سەلاحەدین بەھائەدین
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
![]() | کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لەدایکبوون | سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ١٩٥٠ تەوێڵە نزیک ھەڵەبجە |
---|---|
نیشتەجێ | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
ناوبانگ | دامەزرێنەری و ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان |
حیزبی سیاسی | یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام ، سوننە |
منداڵەکان | ئەیوب |
سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق لە دایک بووی ١٩٥٠ ی شارۆچکەی تەوێڵەیە لە نزیک شاری ھەڵەبجە.
دەرچوی دار المعلمین ی سالی ١٩٦٨ و ١٩٦٩ یە و کاری مامۆستایی ئەنجام داوە لە ساڵەکانی ١٩٧١ بۆ ١٩٨١ تا ئەو کاتەی کە لەلایەن رژێمەو ئەمری گرتنی بۆ دەرکرا و فەسڵ کرا لە کارەکەی دوای ئەوەی کە نەچوو بۆ سەربازی لە ساڵی ١٩٨١ دا و ئازار و ئەشکەنجەی زۆری توش بووە لە ماوەی ژیانیدا لەلایەن پیاوانی رژێمەوە بەھۆی پەیوەندی نەکردنی بەریزەکانی حزبی بەعسەوە و ھەمیشە دژایەتی کراوە لەلایەن ئەوانەوە ، تا ئەو کاتەی کە عێراقی بەجێھێشت و زیاتر لە ١٠ ساڵی دور لە عێراق لە وڵاتەکانی ئێران و تورکیا و وڵاتانی کەنداو بەسەر بردووە پاشتریش گەرایەوە بۆ نیشتمان لە ساتی رابەرینە گەورەکەی خەڵکی کوردستاندا کە رژێمی بەعسیان راماڵی ..
دواتر بەرێزی بەشدار بوو لە پێکھێنانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و راگەیاندنی لە ٦/٢/١٩٩٤ دا و دواتر لە کۆنگرەی یەکەمی دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرا و دواتریش لە کۆنگرەکانی دووەم و سێھەم و چوارەم و پێنجەم دا بە ئەمینداری گشتی ھەڵبژێردرایەوە .. لە پاش روخانی رژێم دیاری کرا بە ئەندامی ئەنجومەنی حوکمی عێراقی کە لە ٢٥ کەسایەتی عێراقی پێکھێنرابوو کە ٥ لەوان کورد بوون ، دواتر بووە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی ، و لە ماوەی ژیانیدا گرنگی زۆری داوە بە هونەر و ئەدەب و رۆشنبیری و فکری و بانگخوازی ژمارەیەک بڵاوکراوە و نوسینی ھەیە لە سەرجەم ئەو بوارانەدا بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی
کۆنگرەی شەشەم و حەفتەم[دەستکاری]
لەکۆنگرەی شەشەمی حیزبی یەکگرتوو ئەمینداری پێنج کۆنگرەی ڕابردوو سەڵاحەدین محمد بەهائەدین لەسەر داوای خۆی خۆی نەپاڵاوت بۆ پۆستی ئەمینداریەتی یەکگرتوو ، ئەمەش تا ئێستا لە مێژویی هیچ لایەنێک و حیزبێکی کوردی باشوور نەبووە کە سەرۆکی حیزب لەسەر داوای خۆی واز لە پۆستەکەی بهێنێت ، لە ڕێکەوتی ٢ی ئایار ساڵی ٢٠١٢ هەڵبژاردن بۆ ئەمینداریەتی حیزب کرا و مەحەمەد فەرەج بە ئەمینداریەتی هەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم. لەکۆنگرەی حەفتەمدا لەڕۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ دووبارە خۆی هەڵبژاردەوە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و سەرەنجام بەبدەستهێنانی ٧٥% دەنگەکانی کۆنگرە دووبارە هەڵبژێردرایەوە وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو.