ڕەجەب تەییب ئەردۆغان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ڕەجەب تەییب ئۆردۆگان
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان


سەرۆک کۆماری تورکیا
لە پێشیدا عەبدوڵڵا گول

لە پایەی
١٩٩٤ – ١٩٩٨
لە پێشیدا نورەددین سوزن
لە دواییدا عەلی موفید جورتونا

لەدایکبووە ٢٦ی شووباتی ١٩٥٤
تورکیا، ئەستەنبوڵ
تورکی  تورکیا
پارتی سیاسی پارتی داد و گەشەپێدان
هاوسەر ئەمینە ئۆردۆگان
خوێندنی زانکۆ زانکۆی مەڕمەڕە، کۆلێژی ئابووری
ئایین ئیسلام

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان (تورکی: Recep Tayyip Erdoğan) سەرۆک کۆماری تورکیایە، پێشتریش سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو و، سەرۆکی پارتی داد و گەشە پێدانە کە زۆرترین کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیای گرتووە و، بە یەکێک لە گرنگترین بەرپرسەکانی جیھانی ئیسلامی دادەنرێت.

ژیان[دەستکاری]

ئەردۆغان لە ٢٦ی شوباتی ١٩٥٤ لە ئەستەنبوڵ لە خێزانێکی بە نەژاد جۆرجی لەدایکبووە. منداڵی لە ڕیزە لەسەر دەریای ڕەش بەسەر بردووە، پاشان لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بۆ ئەستەنبوڵ گەڕاوەتەوە. لە خێزانێکی ھەژاردا پەروەردە بووە. لە خوێندنگاکانی (ئیمام خەتیب) ی ئایینی خوێندویەتی و، پاشان کۆلێژی ئابووری و کاری لە زانکۆی مەڕمەڕە خوێندووە.

چوونە ناو سیاسەتەوە[دەستکاری]

ئەردۆگان چووە ناو پارتی ڕزگاری نیشتمانییەوە بە سەرکردایەتی نەجمەدین ئەڕبەکان لە کۆتایی حەفتاکاندا، بەڵام لەگەڵ ئەو کودەتا سەربازییەی لە ساڵی ١٩٨٠دا ڕویدا، ھەموو پارتەکان ھەڵوەشانەوە، ولە ساڵی ١٩٨٣ ژیانی پارتەکان گەڕایەوە تورکیا و چالاکییەکانی ئەردۆگان گەڕایەوە لە ڕێگەی پارتی ڕەفا، بە تایبەت لە شاری ئەستەنبوڵ، و لە ساڵی ١٩٩٤ پارتی ڕەفا ئەردۆگانی پاڵاوت بۆ پارێزگای ئەستەنبوڵ، و توانی ئەو ھەڵبژارنە بباتەوە و ھەروەک پارتی ڕەفا ژمارەیەکی زۆر کورسییەکانی ئەو ھەڵبژاردنەی بەدەست ھێنا.

دامەزراندنی پارتی داد و گەشەپێدان[دەستکاری]

OOjs UI icon article-ltr.svg وتاری سەرەکیپارتی داد و گەشەپێدان

ساڵی ١٩٩٨ ئەردۆگان تۆمەتبار کرا بەوەی کە ھانی ڕکەبەری ئاینی ئەدات کە ئەمەش بووە ھۆی بەندکردنی و قەدەغەی ئیشکردنی لە کاروباری حووکمەتدا لەوانەش ڕێگرتن لێی بۆ خۆپاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو، ئەمەش بە ھۆی بەکارھێنانی پارچە شیعرێکی تورکی ئاینی لە یەکێک لە وتارەکانیدا لە بەردەم جەماوەردا.

بەڵام ئەم بابەتە نەبوو بە ڕێگر لەبەردەم بەردەوام بوونی ئەردۆگان لە ڕێگە سیاسییەکەیدا بەڵکو ئەو کێشەیە ئاگاداری کردەوە کە بەردەوام بوون لەسەر ئەمە کە لەوەئەچێت بێ بەشی بکات لە ڕێگەی سیایی وەک بەسەر مامۆستاکەی (نەجمەدین ئەڕبەکان)دا ھات، لەبەر ئەوە فرسەتی ڕاگرتنی حزبی فەزیڵەی قۆستەوە تا لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامەکانی ئەو پارتە لەوانە عەبدوڵڵا گول جیاببنەوە و پارتی داد و گەشەپێدانیان دامەزراند لە ساڵی ٢٠٠١دا، لە سەرەتاوە ئەردۆگان ئەیەوێت ئەو لێکچوونە لە خۆیان دوور بخاتەوە کە پەیوەندیان بەردەوام بێت لەگەڵ ئایدۆلۆژیای ئەربەکان و ڕێڕەوە ئیسلامییەکەی کە بوو بووە ھۆی توڕەکردنی دام ودەزگا عیلمانییەکان چەن جارێک، ڕایگەیاند پارتی داد و گەشەپێدان ڕژێمی کۆماری ئەپارێزێت و دژایەتی ھێزە سەربازییە تورکییەکان ناکات، و وتی؛ سیاسەتێکی ڕوون و چالاک پەیڕەو ئەکەین لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجەی ئەتاتورک کێشاویەتی بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و شارستانی لە چوارچێوەی بنەما ئیسلامییەکان کە لە %٩٩ دانیشتوانی تورکیا باوەڕیان پێیەتی.

سەرۆک وەزیران لە ٢٠٠٣وە[دەستکاری]

پارتی داد وگەشە پێدانی لە ھەڵبژارنەکانی ساڵی ٢٠٠٢دا زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست ھینا و بەمەش ٣٦٣ نوێنەری پەرلەمانی ھەبوو، ئەردۆگان نەیتوانی سەۆرکایەتی حوکمەتەکەی بکات بەھۆی بەدواداچوونی بەندییەکەی و عەبدوڵڵا گول سەرۆکایەتییەکەی گرت دەست، لە ئازاری ٢٠٠٣وە ئەردۆگان سەرۆکایەتییەکەی گرتە دەست دوای کەوتنی حوکمەکەی لەسەری بوو.

ڕەجەب تەییب ئەردۆگان، کاتێک کۆنگرەی دافۆس بە جێدەھێڵێت

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی حوکمەتی گرتە دەست ئیشی کرد لەسەر ئاسایش و جێگیر بوونی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە تورکیا، و ناوە کوردییەکانی گەڕاندەوە بۆ شار و گوندە کوردییەکان دوای ئەوەی ئەوە پێشتر ڕاگیرابوو، و بە فەڕمی ڕێگەی بە خوتبەدان دا بە زمانی کوردی، و لەگەڵ ئەرمەندا ڕێکەوت دوای ئەو دوژمنایەتییە مێژوویەی لە نێوانیاندا ھەبوو، بە ھەمان شێوە لەگەڵ یۆنان، و پردی کردەوە لەنێوان تورکیا و ئازەربایجان و وڵاتەکانی تری یەکێتی سۆڤێتی پێشوو، و ھاریکاری دەست پێکرد لەگەڵ عێراق و سوریا و سنوری کردەوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە وڵاتە عەرەبییەکان و فیزەی ھەڵگرت لە نێوانیان.

سیاسەتی دەرەوە[دەستکاری]

ھەڵوێستی ئەردۆگان ھەڵوێستێکی توند بوو لە دژی پێشێل کردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە و کوشتنی خەڵکی ئاسایی لە کاتی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ھەستا بە باسکردنی ئەو کێشەیە لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، و ھەڵوێستەکەی ئاشکرا بوو کە بووە ھۆی بێزارکردنی ئیسرائیل و ڕەخنەی لە تورکیا گرت، و ئەردۆگان وتی؛ (من ھاوسۆزم لەگەڵ خەڵکی غەززە).

لە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەردۆگان کۆنگرەی دافۆسی بە جێھێشت لەسەر ئەوەی کاتی تەواوی نەدرایە بۆ ئەوەی وەڵامی شەیمۆن پێرێزی سەرۆکی ئیسرائیل باتەوە لەسەر شەڕی غەززە، ھەزران کەس لەو شەوەدا وەستان بۆ پێشوازی کردنی ئەردۆگان چەند سەعاتێک دوای ئەوەی کۆنگرەی دافۆسی بە جێ ھێشت و ئاڵای تورکیا و فەلەستینیان ھەڵگرتبوو، و ئەم دروشمانەیان بەرز کردبۆوە، (سڵاو بۆ گەڕانەوەی سەرکەوتووەکەی دافۆس) و (بەخێربێیتەوە سەرکردەی جیھان)، و بزوتنەوەی حەماس لەسەر ئەو ھەڵوێستە وتیان؛ (پێویستە لەسەر بەرپرسە عەرەبەکان چاوی لێبکەن).

سیاسەتی ناوخۆ[دەستکاری]

لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١، ئەردۆغان لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ پارتی داد وگەشەپێدان لە ئەنقەرە، داوای لێبوردنێکی مێژوویی بەناوی دەوڵەتی تورکیاوە کرد لەسەر ئە کارەساتە دڵتەزێنانەی لە نێوان ساڵانی (١٩٣٦–١٩٣٩) لە ناوچەی دەرسیم ڕوویاندا، کە حکومەتی تورکی لەو سەردەمەدا ئەنجامیداوە بە سەرکردایەتی پارتی گەلی گۆماری تورکی بە ھەقی کوردییە عەلەوییەکانی ئەو ناوچەیە لە سەدەی ڕابردوودا، و ئەم لێبوردنە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا لەلایەن سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستانەوە و ھەروەھا ئەوە ھەڵوێستە ھەنگاوێکی گرنگ بوو لە بەرەو پێشبردنی ئەو کرانەوە دیموکراسییەی کە حکومەتی ئەردۆغان دەستی پێکردوە.

خەڵات و ڕێزلێنانەکان[دەستکاری]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ئەردۆغان لە چەنەکالی
ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ئیسپانیا (زاپتیرۆ)
نەخشەی سەردانی ئەردۆغان بۆ وڵاتانی جیھان
  • لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤، ئەردۆگان خەڵاتی ئازایەتی پێگەیشت لەلایەن کۆمەڵەی یەھودی ئەمریکییەوە، بۆ ئاشتی خستنە نێو ڕۆشنبیرییەکان.
  • لە ١٨ی نیسانی ٢٠٠٤، ئەردۆگان دانرا لە لیستی ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان لەلایەن گۆڤاری تایمەوە، کە ئەردۆگان ناونرا بنیاتنەری پردەکان لەلایەن گۆڤارەکەوە.
  • لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٤، ئەردۆگان خەڵاتی ئاڵتونی وەرگرت لە کۆنفرانسی شیکاگۆ لەلایەن ئەکادیمیای جێبەجێکردنەوە.
  • لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤، ئەردۆگان ناونرا بە ئەوروپی ساڵەکە لە دەنگدانە حەفتانەکەی ئەوروپادا، بۆ ئەوەی کە تورکیای خستە سەر ھێڵی چاکسازی.
  • لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٥، ئەردۆگان خەڵاتی دەریای ناوەڕاستی بۆ دامەزراوەکان وەرگرت.
  • لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٦، ئەردۆگان خەڵاتی دەوڵەتی ڕوسیای وەرگرت لە لایەن ڤلادیمیر پۆتین.
  • لە ٨ی ئابی ٢٠٠٦، ئەردۆگان خەڵاتی کاسپیەنی لە بواری وزەدا وەرگرت لەلایەن یانەی کاروباری دەریای کاسپیەن.
  • لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، ئەردۆگان خەڵاتی کۆمەڵەی مانگی سوری تورکی وەرگرت.
  • لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٧، ئەردۆگان خەڵاتی گفتوگۆی نێوان ڕۆشنبیرییەکانی وەرگرت لەلایەن سەرۆکی تەتەرستان.
  • لە ١٢ی ئازاری ٢٠٠٧، ئەردۆگان لەگەڵ سەرۆکی ئیسپانیا (زاپتیرۆ) بەیەکەوە خەڵاتی ڕۆمی بۆ ئاشتی وگفتوگۆیان وەرگرت.
  • لە ١٥ی نیسانی ٢٠٠٧، ئەردۆگان خەڵاتی ھێرمس کریستاڵی وەرگرت لەلایەن ڕاوێژکاری ئەڵمانی (ئەنجیلا میرکڵ) لە کردنەوەی پێشانگەی ھانۆڤەری پیشەسازی.
  • لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٧، ئەردۆگان خەڵاتی پێشەوای تورکی ئەو ساڵەی وەرگرت لەلایەن میدیا گروپەوە.
  • لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٠٧، ئەردۆگان بەرزترین خەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ خۆراک وکشتوکاڵ وەرگرت، بۆ ڕێزلێنان لە گەشەپێدانی کشتوکاڵ و کۆمەڵایەتی لە تورکیا.
  • لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨، ئەردۆگان لەگەڵ سەرۆکی ئیسپانیا (زاپتیرۆ) بەیەکەوە خەڵاتی بنیاتنانی پردیان وەرگرت لە لایەن AMSS ی بەریتانیبۆ ھەوڵیان بۆ یەکخستنی ئەو کۆمەڵگانەی کە دابڕاون لە ڕووی ڕۆشنبیری ونەژاد وئاینەوە لە یەکتر، بۆ دروستکردنی دۆخێکی بەڕێزی وئاشتی پێکەوە ژیان لە ڕێگەی دەرکردنی پڕۆژەی ھاوپەیمانی شارستانییەکان.
  • لە ١١ی ئایاری ٢٠٠٩، ئەردۆگان خەڵاتی ئیبن سینای وەرگرت لە دامەزراوەی ئیبن سینا لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانی.
  • لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٩، ئەردۆگان میوانی ڕێزلێنانی یانەی کران مۆنتانا بوو لە بڕۆکسل و خەڵاتی دی لوس ئەجلوسی وەرگرت لە پێناوی دیمۆکراسی وئازادیدا.
  • لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، ئەردۆگان بەرزترین خەڵاتی شاری پەکستانی وەرگرت لەلایەن حوکمەتی پاکستانەوە.
  • لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩، ئەردۆگان خەڵاتی ھاریکاریکردنی لە ئاشتی جیھاندا وەرگرت لەلایەن کۆمەڵەی تۆرگوت ئۆزالەوە.
  • لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠، ئەردۆگان خەڵاتی مەلیک فەیسەڵی جیھانی وەرگرت بۆ خزمەتی ئیسلام، لەلایەن دامەزراوەی مەلیک فەیسەڵی خێری.
  • لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٠، ئەردۆگان خەڵاتی نۆدۆی ڕۆشنبیری وەرگرت لەلایەن سەرۆکی شارەوانی ئەشبیلیە بۆ ھەوڵی لە دەرکردنی ھاوپەیمانی شارستانییەکان.
  • لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٠، ئەردۆگان خەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ نیشتەجێبوون بەدەست ھێنا.
  • لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٠، ئەردۆگان بۆ جاری دووەم ئەردۆگان لە ڕیزی سەد کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان دارنرا لەلایەن گۆڤاری تایمەوە.
  • لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٠، ئەردۆگان خەڵاتی ئاڵتونی وەرگرت لەلایەن سەرۆکی جۆرجیاوە بە ھۆی گەشەپێدانی پەیوەندی نێوانیان.
  • لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٠، ئەردۆگان مەدالیای ڕێزلێنانی یەکێتی پیشەسازی بەڕازیلی وەرگرت لەلایەن ویلایەتی ساوپاولۆ.
  • لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٠، ڕێکخراوی تەندروستی نێو دەوڵەتی خەڵاتی تۆماکۆی دا بە ئەردۆگان بۆ پێشەنگییەکی لە بواری ڕێگرتن ل تۆماکو لە تورکیا.
  • لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٠، خەڵاتی جیھانی خێزانیی وەرگرت کە ئیش دەکات لە ژێر سێبەری نەتەوە یەکگرتووەکان.
  • لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، ئەردۆگان خەلاتی ئاڵتونی سەربەخۆیی وەرگرت بۆ ھەوڵی لە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا.
  • لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، ئەردۆگان خەڵاتی (سەرکردەی ساڵ)ی وەرگرت لەلایەن یەکێتی بانکە عەرەبییەکانەوە لە لوبنان.
  • لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، ئەردۆگان میوانی شەرەفی لە لەتکەی سێیەمی ئەورەپی ئەفەریقی بوو کە لە لیبیا ڕێکخرا، وخەڵاتی قەزافی نێو دەوڵەتی بۆ مافی مرۆڤ وەرگرت.
  • لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١، ئەردۆگان خەڵاتی دیارترین کەسایەتی جیھانی ئیسلامی وەرگرت لە کوەیت.
  • لە ٢ی شوباتی ٢٠١١، خەڵاتی ڕێزلێنانی حکومەتی قیرغیزستانی وەرگرت.
  • لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، خەڵاتی فەلەستینی نێودەوڵەتی وەرگرت بۆ سەرکەوتووی و لێھاتووی.
  • لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠١٢، ئەردۆغان خەڵاتی تایبەتی پەیکەری ئاڵتونی ٢٠١٢ی وەرگرت لەلایەن ناوەندی ئیش وکاری پۆڵەندییەوە، کە بە گرمگترین خەڵات دادەنرێت لە پۆڵەندا، بەخشرا بە ئەردۆغان خەڵاتەکە لەبەر ھەوڵە بەرچاوەکانی لە بوارەکانی گەشەی ئابووری و دامەزراندنی دیموکراسی و بازاڕی ئازاد.

دکتۆرای ڕێزلێنان[دەستکاری]

  • لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی سانت جۆنس.
  • لە ٣ی نیسانی ٢٠٠٤، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی کریمەن ستەیت.
  • لە ١٨ی ئایاری ٢٠٠٦، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن ئەکادیمیای زانستی بولگاری.
  • لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٦، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی گرین ئەمەریکان
  • لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٠٨، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی سەڕاییڤۆ.
  • لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی فەیز.
  • لە ٤ی تەممووزی ٢٠٠٩، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی مەڵتاپە.
  • لە ٤ی تەممووزی ٢٠٠٩¸ ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئەستەنبوڵ.
  • لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٩، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئەلیپۆ.
  • لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٠، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئیسلامی غەزە.
  • لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٠ ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئەوروپی مەدرید.
  • لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی دەریای ڕەشی تەکنیکی.
  • لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی پیری ڕیس.
  • لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ھاڕان.
  • لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی پریشتینا.
  • لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی تاڕاس شیڤاچینکۆ.
  • لە ١٦ی ئازاری ٢٠١١، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی مۆسکۆ ستەیت.
  • لە ٢١ی ئازاری ٢٠١١، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئوم لقوڕا بۆ خزمەتی ئیسلام.
  • لە ٢ی تەممووزی ٢٠١١، ئەردۆگان دکتۆرای ڕێزلێنانی وەرگرت لەلایەن زانکۆی ئیستەنبوڵ ئایدن.

ھاوڵاتییەتی شەرەف[دەستکاری]

  • ئەردۆگان ھاوڵاتی شەرەفی وەرگرت لە سیۆل لە شوباتی ٢٠٠٤.
  • ئەردۆگان ھاوڵاتی شەرەفی وەرگرت لە تاران لە شوباتی ٢٠٠٩.
  • ئەردۆگان ھاوڵاتی شەرەفی وەرگرت لە پریزرین لە شوباتی دووەمی ٢٠١٠.

سەرچاوەکان[دەستکاری]