ھەنار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی هەنار

ھەنار (ناوی زانستی: Punica granatum) میوەیەکە، ئاسایی ڕەنگی سوورە.

مێژوو[دەستکاری]

ھەنار لە قورئانی پیرۆزدا ناوی ھاتووە. تا ئێستاش جوولەکەکان ھەنار لە ھەندێ تقوسی ئایینی بەکار دەھێنن. ڕۆمان و گریک و فیرعەونەکان ھەناریان ناسیوە ئەمەش لە نەخش و نیگاری سەر دیواری پەرستگاکانیان دەرکەوتووە. بنەچەی ھەنار ئاسیایە بە تایبەتیش ئێران و ھیندستان، ھەنار لە شامەوە (سووریا، ئوردن، فەلەستین، لوبنان) گواستراوەتەوە بۆ باکووری ئەفریقا و میسر و حەوزی سپی ناوەڕاست. سێ جۆر ھەنار ھەیە، ھەناری شیرین و ھەناری ترش و ھەناری مزر کە تامەکەی لە نێوان ترشی و شیرینی دایە.

چارەسەر بە ھەنار[دەستکاری]

  • گیراوەکەی خاوکەر (مسکن) ە بۆ ئازار و باشە بۆ چارەسەرکردنی تا.
  • گیراوەی ھاڕراوی گوڵەکەی باشە بۆ چارەسەرکردنی سکچوون و لەناودانی جۆرەکانی کرمی مشەخۆر.
  • کوڵاوی توێکڵەی ھەنار باشە بۆ:
  • لەگەڵ ھەنگوین وەکو نەرمکەر (بۆ نەرم کردن).
  • پاککەرە بۆ ناو دەم و سێنگ و کۆکە ڕەشە.
  • دڵ و گەدە بەھێز دەکات و خوێن پاک دەکات و باشە بۆ کەمکردنی ھەوکردنی جگەر و دژ بە ڕشانەوەیە، ھەروەھا ڕێژەی میزکردن زیاد دەکات.
  • بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرسکردن و دەبێتە ھۆی ھەرسکردنی خواردنی قورس و چەور.
  • کرمی مشەخۆر دەردەکاتە دەرەوەی لەش و باشە بۆ چارەسەرکردنی سکچوون.
  • کوڵاوی توێکڵەکەی باشە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێست.
  • ھەنار یەکێکە لەو میوانەی لەوەرزی پایزدا پێ دەگات، خواردنی ئەم میوەیەش بەشێوەیەکی رێکخراو دەبێتە ھۆی پاراستنی مرۆڤ لە زۆرێک لەنەخۆشیە مەترسیدارەکان، بەھۆی بوونی ماددە دژەئۆکسیدەکان و ڤیتامینەکانەوە ھەنار دەبێتە ھۆی پاراستنی پێست و مانەوەی بەجوانی، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێش رۆژانە خواردنی سێ ھەنار ھۆکارێکی باشە کە پارێزگاری لەگەنجێتیت بکەیت و نیشانەکانی پیربوون لەخۆت دووربخەیتەوە.
  •  سودەکانی ھەنار بۆ پاراستن لە پیربوون: ھەنار زۆرێک لە ڤیتامینە گرنگەکان کە لاشە پێویستی پێیەتی تێیدایە، کە ڕۆڵیان ھەیە لە مانەوەی پێست بەجوانی، بوونی ڤیتامین A و C وا دەکات کە ڕووخسار بەجوانی بمێنێتەوە نیشانەکانی پیربوون دوابخات، ھەروەھا ھۆکارێکە بۆ دروست نەبوونی لۆجبوونی پێست.
  •  سودەکانی ھەنار وەک دژە ئۆکسید: بەھۆی بوونی بڕێکی باش لە ماددە دژە ئۆکسیدەکان دەبێتە ھۆی ئۆکساندنی لەخانەکانی لاشەدا، کە ئەمەش باشترین ھۆکارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری کە بەھۆی تێپەڕبوونی تەمەنەوە دروست دەبن، ھەروەھا بەھۆی دژە ئۆکسیدەکانەوە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی وەرەمە شێرپەنجەیەکان. 

بەستەری دەرەکی و سەرچاوەکان[دەستکاری]