بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شاسوار عەبدولواحید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاسوار عەبدولواحید قادر

لەدایکبوون (١٩٧٨-١٢-٠٢) ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٧ ساڵ)
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریۆس لە ئەندازیاری (زانکۆی سلێمانی) (٢٠٠١–٢٠٠٥)
پیشەبزنسمان
سیاسەتمەدار
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
چالاکبوون٢٠١٠–ئێستا
تەلەڤیزیۆن
حیزبی سیاسی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ئایینئیسلام
ھاوسەرشۆخان
مناڵ(ەکان)٣
خزمەکانسروە عەبدولواحید (خوشک)
وێبگەhttp://shaswar.net/default.aspx

شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم (لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ لە تووی مەلیک، سلێمانی، عێراق) کەسایەتی سیاسی و سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لەھەمانکاتدا دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای نالیا و تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیایە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی،[١]لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧، وەکو سەرۆکی فەخری یانەی سلێمانی و سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەکە دیاریکرا.[٢]لە سەرەتای بڕیاری کردنی ڕیفراندۆمەوە دژایەتی خۆی بۆ ئەو بڕیارە دەرکرد و لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی ڕیفراندۆم بەرەی «نەخێر لە ئیستادا» ڕاگەیاند و داوای کرد دەنگ بدەن بە نەخێر لە ڕیفراندۆمدا.[٣]دواتر جوڵانەوەی نەوەی نوێی دامەزراند.

ھەر بەمنداڵی باوکی ھەموو بەیانییەک کاتژمێر ٧ لەگەڵ خۆی بردوویەتی بۆ کەبابخانەکەی، تاوەکو تەمەنی گەیشتە ١٠–١١ ساڵی لە بەرەبەیانەوە کاری دەکرد.

لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا، لە دووکانەکەی باوکی دێتە دەرەوە و دووکانێکی یاری ئەلیکترۆنی دادەنێت، ھەرچەندە باوکی حەزی کردووە لەگەڵیدا بەردەوام بێت، بەڵام شاسوار حەزی کردووە کارێکی دیکە بکات.

لە ساڵی ١٩٩٥ کاتێک لە پۆلی پێنجەمی زانستی بووە، بڕیاریداوە واز لە خوێندن بھێنێت و خۆی تەرخان بکات بۆ کارکردن و خەریکی کاری بازرگانی بووە لە نێوان بەغدا و سلێمانی، لە سەردەمی قات و قڕی و شەڕی نێوخۆ لە دەیەی نەوەدەکان لە ھەرێمی کوردستان.

دوای ئەوەی بڕیار دەدات ھەموو سەرمایەکەی بخاتە بازرگانییەکەوە، دەست بەسەر شتوومەکەکەیدا دەگیرێت و مایەپووچ دەبێت، دواتر دەست بە کارکردن دەکاتەوە.

پاش چوار ساڵ دابڕان لە خوێندن، لە ساڵی ١٩٩٨ دەگەڕێتەوە بۆ خوێندن و کاریشی کردووە لەگەڵیدا، بە کۆنمرەی ٦٤٣ لە پۆلی شەشی ئامادەیی بڕیووە و لە ساڵی خوێندنی ٢٠٠٠–٢٠٠١ لە بەشی ئەندازیاری بیناسازی زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت، بەڵام بڕیاردەدات کۆچ بکات بۆ ئەڵمانیا و لەدوای ٤٠ ڕۆژ مانەوە لەو وڵاتە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی پێدەدرێت.

لە مانگی ھەشتەمی ساڵی ٢٠٠١ دەگەڕێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

لەدوای ھاتنەوەی

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠١–٢٠٠٢ دەست دەکاتەوە بە خوێندن لە زانکۆی سلێمانی و یەکێک دەبێت لە خوێندکارە پلەبەرزەکان و لە کۆتا ساڵدا بە پلەی پێنجەم کۆتایی بە قۆناغی زانکۆ دەھێنێت و بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرێت.

لە ساڵی ٢٠٠٢ دەبێتە خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ کە لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆوە دەردەچێت، و یەکەمین کاری وەک ئەندازیارێک کارکردنییەتی بۆ کۆمپانیای بەرزی بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی-سنووردار و بۆ ماوەی ساڵێک لەوێ دەبێت، دواتر دەڕواتە ھەولێر کاری بەڵێندەرایەتی بچووک دەکات بۆ کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون و لەوێوە بیرۆکەی درووستکردنی گوندی ئەڵمانی بۆ دێت لە شاری سلێمانی.

بازرگانی و میدیا

[دەستکاری]

شاسوار پێش ئەوەی بێتە ناو سیاسەت، بە کاری بازرگانی دەستی پێکرد، ساڵی ٢٠٠٧ کۆمپیانیای نالیای دامەزراندن، بۆ کاری خانووبەرە، سەرەتا وەبەرھێنانی لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وەک گوندی ئەڵمانی یەک و دوو و سێ چەند پرۆژەیەکی دیکە. پاش سەرکەوتن لە پرۆژەکانی خانووبەرەن ڕوویان لە کاری میدیایی کرد، ساڵی ٢٠١٠ دامەزراوەی میدیایی نالیای دامەراند، کە لە ئێستادا جگە لە ماڵپەرەکانی ئێن ئارتی و ئێن ئارتی دوو خاوەنی چوار کەناڵی میدیایییە (ئێن ئارتی، ئێن ئارتی دوو، ئێن ئارتی سێ، ئێن ئارتی چوار) ئێن ئارتی عەرەبیشی دامەزراند بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایییەوە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨دا لە پەخشکردن وەستا.[٤]ھەروەھا خاوەندارییەتیرادیۆی نالیا ئێف ئێم، ئێن ئارتی سپۆرت، ئەکادیمیای میدیایی نالیا دەکات.[٤] کەناڵەکانی ئێن ئارتی چەندین جار ڕووبەرووی ھەڕەشە و داخستن بوونەتەوە[٥] ساڵی ٢٠١١ تەنھا سێ ڕۆژ دوای دەستپێکردنی پەخشەکەی لەلایەن کۆمەڵیک کەس سوتێنرا لەکاتی خۆپیشاندانەکانی دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[٦] ساڵی ٢٠١٣ پڕۆژە چاڤی لاندنی تەواو کرد کە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیاریارییە دیارەکانی سلێمانی دادەنرێت.

دەستگیرکردنەکان

[دەستکاری]

شاسوار عەبدولواحید لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ لە دادگای سلێمانی ئامادەبوو و دوای بانگھێشتکردنی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەکانی ٢٢٩ و ٤٣٤ی یاسای سزادانی عێراقی، دەستگیرکرا.[ژێدەر پێویستە] عەبدولواحید پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٧ دەستگیرکرابوو.[٧]

لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٥، دەزگای ھەواڵی عێراقی ڕای گەیاند کە شاسوار عەبدولواحید لە سلێمانی دەستگیرکراوە. بە وتەی سرووەی خوشکی، «ھێزێکی سەر بە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و بە ھەماھەنگی لەگەڵ مەسرور بارزانی، عەبدولواحیدیان ڕفاندووە بێ ئەوەی شوێنی دەستبەسەرکردنەکەی ئاشکرا بکەن».[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «شاسوار عەبدولواحید». raprsi.com. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «شاسوار عەبدولواحید بووە سەرۆكی فەخری یانەی وەرزشی سلێمانی». www.xendan.org. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «Rich tycoon takes on Iraqi Kurdish leaders over independence». Reuters (بە ئینگلیزی). ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. 1 2 «دامەزراوەی میدیایی نالیا». www.nrttv.com. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. «داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی درێژکرایەوە». nasnews.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. «ئێن ئاڕ تی، لەسوتانەوە تا داخستن». www.awene.com. لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. «Three people killed as protests turn violent again in Iraqi Kurdistan». Reuters (بە ئینگلیزی). ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. «سروة عبد الواحد: اختطاف رئيس حركة الجيل الجديد في السليمانية» (بە عەرەبی). Iraqi News Agency.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]