پارێزگای ئارماڤیر
| پارێزگای ئارماڤیر | |
|---|---|
| دامەزران | ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ |
| خوێندنەوەی ئای پی ئەی | [ɑɾmɑˈviɾ] |
| وڵات | ئەرمەنستان |
| پایتەخت | ئارماڤیر |
| دابەشکاریی کارگێڕی | ئەرمەنستان |
| پۆتانی شوێن | ٤٠°٩′٠″N ٤٤°٣′٠″E |
| دانیشتووان | ٢٥٣٬٤٩٣ |
| ڕووبەر | ١٬٢٤٢٫٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| کۆدی پۆستە | 0901–1149 |
| وێبگە | http://armavir.gov.am/ |
![]() | |
پارێزگای ئارماڤیر (بە ئەرمەنی: Արմավիր) پارێزگایەکە (مارز) لە بەشی ڕۆژاوای ئەرمینیا. دەکەوێتە دەشتی ئارارات کە لە باشوورەوە چیای ئارارات و لە باکوورەوە چیای ئاراگات زاڵە، پایتەختی پارێزگاکە شارۆچکەی ئارماڤیرە لەکاتێکدا گەورەترین شار ڤاغارشاپات (ئێچمیادزین). ئەم پارێزگایە لە باشوور و ڕۆژاوا سنوورێکی درێژییەکەی ٧٢ کم (٤٥ میل) لەگەڵ تورکیادا ھەیە. بەپێی سەرژمێری فەرمی ساڵی ٢٠١١، ژمارەی دانیشتووانی ئارماڤیر ٢٦٥٬٧٧٠ کەسە (١٣٠٬٠٧٨ پیاو و ١٣٥٬٦٩٢ ژن)، کە نزیکەی ٨٫٨٪ی تەواوی دانیشتووانی ئەرمینیا پێکدەھێنێت.[١] ئەم پارێزگایە بەشداری ٤٪ی ھەیە لە کۆی بەرھەمی پیشەسازی ساڵانەی ئەرمینیا.[٢] پیشەسازی پارێزگاکە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای پرۆسێسکردنی خۆراک و خواردنەوە کحولییەکان دامەزراوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی یەریڤان زڤارتنۆتس دەکەوێتە نزیک گوندی پاراکار لە پارێزگای ئارماڤیر (١٢ کم (٧ میل) لە ڕۆژاوای یەریڤان).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Statistical Committee of the Republic of Armenia». armstat.am.
- ↑ «Armstat: Armavir» (PDF).
