ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٠٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دووەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ ھاوکاتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو. ئەم ھەڵبژاردنە بەیەکەمین ھەڵبژاردن دادەنرێت لە عێراق لەدوای ھەڵوەشاندوەی حیزبی بەعس. لەم ھەڵبژاردنەی پەرلەمانی کوردستان خەڵکی کەرکووک، نەینەوا و دیالا ڕێگەیان پێنەدرا بەشداری بکەن.

لەم ھەڵبژاردنە ١٣ حیزب و ھاوپەیمانی جیاواز بەشدارییانکرد کەتیایدا ١٧٥٣٩١٩ خەڵک دەنگیدا. لەم ھەڵبژاردنەوە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠٥ کورسی بوو بە ١١١ کورسی. لەئەنجامدا تەنیا سێ بەرە گەیشتنە پەرلەمانی کوردستانیش ئەوانیش ھاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان کە ١٠٤ کورسی بەدەستھێنا، کۆمەڵی ئیسلامی ٦ کورسی و حیزبی زەحمەتکێشان و سەربەخۆکان بە ١ کورسی گەیشتنە پەرلەمان.

لەگەڵ پێکھێنانی حکوومەتدا نێچیرڤان بارزانی لەحیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا بەسەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و عەدنان موفتی لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە بوو بە سەرۆکی پەرلەمان.

ئەنجامەکان[دەستکاری]

پارت دەنگەکان کورسی تێبینی
کۆی ھەژمارکراو ڕێژە
ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان ١٬٥٧٠٬٦٦٣ ٨٩٫٥٥٪ ١٠٤ یەکگرتنی حیزبەکانی پارتی، یەکێتیی، یەکگرتوو، شیوعی، سۆسیالیست، حیزبی نیشتمانی دیموکرات
کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ٨٥٬٢٣٧ ٤٫٨٦٪ ٦ بەسەرکردایەتی عەلی باپیر
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و سەربەخۆکان ٢٠٬٥٨٥ ١٫١٧٪ ١ بەسەرکردایەتی قادر عەزیز
پارتی کاری دیموکراتی کوردستان ١١٬٧٤٨ ٠٫٦٧٪ ٠
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ١٠٬٩٥٣ ٠٫٦٢٪ ٠
لیستی بێلایەنەکان ١٠٬٢٦٢ ٠٫٥٩٪ ٠
تەجەموعی کۆماری عێراق ٩٬٤٩٩ ٠٫٥٤٪ ٠
پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ٩٬٠٨١ ٠٫٥٢٪ ٠
بەرەی نیشتمانی وەحدەی عێراق ٨٬٢٤٣ ٠٫٤٧٪ ٠
بزووتنەوەی دیموکراسیخوازانی کوردستان ٦٬٦٩٠ ٠٫٣٨٪ ٠
پارتی پارێزگارانی کوردستان ٥٬٥٠٦ ٠٫٣١٪ ٠
حزبی ئەخای وەتەنی عێراقی ٣٬٤٢٢ ٠٫٢٠٪ ٠
رەوتی نیشتمانی کوردستان ٢٬٠١٨ ٠٫١٢٪ ٠
دەنگی ھەژمارکراو ١٬٧٥٣٬٩١٩ ١٠٠٪ ١١١
دەنگی پووچەڵکراو ٢٣٬٠٦٧

ژێدەرەکان[دەستکاری]