھەولێر
چاپخانە: ئاراس
چاپ: یەکەم
١٧-بنەماڵەی زانیاران
نووسەر: مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
ساڵی چاپ: ١٩٨٤
شوێنی چاپ: بەغداد
چاپ: یەکەم
١٨-باخچەی سەیدەکان
نووسەر: محەممەد عەبدولکەریم شێخانی بەرزەنجی
ساڵی چاپ: ١٩٧١
شوێنی چاپ: بەغداد
چاپ: یەکەم
١٩-تەسەوف و ڕەوتی نیشتیمانی
نووسەر: یەحیا بەرزەنجی
ساڵی چاپ: ٢٠١٥
شوێنی چاپ: ھەولێر
چاپ: یەکەم
سەرچاوە فارسییەکان
[دەستکاری]١- تاریخ مشاھر کرد عرفا، علما، ادبا، شعرا
نووسەر: باب مردۆخ ڕۆحانی
ساڵی چاپ: ١٣٨٢ ک
شوێنی چاپ: تاران
چاپخانە: بڵاوکراوەی سرووش
چاپ: دووەم
٢-لغت نامە دھخودا
نووسەر: عەلی ئەکبەر دێھخودا
شوێنی چاپ: تاران
چاپخانە: زانکۆی تاران
٣-فرھنگ کتب و نشریات کردستان
نووسەر: شەھاب خزری
ساڵی چاپ: ١٣٨٨ ک
چاپخانە: چاپخانەی سیمرغ - ناوەندی بڵاوکراوە زانستی یەکانی کالج
چاپ: یەکەم
٤-تاریخ تصوف در کردستان
نووسەر: م. محەممەد ڕەئوف تەوەکوڵی
ساڵی چاپ: ١٣٨١ ک
چاپخانە: بڵاوکراوەی تەوەکوڵی
چاپ: دووەم
سەرچاوە عەرەبییەکان
[دەستکاری]١- الآثار الخطیة فی المکتبة القادریة فی جامع الشیخ عبدالقادر الکیلانی
نووسەر: د. عیماد عەبدولسەلام ڕەئوف
ساڵی چاپ: ١٩٧٨
شوێنی چاپ: بەغداد
چاپخانە: ئیرشاد
چاپ: یەکەم
٢-معجم اعلام الکرد فی التأریخ الإسلامی و العصر الحدیث فی کردستان و خارجھا
نووسەر: د. محەممەد عەلی سویرەکی
ساڵی چاپ: ٢٠٠٦
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: بنکەی ژین
چاپ: یەکەم
٣-مراکز ثقافیة مغمورة فی کردستان
نووسەر: د. عیماد عەبدولسەلام ڕەئوف
ساڵی چاپ: ٢٠٠٨
شوێنی چاپ: ھەولێر
چاپخانە: دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی
چاپ: یەکەم
٤- علماؤنا فی خدمة العلم و الدین
نووسەر: مامۆستا عەبدولکەریم مودەریس
ساڵی چاپ: ١٩٨٣
شوێنی چاپ: بەغداد
چاپخانە: چاپخانەی دارولحورییە
چاپ: یەکەم
٥-معجم المؤلفین
نووسەر: عومەر ڕەزا کەحالە
ساڵی چاپ: ١٩٩٣
شوێنی چاپ: لوبنان
چاپخانە: دامەزراوەی ڕیسالە
چاپ: یەکەم
٦-ھدیة العارفین
نووسەر: ئیسماعیل پاشای بەغدادی
چاپخانە: دار إحیاء التراث العربی
٧-إیضاح المکنون
نووسەر: ئیسماعیل کوڕی محەممەد ئەمین کوڕی میر سەلیمی بابانی بەغدادی
چاپخانە: دار إحیاء التراث العربی
٨-الشیخ معروف النودھی البرزنجی
نووسەر: شێخ محەممەدی خاڵی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵ
ساڵی چاپ: ١٩٦١
چاپخانە: تەمەدوون
چاپ: یەکەم
٩-سادات البرزنجة
نووسەر: عەبدولقادر محەممەد بەرزنجی
ساڵی چاپ: ١٩٥٦
شوێنی چاپ: کەرکووک
چاپخانە: الترقی
چاپ: یەکەم
١٠-الرسالة المنجیة فی مناقب السادات البرزنجیة
نووسەر: شێخ مارفی ڕیشەڵانی
ساڵی چاپ: ٢٠٠٢
شوێنی چاپ: بەغداد
دەستخەتەکان
[دەستکاری]١-بحر الأنساب بشمول الأجداد
نووسەر: مەلا شێخ مارفی نۆدێی بەرزەنجی
٢-الاشرافیة
نووسەر: م. شێخ مەحموودی شۆریجە
٣-ریسالەی ئەشرافییەی کوردیی
نووسەر: م. مەلا ئەحمەدی کوڕی حاجی مەلا ڕەسولی دێلێژەیی
- رسالة المنجیة فی مناقب سادات البرزنجیة
- الرسالة المنجیة فی سادات البرزنجیة
نووسەر: حەسەنی کوڕی مەعرووفی حەسەنی گڵەزەردەیی بەرزەنجی
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ سیروان سەرگەڵوویی: ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم)، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک، ٢٠١٤، چ ١، ل ٨٧
- ↑ بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی: مێژووی ناودارانی کورد، ئەکادیمیای کوردی - ھەولێر، ٢٠١١، چ ١، ب ١، ل ٢٤٦
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٦٢
- ↑ مەلا طاھر مەلا عبداللە بەحرکەیی: مێژووی زانایانی کورد، نووسینگەی تەفسیر - ھەولێر، ٢٠١٦، چ ٢، ب ١، ل ٣٠٤
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٢٣
- ↑ گوندێکە لە شارباژێڕی تەخت، سەر بە قەزای چوارتا، نزیک پایتەختی بابانەکان (قەڵاچۆلان)، کە ئەوکات و ساڵانە سەرچاوەی زانست و زانیاری و ڕۆشنبیری بوو [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٢]
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٦٢
- ↑ محەممەد عەلی قەرەداغی: بوژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد، دەزگای ئاراس - سلێمانی، ٢٠٠٧، چ ١، ب ٧، ل ١١٣
- ↑ محەممەد ئەمین زەکی بەگ: تاریخ السلیمانیة، دار نور حوران - سوریة، ٢٠١٦، چ ١، ل ١٩٢
- ↑ بە ناو قەدی کێوی بەرانانەوەیە، ١٣٤٥ م لە ڕووی دەریاوە بەرزە، ١٥ کم لە باشووری شاری سلێمانییەوە دوورە، بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتووانی ١٦٦ کەس بوون، بە یەکێک لە دێیە گرنگەکانی ناوچەی قەرەداغ دەژمێردرێ [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٥٧]
- ↑ ھەندێ بۆچوون لەسەر ناوی گلەزەردە ھەیە:
- شوێنێکی ڕەقەڵان و زبران و خاکی بێ کشتوکاڵە لە سەرەتا و لە کۆندا پێیان وتووە (سەعدان)
- جۆرە گوڵێکی زەرد لەو دەڤەرە زۆر بووە و ڕوواوە، سوودیان بۆ سک ئێشە لێی وەرگرتووە و پێی وتراوە (گوڵە زەرد)، تەنانەت ئێستاش ئەو گوڵە زەردە لەو ناوچەیەدا بەرچاو دەکەوێت
- ھەندێکیش دەڵێن: بەیانیان و ئێواران زەردەی ھەتاو بە خاکەکەیەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و خاکەکەی زەرد دەنوێنێ (گڵەکەی زەرد دەبێت)
- ↑ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس: بنەماڵەی زانیاران، پەخشانگای ئاننا – تەھران، ٢٠١٠، چ ١، ل ٢٤٩
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٤٢
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٦٣
- ↑ مەلا طاھر مەلا عبداللە بەحرکەیی: مێژووی زانایانی کورد، نووسینگەی تەفسیر - ھەولێر، ٢٠١٦، چ ٢، ب ١، ل ٣٠٤
- ↑ سیروان سەرگەڵوویی: ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم)، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک، ٢٠١٤، چ ١، ل ٨٧
- ↑ سیروان سەرگەڵوویی: ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم)، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک، ٢٠١٤، چ ١، ل ٨٨
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٩٦
- ↑ جەمال بابان: سلێمانی شارە گەشاوەکەم، چاپخانەی ئاراس - ھەولێر، ٢٠١٢، چ ٢، ب ١، ل ١٣٩
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٤٢
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، د. محسن جلال ڕشید: کورتەیەک لە ژیانی کوردێکی خواناس و زانا و فەلەک ناس، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٤١
- ↑ شێخ ستار عەبدوڵا بەرزنجی: الشیخ حسن الکلزردی البرزنجی عالم و مبدع، پ.د. سید بکر بەرزنجی، چاپخانەی ڕۆژھەڵات - ھەولێر، ٢٠٠٧، چ ١، ٥٣–٥٥
- ↑ شێخ محێدینی کەرکووکی: برء الآلام، پ. عەبدولجەبار کەرکووکی، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک، ٢٠١٢، چ ١، ب ١، ل ٥
- ↑ محمد عەلی قەرەداغی: ھویة کرکوک الثقافیة، چاپخانەی ئاراس - ھەولێر، ٢٠٠٤، چ ١، ل ١٥٩
- ↑ موعتەسەم سالەیی: کەرکووک لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا، ٢٠٠٦، ل ٢٦
- ↑ شێخ مەحموودی شۆرجە: اشرافیة محمود (دەستنوس)، ل ١٠٨
- ↑ شێخ محەممەدی خاڵ: بیتوشی، چ ١، ل ٣٠
- ↑ شێخ مەحموودی شۆرجە: اشرافیة محمود (دەستنوس)، ل ١٠٩
- ↑ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس: علماؤنا فی خدمة العلم و الدین، دار إحیاء التراث العربی - لبنان، ٢٠١٤، چ ١، ل ١٦٥
- ↑ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس: علماؤنا فی خدمة العلم و الدین، دار إحیاء التراث العربی - لبنان، ٢٠١٤، چ ١، ل ١٦٦
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٨٨–٨٩
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، د. عبدالقادر الشیخ عبدالرحمن الشورجة الکلزردی البرزنجی: السید الشیخ حسن الکلزردی البرزنجی نبذة عن حیاتە و آثارە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٩٨
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٦٥
- ↑ مەلا عەبدولکەریمی مودەریس: علماؤنا فی خدمة العلم و الدین، دار إحیاء التراث العربی - لبنان، ٢٠١٤، چ ١، ل ١٦٥
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، د. عبدالقادر الشیخ عبدالرحمن الشورجة الکلزردی البرزنجی: السید الشیخ حسن الکلزردی البرزنجی نبذة عن حیاتە و آثارە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٤٠٨–٤٠٩
- ↑ ھەژیر ئیسماعیل: حەزرەتی غەوس شێخ عەبدولقادری گەیلانی، ئەکادیمیای زانستی کوردی - سلێمانی، ٢٠٢٢، ل ٩٢–٩٣
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٧٢–٧٣
- ↑ شێخ مەعروف ڕیشاڵانی: الرسالة المنجیة فی مناقب السادة البرزنجیة، ١٨٦٥، ل ٨٠
- ↑ شێخ حەسەنی ثانی: الرسالة المنجیة فی أنساب السادة البرزنجیة (بحر الأنساب)، دەستنووس، ١٨٢٧، ل ٨٠
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٧٥–٨٥
- ↑ شێخ مەحموودی شۆرجە: اشرافیة محمود (دەستنوس)، ل ٧١–٧٣
- ↑ شێخ مەعروف ڕیشاڵانی: الرسالة المنجیة فی مناقب السادة البرزنجیة، ١٨٦٥، ل ٨٠–٨٢
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٩٤–٩٨
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، د. ئاراس محمد صالح: شێخ حەسەنی گڵەزەردە زانایەکی گەورە و نیشتیمان پەروەرێکی بە ھەڵوێست، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٢٨–٣١
- ↑ مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس دەفەرموێت: لە نامەکەی شێخ حەسەندا ئەم بڕگەیەشی تیایە (و أما اشارتکم نزول غضبکم علی فلا تخوفنا {ألا إن أولیاء اللە لا خوف علیھم ولا ھم یحزنون }[واتا : کاتێک ئاماژەش بەوە دەدەن کە وا ڕق و قین دەبارێنن بەسەرماندا ، ئەوە نامان ترسێنێت چونکە پیاوچاکان ناترسن]) بڕوانە: مەلا عەبدولکەریمی مودەریس: علماؤنا فی خدمة العلم و الدین، دار إحیاء التراث العربی - لبنان، ٢٠١٤، چ ١، ل ١٦٢
- ↑ نادر شاھ ھێرشی کردە سەر شاری مووسڵ، خەڵکی مووسڵ بەھەموو توانایانەوە، بەھەموو چین و توێژێکەوە، بەھەموو جیاوازی ڕەگەز و ئایینەوە بەرگریان کرد … سوپای نادر شا بە سەرشۆڕی گەڕایەوە، پاش ماوەیەک لە خۆ ئامادەکردندا بوو بۆ ھێرشی سەر کوردەکان لە ناوچەی خۆراسان، شەوێکیان دووان لە خزمە نزیکەکانی لە خێمەکەیدا لە فەتحئاباد کوشتیان، واتا دوای گەڕانەوەی نادر شا بە چوار ساڵ کەراماتی شێخ حەسەنی گڵەزەردە ھاتە دی و نادر شا لەلایەن کەسە نزیکەکانی خۆیەوە کوژرا
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، د. عبدالفتاح بەھێ: نامەکەی نادر شا بۆ شێخ حەسەنی گلەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ١٦٥–١٧٢
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، د. ئاراس محمد صالح: شێخ حەسەنی گڵەزەردە زانایەکی گەورە و نیشتیمان پەروەرێکی بە ھەڵوێست، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٧–٣٩
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٥٧–٥٨
- ↑ شێخ کەمال گڵەزەردەیی: گۆڤاری خۆری ئیسلام، ھەولێر، ١٩٩٩، ل ٥٢–٥٣
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ١٣٩–١٤١
- ↑ شێخ کەمال گڵەزەردەیی: گۆڤاری خۆری ئیسلام، ھەولێر، ١٩٩٩، ل ٥٤
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ١٠٣–١٠٤
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، ئاسۆ حاجی ڕەزا ئەحمەد: ھەوڵێک بۆ ساخکردنەوەی قورئانە دەستنوسەکەی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٦٢–٦٣
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، م. ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: گەشتەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٤٩
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، م. ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: گەشتەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٥٠
- ↑ شێخ حەسەنی ثانی: الرسالة المنجیة فی أنساب السادة البرزنجیة (بحر الأنساب)، دەستنووس، ١٨٢٧
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، م. ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: گەشتەکانی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٥٢
- ↑ شێخ حەسەنی ثانی: الرسالة المنجیة فی أنساب السادة البرزنجیة (بحر الأنساب)، دەستنووس، ١٨٢٧، ل ٧٨
- ↑ شێخ مەحموودی شۆرجە: اشرافیة محمود (دەستنوس)، ل ٨٠
- ↑ شێخ حەسەنی ثانی: الرسالة المنجیة فی أنساب السادة البرزنجیة (بحر الأنساب)، دەستنووس، ١٨٢٧، ل ٧٩
- ↑ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ٢٣-٤-١٩٨٧ {تێبینی: دەستنوسەکە بە زمانی عەرەبییە و لە دوو لاپەڕە پێکھاتووە و دوای مۆڵەت وەرگرتن لە جەنابی مامۆستا عەبدولڕەقیب وەرگێڕانم بۆ کردووە بۆ کوردی - لێکۆڵەر}
- ↑ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ١٢-٦-٢٠٢٠
- ↑ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ١٩-١١-٢٠١٦
- ↑ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ٢٧-٧-٢٠١٤
- ↑ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ٢٧-١٢-٢٠٠٧
- ↑ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ١٣-٦-٢٠٢٠
- ↑ دەستنوسی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف لە ڕێکەوتی ١٩-١١-٢٠١٦
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، خەسرەو حامید فەرەج: زانای گەورە و گەردوون ناس و خاوەن ڕوانگەی گەلی کورد شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٢٥٧
- ↑ شێخ کەمال گڵەزەردەیی: گۆڤاری خۆری ئیسلام، ھەولێر، ١٩٩٩، ل ٥٤–٥٦
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ١١٥–١١٦
- ↑ دیداری تایبەت لە ڕێکەوتی ١٢-٥-٢٠٠٦
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ١٢٢–١٢٤
- ↑ دیداری تایبەت لە ڕێکەوتی ١٢-٥-٢٠٠٦
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ١٢٧–١٢٨
- ↑ گۆڤاری مێرگ، ٢٠٠٨، ژ ٣٥
- ↑ ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ١٢٨–١٢٩
- ↑ د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، ھێمن مەلا کەریم مودەریسی بەرزنجی: مامۆستا شێخ حەسەن گڵەزەردەیی بەرزەنجی لە سەرچاوەکاندا، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ١٠١–١١٣
کتێبنامە
[دەستکاری]- سیروان سەرگەڵوویی: ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم)، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک، ٢٠١٤، چ ١، ل ٨٧
- بابە شێخ مەردۆخ ڕۆحانی: مێژووی ناودارانی کورد، ئەکادیمیای کوردی - ھەولێر، ٢٠١١، چ ١، ب ١، ل ٢٤٦
- ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٦٢
- مەلا طاھر مەلا عبداللە بەحرکەیی: مێژووی زانایانی کورد، نووسینگەی تەفسیر - ھەولێر، ٢٠١٦، چ ٢، ب ١، ل ٣٠٤
- د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٢٣
- گوندێکە لە شارباژێڕی تەخت، سەر بە قەزای چوارتا، نزیک پایتەختی بابانەکان (قەڵاچۆلان)، کە ئەوکات و ساڵانە سەرچاوەی زانست و زانیاری و ڕۆشنبیری بوو [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٦٢]
- ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٦٢
- محەممەد عەلی قەرەداغی: بوژاندنەوەی مێژووی زانایانی کورد، دەزگای ئاراس - سلێمانی، ٢٠٠٧، چ ١، ب ٧، ل ١١٣
- محەممەد ئەمین زەکی بەگ: تاریخ السلیمانیة، دار نور حوران - سوریة، ٢٠١٦، چ ١، ل ١٩٢
- بە ناو قەدی کێوی بەرانانەوەیە، ١٣٤٥ م لە ڕووی دەریاوە بەرزە، ١٥ کم لە باشووری شاری سلێمانییەوە دوورە، بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتووانی ١٦٦ کەس بوون، بە یەکێک لە دێیە گرنگەکانی ناوچەی قەرەداغ دەژمێردرێ [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٥٧]
- ھەندێ بۆچوون لەسەر ناوی گلەزەردە ھەیە: ١)شوێنێکی ڕەقەڵان و زبران و خاکی بێ کشتوکاڵە لە سەرەتا و لە کۆندا پێیان وتووە (سەعدان) ٢)جۆرە گوڵێکی زەرد لەو دەڤەرە زۆر بووە و ڕوواوە، سوودیان بۆ سک ئێشە لێی وەرگرتووە و پێی وتراوە (گوڵە زەرد)، تەنانەت ئێستاش ئەو گوڵە زەردە لەو ناوچەیەدا بەرچاو دەکەوێت ٣) ھەندێکیش دەڵێن: بەیانیان و ئێواران زەردەی ھەتاو بە خاکەکەیەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و خاکەکەی زەرد دەنوێنێ (گڵەکەی زەرد دەبێت) ٤) لە فەرھەنگی مورد ھاتووە کە وشەی سەعدان: واتە دڕک و داڵ و چقڵی تیژ، ڕەنگە دەوروبەری ئەو دێیە چقڵە زەردەشی بووە و وشەی چقڵە زەردە بووە بە (گڵەزەردە) [بڕوانە : ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد : شکۆنامە ، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی ، ٢٠٠٨ ، چ ١ ، ل ٥٩]
- مەلا عەبدولکەریمی مودەریس: بنەماڵەی زانیاران، پەخشانگای ئاننا – تەھران، ٢٠١٠، چ ١، ل ٢٤٩
- د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٤٢
- ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٦٣
- مەلا طاھر مەلا عبداللە بەحرکەیی: مێژووی زانایانی کورد، نووسینگەی تەفسیر - ھەولێر، ٢٠١٦، چ ٢، ب ١، ل ٣٠٤
- سیروان سەرگەڵوویی: ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم)، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک، ٢٠١٤، چ ١، ل ٨٧
- سیروان سەرگەڵوویی: ژیاننامەی پیاوچاکان (ساداتی بەرزنجە - بەشی یەکەم)، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک، ٢٠١٤، چ ١، ل ٨٨
- د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٩٦
- جەمال بابان: سلێمانی شارە گەشاوەکەم، چاپخانەی ئاراس - ھەولێر، ٢٠١٢، چ ٢، ب ١، ل ١٣٩
- د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٤٢
- د. عەدنان ھەورامانی: دیداری زانستیی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، د. محسن جلال ڕشید: کورتەیەک لە ژیانی کوردێکی خواناس و زانا و فەلەک ناس، قەیوان گرووپ - سلێمانی، ٢٠١٧، چ ١، ل ٣٤١
- شێخ ستار عەبدوڵا بەرزنجی: الشیخ حسن الکلزردی البرزنجی عالم و مبدع، پ.د. سید بکر بەرزنجی، چاپخانەی ڕۆژھەڵات - ھەولێر، ٢٠٠٧، چ ١، ٥٣–٥٥
- شێخ محێدینی کەرکووکی: برء الآلام، پ. عەبدولجەبار کەرکووکی، چاپخانەی کارۆ - کەرکووک، ٢٠١٢، چ ١، ب ١، ل ٥
- محمد عەلی قەرەداغی: ھویة کرکوک الثقافیة، چاپخانەی ئاراس - ھەولێر، ٢٠٠٤، چ ١، ل ١٥٩
- موعتەسەم سالەیی: کەرکووک لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا، ٢٠٠٦، ل ٢٦
- شێخ مەحموودی شۆرجە: اشرافیة محمود (دەستنوس)، ل ١٠٨
- شێخ محەممەدی خاڵ: بیتوشی، چ ١، ل ٣٠
- شێخ مەحموودی شۆرجە: اشرافیة محمود (دەستنوس)، ل ١٠٩
- مەلا عەبدولکەریمی مودەریس: علماؤنا فی خدمة العلم و الدین، دار إحیاء التراث العربی - لبنان، ٢٠١٤، چ ١، ل ١٦٥
- مەلا عەبدولکەریمی مودەریس: علماؤنا فی خدمة العلم و الدین، دار إحیاء التراث العربی - لبنان، ٢٠١٤، چ ١، ل ١٦٦
- ئاوات ئەبوبەکر ئەحمەد: شکۆنامە، چاپخانەی کارۆخ - سلێمانی، ٢٠٠٨، چ ١، ل ٨٨–٨٩
- ھەژیر ئیسماعیل لالە ئەحمەد: شێخ حەسەنی گڵەزەردە، ئەکادیمیای زانستی کوردی - سلێمانی، ٢٠٢٢