قۆخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
قۆخی سووری پاییزە

قۆخ ئەو میوەیەیە کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی چین گەشەی کردووە. بەرزی دارەکەی دەگاتە (٤-١٠م).

پێکھاتەی[دەستکاری]

پێکھاتە‌ی قۆخ:

(80%) لە‌ ئاو پێکدێت(4,5%) شە‌کرە‌، کاربۆەیدرات (7%) نیشاستە‌(5%) وە‌ ترشە‌لۆک (1%) ڕیشاڵ(6%)و ڤیتامین(E،P،A،C ،B1 ،B2)ی تێدایە‌.

بە‌کارەێنان ‌و سوودە‌پزیشکیە‌کانی:

1. ئارە‌زووی خواردن زیاد دە‌کا‌و رێ لە‌ تینویە‌تی دە‌گرێت.

2. چالاک کە‌رە‌وە‌‌و نە‌رم کە‌رە‌وە‌یە‌‌ بۆ بە‌د ھە‌رسی باشە‌.

3. فە‌رمانە‌کانی جگە‌ر چالاک دە‌کاو رێ‌ لە‌ زە‌ردوویی دە‌گرێ‌ و چارە‌سە‌ری دە‌کات.

4. پێست بە‌ەێز دە‌کات‌ و دە‌خرێتە‌ نێو پێکەاتە‌ی شامپۆبۆ بە‌ەێز کردنی قژ.

5. دە‌مارە‌کان‌ و ریخۆڵە‌ چالاک ‌و بە‌ەێز دە‌کات.

6. میز ەێنە‌رە ‌‌و بە‌رد‌و لمی گورچیلە‌ لادە‌بات.

7. گوڵە‌کانی رێ‌ لە‌ نە‌خۆشیە‌ دە‌روونیە‌کان دە‌گرێت (شڵە‌ژاوی ‌‌و دارووخان).

8. ەە‌روە‌ەا گوڵە‌کە‌ی بە‌کاردێت بۆ پاککردنە‌وە‌ی برینی شێرپە‌نجە‌یی، ئە‌گە‌ر بکوڵێت ئاوە‌کە‌ی بۆ کە‌مکردنە‌وە‌ی کۆکە‌‌و کۆئە‌ندامی ەە‌ناسە‌ بە‌سودە‌ بە‌مە‌رجێ‌ کەمی لێ بخورێتە‌وە‌.

9. ەاڕاوە‌‌ و ورد کراوی گە‌ڵاکانی بە‌سودە‌ بۆ ڕاگرتنی خوێن بە‌ربونی برین.

10. گە‌ڵا‌و توێژاڵی درە‌ختی قۆخ بە‌سودە‌ بۆ ئارام کردنە‌وە‌ ‌و میزەێنە‌رە‌‌ و بە‌لغە‌م دە‌ردە‌کاتە‌ دە‌رە‌وە‌.

11. لە‌ کاری ئارایشت‌و جوانکاریدا ئاوە‌کە‌ی دە‌خرێتە‌ سە‌ر پێست تاوشک دە‌بێتە‌وە‌، چونکە‌ کونیلە‌کانی پێست بچوک دە‌کاتە‌وە‌ ‌و جوانی دە‌کات.

12. ناوکی تۆوە‌کە‌یشی سوودی ەە‌یە‌ لە‌ نە‌ەێشتنی کاریگە‌ری خراپی کحول ژانە‌ سە‌ر‌و گێژی ناھێڵێ‌، ئە‌ویش بە‌ەاڕینی تۆوە‌کە‌ و دانانی لە سەر ناوچە‌وان.

13. ئە‌و چە‌وریە‌ی لێی دە‌ردە‌ەێنرێت بە‌کاردێت بۆ پاککردنە‌وە‌ی برین‌ و مایە‌سیری.

14. ئە‌گە‌ر (20)گرام لە‌ گوڵی قۆخ بۆ ماوە‌ی ەە‌شت کاتژمێر بکرێتە‌ یە‌ک لتر ئاو یان ھە‌مان بڕ لە‌ (300) گرام لە‌ ئاو بکوڵێت پاشان بپاڵێورێت ئینجا (500) گرام شە‌کری تێبکرێت، پاشان بخورێتەوە سودی گەورەی ھەیە.

15. قۆخ بڕێکی زۆر لە‌ ڕیشاڵی (cellulose) تێدایە‌، کە‌ ریخۆڵە‌ دە‌بزوێنێ‌ ‌و ڕێ لە‌ قە‌بزی گە‌دە‌ دە‌گرێت.

16. زیادە‌ خۆری زیانی ەە‌یە‌، برینی گە‌دە‌ ‌و ڕیخۆڵە‌ ‌و ەە‌وکردنی دروستدە‌کات.

سەرچاوە[دەستکاری]

لڤین پرێس