کیسەڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیسەڵ
کیسەڵ

کیسەڵ گیانلەبەرێکە لەسەر خاک دەژی و بە گیانلەبەرێکی لەسەرخۆ (ھێواشڕۆ) ناسراوە. کیسەڵ خاوەنی پارێزەرێکی تایبەتییە لە کاتی ھەستکردن بە مەترسیی خۆی لە ناویدا دەشارێتەوە.

ئەم وشەیە لە دوو بەشی "کی" بە واتای "ماڵ، خانوو" و "سەڵ" بە واتای "سەنگ، سان، بەرد" پێکهاتووە. وشەی "کەی" ئێستا لە وتووێژی ڕۆژانەدا بە کار ناچێت بەڵام لە هەندێک وشەی لێکدراو وەکوو "کابان، یان کەیبانوو"دا بە کار دێت، کە واتە خاتوونی ماڵ.