ئیبن ڕوشد
ئیبن ڕوشد ابن رشد | |
---|---|
لەدایکبوون | ٣٣ک-٦٥٣ز (تەمەن ٧٦) ئەندەلوس ئەندەلوس |
مردن | ٧٢٩ مەغریب |
نەتەوە | عەرەب |
بواری زانستی | کیمیا، پزیشکی، فەلسەفە هتد |
محەممەد کوڕی ئەحمەد کوڕی ڕوشدی ئەندەلوسی ناسراو بە ئیبن ڕوشد (بە عەرەبی: أبو الولید محمد بن أحمد بن رشد یان ابن رشد) یەکێکە لە زانایانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان. لە ١٤ی ئەیپریلی سالی ١١٢٦ز[١] لە کوردۆبای ئیسپانیا لەدایکبووە و لە ١٠ دیسەمبەری ساڵی ١١٩٨ز[٢] لە وڵاتی مەغریب کۆچی دوایی کردووە. لە ڕۆژاوا نازناوی "شیکەرەوە و باوکی ئەقڵانیەت"[٣]ی پێدراوە و ئەوترێ ئیبن ڕوشد ڕۆژاواییەکان دووبارە وشیار دەکاتەوە لە دیراسەکردنی ئەرستۆ و فەلاسیفەی کۆنی یۆنان. بیروبۆچوونەکانی بەتایبەتی لە زانکۆی پاریس و تا سەدەی شازدەیەم خوێندراوە.
کارەکانی
[دەستکاری]زانایەکی ناوداری عەرەبی ئەندەلوسی بووە، لە زۆربەی زمانەکانی خۆرئاوادا ئەو بەناوی "ئەڤێرۆس" (Averroes) ئەناسن و ڕێچکەکەشی بە ئەڤێرۆیسم.[٢] زانای بواری جیاواز بوە وەک یاسا و پزیشکی. دانەری زیاد لە ١٠٠ کتێب بووە.[٤] کتێبەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر لاتینی و عیبری. بۆ ماوەیەک لە شارەکانی (سویل و قرطبە)دادوەر بووە، ئەو باوەڕی بە مانەوەی مادە و ھەبوونی دونیایەکی ھەتاھەتایی لەگەڵ خودا ھەبووە، ئەو باوەڕی وابوو کە ھەندێک جار فەلسەفە و دین ناسازگاریەکی تەواویان ھەیە لەم ڕووەوە بیرکردنەوەی دوو لایەنەی ھەبووە.
ئەو زانایەکی موسڵمانی سوننی (مالیکی) بوو، لە کاتی خۆیدا لەلایەن ھەندێک زانای ئەو سەردەمەوە ئازار و ئەزیەت دراوە و نفرین کراوە و ھەروەھا لەلایەن کڵێساوە بەرھەمەکانی ئەو مەحکوم کراوە. بۆ نمونە غەزالی کتێبی "تهافت الفلاسفە" واتە "ناجۆریەکانی فەلاسیفە"ی دژی ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا نوسیوە، لە وەڵامدا ئیبن ڕوشدیش کتێبی "ناڕێکیەکانی ناڕێکیەکان"ی وەک وەڵام بۆ غەزالی نوسیوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Iskandar، Albert Z. (2008)، Selin، Helaine (ed.)، «Ibn Rushd (Averroës)»، Encyclopaedia of the History of Science, Technology, and Medicine in Non-Western Cultures (بە ئینگلیزی)، Dordrecht: Springer Netherlands، pp. 1115–1117، doi:10.1007/978-1-4020-4425-0_9240، ISBN 978-1-4020-4425-0، لە 2022-01-16 ھێنراوە
- ^ ئ ا Tamer، Georges (2011-02-01)، «Averroism»، Encyclopaedia of Islam, THREE (بە ئینگلیزی)، Brill، لە 2022-01-16 ھێنراوە
- ^ Gill، John (2009). Andalucía : a cultural history. Oxford: Oxford University Press. ISBN 9780195376104. OCLC 647042713.
- ^ «Saudi Aramco World : Doctor, Philosopher, Renaissance Man». archive.aramcoworld.com. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبن ڕوشد تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- فەیلەسووفانی سەدەی ١٢یەم
- مەرگەکان لە مەغریب
- مردووانی ١١٩٨
- لەدایکبووانی ١١٢٦
- گەردوونناسانی سەردەمی نێوەڕاستی ئیسلام
- فەیلەسووفانی موسڵمان
- پزیشکە عەرەبەکانی سەدەکانی ناوەڕاست
- پزیشکە ئەندەلوسییەکان
- فەیلەسووفانی ئەخلاق
- فەیلەسووفانی کلتوور
- فەیلەسووفانی زمان
- فەیلەسووفانی زانست
- پزیشکەکانی سەدەکانی ناوەڕاستی ئیسلام
- فەیلەسووفە سیاسەتمەدارەکان
- دەروونناسان
- فەیلەسووفە کۆمەڵایەتییەکان
- زانا سونییە موسڵمانەکان