بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شنگ یان ئەسپنگ گیایەکی خۆڕسکە کە لە بەھاردا سەوز دەبێت و تا دوو ساڵیش عومر دەکات. لە شوێنی باشدا ھەتا ٧٠ سانتیمەتریش بەرز دەبێت. شنگ یەکێک لە گیا خواردەمەنییەکانی وەرزی بەھارە و کەڵکی دەرمانیشی ھەیە.

لە کلتووردا

[دەستکاری]

چون گیای شنگ لە ناو خەڵکدا بەباشی ناسراوە لەڕووی ڕوەکناسیی ئیتنیکییەوە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە و لە وێژەی کوردیدا، چ لە بەشی نووسراو و چ زارەکی، ڕەنگدانەوەی ھەبووە.

مەحوی لە شێعرێکدا ئاماژە بەم ڕوەکە دەکات و دەڵێت:

گەر ئەم ڕیش و سەرەی زاھید لەگەڵ بێ

دەبێ جەننەت بە دەشتی شنگ و پیشۆک

ھەروەھا لە فۆلکلۆری کوردیدا دەوترێت:

دیاریی شوان یان شنگە یان ئاڵەکۆکە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

گوڵنامەی کوردی ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.