نێرگز
| نێرگز | |
|---|---|
| ناوی پۆلێنکردن | Narcissus |
| پلەی پۆلێنکردن | جنس |
| پۆلێنکردنی باوان | Narcisseae |
| ناوی باوی پۆلێنکردن | Narcis، 水仙属، 水仙属، narcis، narcisa |
| جۆری پۆلێنکردن | Narcissus poeticus |
| ڕەنگ | زەرد |
| وێنا کرا | Narcissus ×medioluteus; Narcissus pseudonarcissus; Narcissus; Narcissus poeticus; Narcissus ×tenuior |
| بەستەری GRIN | https://npgsweb.ars-grin.gov/gringlobal/taxonomygenus.aspx?id=7979 |
| PAEnflowered taxon URL | https://www.paenflowered.org/apgii/asparagales/alliaceae/narcissus |

نێرگز، نێرگس، نەرگز یان نەرگس ڕوەکێکی گوڵدارە، گوڵەکەی بۆنێکی خۆشی ھەیە، لە ناوچە سارد و شاخاویەکاندا دەڕوێت و گەورە دەبێت. جوانی و بۆنخۆشیی ئەم گوڵە بووە بە هۆی ئەوەی کە لە نێوان عامەی خەڵک و تەنانەت لە وێژەی کوردی و فارسیشدا جێگەیەکی تایبەتی ببێت.
نێرگز لە وێژەی کوردیدا
[دەستکاری]نێرگس لە نووسراوەکانی زۆرێک لە شاعیرە کوردەکاندا ھەیە. زۆر جار لە شعری فارسی و کوردیدا ئیستیعارە لە چاوە.
نالی:
فەرشی کەففی بەری پێتەنەرگس
سەری داخستووەوەک چاوی حەیا
ڕاستە دڵ خەستەو و بێچارە وەکوو نەرگسی تۆ
نەرگسی مەستی ئەتۆ بەس نییە خوابێکی ھەیە
نێرگز لە لای کورد ئارەزووی و خواستی زۆری لە سەرە و سەیر نیە کە بەناوبانگترین گۆرانی کوردی لە سالانی ٩٠کان گوتراوە گۆرانی (نێرگز نێرگز)ه
سوودەکانی گولی نێرگز :
١(بۆ هێورکردنەوە و بەهێزکردنی مێشک)
٢(دژی کۆلنج و رەقبوونی ماسوولکەکانە)
٣(بۆ دابەزاندنی گەرمیی لەش)
٤(وە رۆنی لێ دەردەکرێت بۆ دروست کردنی بۆن)
سەرچاوە
[دەستکاری]- گوڵنامەی کوردی ١١ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دیوانی نالی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم، چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد – بەغدا ١٩٧٦
گالێریی شێوەکانی نێرگز
[دەستکاری]- Narcissus poeticus
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |