ھەڵپەڕکێی کوردی

ئەم وتارە بێ سەرچاوەیە. بە زیادکردنی سەرچاوە یارمەتی بدە
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەڵپەڕکێەوە ڕەوانە کراوە)
ھەڵپەڕکێی ژنانی کورد بۆ زەماوەندی ژنھێنان، لە یەکێک لە گوندەکانی ھەورامان

ھەڵپەڕکێ، ھەڵپەڕین، چۆپی، چووپی، بازی، سەما، شایی، دیلان یان گۆڤەند، کۆمەڵێک سەمای نەریتیە لە نێوان کوردەکان کە بۆ پیشاندانی مەبەستێک ئەنجام دەدرێت و بەشێک لە چاندی نەتەوەی کوردە. و جۆرێکە لە سەمای بازنەیی، بە تاکەکەسێک یان کۆمەڵە کەسێک بە زۆری لە ناوچەیی لەکاتی سەمایەکە کە بە ھەڵپەرکێ بەناوبانگە مۆسیقاژەنەکان مۆسیقا دەژەنن و دەف و لێدەدەن و چەن ئامێرێکی تر بەکاردەبەن وەک زوڕنا بۆ پێشکەشکردن و یارمەتیدانی خەڵکەکە لە سەماکردن[١] ھەڵپەڕکێ سەمایەکی چەندکەسییە کە لە شایییەکانیدا بە تایبەت جەژنی نەورۆز و زەماوەنددا بەڕێوەدەچێ. ھەڵپەڕکێی کوردی نزیکە بە دەبکە کە سەمای فۆلکلۆری عەرەبەکانی شامە.

ھەڵپەرکێی کوردی

ھەڵپەرکێی کوردی[دەستکاری]

لە ناوچەکانی جۆراوجۆرەکانی کوردستان، ھەڵپەرکێیەکانێکی جۆراوجۆر ھەیە. کە دەتوانین لە:

لێکۆڵینەوەکان[دەستکاری]

مەنسوورە سابیتزادە لێکۆڵینەری ئێرانیی مۆسیقا و سەما، مۆسیقای کۆمەڵێک لە ھەڵپەڕکێیە کوردییەکان لە ئەلبۆمێکی بەدەنگ کۆ و تۆمار کردووە کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا لەلایەن دامەزراوەی چاندی-ھونەریی ماھوور لە تاران بڵاو کراوەتەوە. ژەنیاریی سوڕنا و دەھۆڵ لەم ئەلبۆمەدا بەنۆرە بە ئەستۆی محەممەد بەھمەنی و عەبدوڵڵا نەبیۆڵڵاھی بووە و عەبدوڵڵا قوربانییش مەقامبێژ بووە. سابیتزادە لەگەڵ ئەم ئەلبۆمە کتاڤۆکێکیش بڵاو کردووە کە لەتێدا سەبارەت بە ھەریەک لە ھەڵپەرکێیەکان و ھەروەھا ھونەرمەندانی ئەلبۆمەکە شرۆڤە داوەتەوە. ئەم ئەلبۆمە ١٧ ھەڵپەڕکێی کوردی بریتی لە گەریان، پشتپا (جفتپا)، کرماشانی، فەتا(ح) پاشایی، لەبنان، سەقزی، خان ئەمیری، سێجار، شەلان، چەپی، مەریوانی، شکاکی، موکری، زەنگی، شکاکی، ئەوشاری و سوارانی لەخۆ دەگرێت.[٢]

ئاسۆ نادری ھونەرمەند، لێکۆڵینەر و مامۆستای ھەڵپەڕکێیە کوردییەکان کۆمەڵێک زانیاری و شیکردنەوەی نیشانەناسانە و ئوستوورەناسانە کۆ کردووە و ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کتێبی «ھەڵپەڕکێ: فەرھەنگۆکی کۆداگری سەمای کوردان» بە زمانی فارسی بڵاو کردووەتەوە.[٣] [٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Shwartz-Be'eri, Ora; Yiśraʼel (Jerusalem), Muzeʼon (2000). The Jews of Kurdistan: Daily Life, Customs, Arts and Crafts (بە ئینگلیزی). UPNE. p. 64. ISBN 978-965-278-238-0.
  2. ^ دامەزراوەی چاندی-ھونەریی ماھوور: مۆسیقای ھەڵپەڕکێیەکانی کوردستان؛ سەردان لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  3. ^ ھونەرئانلاین: ھەڵپەڕکێ ھونەرێک کە دەمانبات بۆ مەڵبەندی فەلسەفەی ھەبوون/ئاسۆ نادری جۆڵەکانی ئائینیی کوردەکان فێر دەکات، نووسراو لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥؛ سەردان لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  4. ^ یانەی شانۆ: ھەڵپەڕکێ بۆ کوردەکان دەمووکەی لێکەوتی بیر و کردارە، نووسراو لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١؛ ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.