بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھۆشیار زێباری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھۆشیار زێباری
لەدایکبوون٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٣
زێبار-گوندی نپاخیە
نەتەوەکورد
باوان
خزمەکانرەزا زوبێر زێباری (برا)
حەمایل زێباری (خوشک)
مەسعوود بارزانی (خوشکەزا)[١]

ھۆشیار مەحموود محەممەد زێباری ناسراو بە ھۆشیار زێباری (لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٣ -) سیاسەتمەداری کورد و عێراقییە. لەماوەی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ تاکوو ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ وەزیری دارایی عێراق بووە، بەر لەوەش لەھەردوو خولی ھەڵبژاردندا ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ بووەتە وەزیری دەرەوەی عێراق، لە ساڵی ١٩٧٦ بڕوانامەی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەرەدن لە عەممان وەرگرتووە و ھەڵگری بڕواننامەی ماستەر لە کۆمەڵناسی، ھۆشیاری زێباری ئەندامی لیژنەی ناوەندی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

ھۆشیار زێباری لەدایکبووی ١٩٥٣ لە ئاکرێ، بەڵام لە مووسڵ گەورە بووە.[٢] ھۆشیار موسڵمانێکی سوننە مەزھەبە. باوکی مەحموود ئاغای زێباری دەکاتە مامی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا خوشکی ھۆشیار زێباری، حەمایل ھاوسەرگیری لەگەڵ مستەفا بارزانی کردووە.[٣] ھۆشیار زێباری ھەڵگری ھاووڵاتینامەی عێراقی و بەریتانییە.[٤] لە ساڵی ١٩٧٦، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی بەدەستھێناوە لە زانکۆی ئەردەن. دواتر لە ساڵی ١٩٨٠، بڕوانامەی ماستەری لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی ئیسکس لە بەریتانیا وەرگرتووە.[٥]

ھۆشیار لە ساڵی ١٩٧٩، پەیوەندیکرد بە پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ھەشتایەکان بوو بە پێشمەرگە لەدژی ڕژێمی بەعس. لە ساڵی ١٩٨٨، بووە ئەندامی لیژنەی ناوەندی لە پارتی. لە ساڵی ١٩٩٢، بووە نوێنەری پارتی لە ئەمریکا و بەریتانیا. دوایی لە ساڵی ١٩٩٩ بووە ئەندامی لیژنەی جێبەجێکار لە پارتی کۆنگرێسی نەتەوەیی عێراقی.[٦][٧]

لە دوای جەنگی ٢٠٠٣ لە عێراق، ھۆشیار بووە ئەندامی لیژنەی دادوەری عێراقی.[٨] لە ئەیلوولی ٢٠٠٣، بوو بە وەزیری دەرەوەی عێراق.[٩] لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٤، ھۆشیار زێباری لە پۆستی وەزیری دەرەوە لابرا و حسێن شارستانی جێگەی گرتەوە، ئەمەش وای کرد کە سیاسییە کوردەکان لە کابینەی وەزارەتی نوری مالیکی بکشێنەوە.[١٠]

لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، ھۆشیار بوو بە وەزیری دارایی عێراق.[١١] لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە بەھۆی گەندەڵییەوە و وەڵامنەدانەوەی پرسیارەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی گەندەڵی.[١٢][١٣] دوای دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی، زێباری وتی «ھۆکاری لادانم ھەڵدانەوەی گەندەڵی بەرپرسان بووە.»

لەدوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجوومەنی نوێنەران سەرۆک و جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی دەستنیشانکرد ، بڕیاردرا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکرێتەوە ، ھۆشیاری زێباری سەڕەڕای ئەوەی پێشتر ڕای گەیاند پارتی کاندی نابێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری[١٤] بەڵام دواتر بە شێوەیەکی فەرمی پارتی ئەوی کاندید کرد[١٥] ، ئەمەش ڕووبەرووی کاردانەوەی زۆری خەڵکی بووەوە بەھۆی ئەوەی پێشتر لەسەر کەیسی گەندەڵی لە کارەکانی دورخرابوونەوە . بەو ھۆیەوە چەند خۆپیشاندانێک دژی لە شاری بەغدا ئەنجامدرا . ڕۆژی ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ دادگای فیدڕاڵی عێراق پێداچوونەوەی بە دۆسیەی ھۆشیار زێباری کردەوە و بەشێوەیەکی فەرمی شیاوبوونی بۆ ئەو پۆستە ڕەتکرایەوە [١٦].لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەدا زێباری لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وتی کە ئەوبڕیارەی دادگا سیاسی بووە نەک یاسایی و بەرگری لە خۆی کرد کە ھیچ کێشەیەکی یاسایی نییە .[١٧][١٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئافتاب نیووز: دایکی مەسعوود بارزانی و خوشکی ھۆشیار زێباری کۆچی دوایی کرد (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١١؛ بازدید در ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١.
  2. ^ «Hoshyar Zebari, a consensus candidate for Iraqi presidency: Diplomat». Kurd Net. ١٢ی ئایاری ٢٠١٤. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ Chiman Zebari (٢٠١٥). My Life, My Food, My Kurdistan. Xlibris Corporation. لاپەڕە ٢٠.
  4. ^ «Iraq seeks to bar top officials from dual citizenship». Millenial Media. ١٦ی تەممووزی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ «H.E. Hoshyar Zebari». The University of Jordan. November 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ Historical Dictionary of Iraq. Scarecrow Press, Inc. ٢٠١٣. لاپەڕە ٦٧٨, ٦٧٩.
  7. ^ Zand، Bernhard (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤). «'Iraq Is Facing a Mortal Threat'». Der Spiegel. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ Zand، Bernhard (١٤ی تەممووزی ٢٠٠٣). «Ruling council in symbolic first step». The Guardian. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. ^ After Saddam: Prewar Planning and the Occupation of Iraq. Rans Corporation. ٢٠٠٨. لاپەڕە ١٧٠.
  10. ^ «Tensions mount between Baghdad and Kurdish region as Kurds seize oil fields». Washington Post. ١١ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  11. ^ Hamza Mustafa (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Iraq parliament approves new Defense, Interior ministers». Asharq al-Awsat. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. ^ Stephen Kalin (٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «Iraqi finance minister sacked, risking economic fallout». Reuters. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ ڕۆژنیوز ئەو دۆسیەیانە ئاشکرادەکات کە ھۆشیار زێباری لەسەر بانگھێشت کراوە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی ڕۆژنیوز، ڕۆژی ١٥ی ئابی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  14. ^ «هۆشیار زێباری: كاندیمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نابێت». Politic Press. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  15. ^ «ھۆشیار زێباری فۆڕمی خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پڕکردەوە». Politic Press. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  16. ^ Corporation، Nalia. «دادگای باڵای فیدڕاڵی بریاریدا بە دوورخستنەوەی ھۆشیار زێباری لە کاندیدی سەرۆک کۆمار». nrttv.com. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  17. ^ «هۆشیار زێباری: بڕیارەکەى دادگای فیدراڵی سیاسییەو دەزانین کێ لەپشتییەوەیەتی». www.sharpress.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  18. ^ Corporation، Nalia. «هۆشیار زێباری: بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دژ بە من نادادپەروەرانە بوو». nrttv.com. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.